له‌دواین جووڵه‌ی سیاسیی له‌به‌غدا، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، لە زنجیره‌یه‌ك دیداری سیاسی گرنگدا، تیایاندا جەختیكرده‌وه له‌وه‌ی هیچ كات یه‌كێتی ئیراده و ویستی سه‌پێندراو قبوڵ ناكات، ئه‌م جەختكردنهوهیه، یه‌كێكی تره له هه‌نگاوه‌كانی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ پێگه راسته‌قینه‌كه‌ی خۆی كه پێشه‌نگ و رچه‌شكێن و داینه‌مۆی گۆڕانكارییه‌كان بووه و خاوه‌نی قسه‌ی كۆتایی بووه له هه‌موو دۆسیه و بابه‌ته‌كاندا.
ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا یه‌كێـتی به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، په‌یڕه‌وی ده‌كات له داكۆكیكردن له‌ماف و بڕیاره‌كانی گه‌له‌كه‌مان و پشتیوانیكردنی داخوازییه‌كانی خوێندكاران و پیشه‌وه‌ران، خه‌مخۆریی بۆ سێكته‌ره‌كانی ته‌ندروستی و خوێندنی باڵا، شه‌ڕكردن له‌سه‌ر قووت و بژێوی هاووڵاتیان، پارێزگاریكردن له‌مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد، درێژه پێده‌ری هه‌مان سیاسه‌ت و هه‌مان حیكمه‌تی (سه‌رۆك مام جه‌لال)ه، كه ببوه هۆی سه‌قامگیری و ئارامی له‌كوردستان و له‌عیراق و ناوچه‌كه‌ش و یه‌کێتیشی كردبووه خاوه‌نی رێباز و رێچكه‌یه‌ك كه هه‌مووان له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشتن و په‌یڕه‌ویان ده‌كرد.
ئیتر ئێستای یه‌كێتی هه‌مان یه‌كێتییه‌كه‌ی مامه، كه ده‌بێت هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر شوێن سیاسه‌ت و هه‌نگاوه دروسته‌كانی بكه‌ون، نه‌ك یه‌كێتییه‌ك كه شوێن كه‌وته‌ی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی لایه‌نی تر بێت، یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێستای ده‌باشان، هه‌مان یه‌كێتییه‌كه‌ی قه‌ڵاچوالانه، كه ئیمزای كۆتایی و قسه‌ی كۆتایی له‌سه‌ر هه‌ر گۆڕانكاری و هه‌نگاوێكی پرۆسه‌ی سیاسی ده‌كرد كه له عیراق و كوردستان په‌یڕه‌و دهكراو ده‌گوزه‌را.
ئێستا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، عه‌رابی سیاسه‌تێكی نوێیه بۆ یه‌كێتی، به‌وه‌ی زیاد له هه‌ر سه‌رده‌مێكی تر به‌یه‌ك ده‌ست و یه‌ك گوتار شه‌ڕی چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسی ده‌كات و پێداگریشه له‌سه‌ر به‌شداریکردنی هه‌موو ده‌نگ و ره‌نگه‌كان له پرۆسه‌ی سیاسدا و بۆته پارێزه‌ری مافه‌كانیان، ئه‌مه‌ش زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌مان شێوازه له سیاسه‌ت كردن كه سه‌رۆك مام جه‌لال، هه‌مووانی له‌سه‌ر یه‌ك مێزكۆدهكردهوه و له‌سه‌ر خاڵێكی هاوبه‌ش و جێی ره‌زامه‌ندی هه‌مووان رێكی ده‌خستن.
پێداگرییه‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، له‌دۆسیه‌ی سه‌رۆك كۆمار، رێگریكردن له‌هه‌نارده‌ی غازی چه‌مچه‌ماڵ بۆ توركیا، هه‌نگاوێكه به‌ئاراسته‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و كۆتایی هێنانه به‌و پاوانكاری و قۆرخكارییهی چه‌ند ساڵێكه پارتی بۆی چۆته سه‌ر و پیاده‌ی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردی و ده‌یكات، دورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی هه‌ر ئاشوب و ئاژاوه‌یه‌كه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی، چونكه بینیمان له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی پارتی و سه‌در و حه‌لبوسی، چۆن هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك كه‌وته به‌ر په‌لامار و هێرشی مووشه‌كی، بینیمان چۆن دۆسیه‌ی نه‌وت و گاز له ده‌ست هه‌رێمی كوردستان ده‌رهێندرا و هیچیشیان پێنه‌كرا، بینیمان ناردنی ئه‌و 200 ملیاره‌ی قوباد تاڵه‌بانی مسۆگه‌ری كرد، چۆن پارتی بۆته مه‌ترسی بڕین و نه‌هاتنی.
بۆیه یه‌كێتییه‌كه‌ی ئێستا به‌هه‌مان نه‌فه‌س و هه‌مان پانتایی یه‌كێتییه‌كه‌ی مام، سیاسه‌ت ده‌كات و بوێرانه‌ش به قۆرخكار و پاوانكار و خۆسه‌پێنه‌كان ده‌ڵێت، ستۆپ، ئیتر ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌رچوو كه له هاوكێشه و هه‌نگاوه ناوخۆیی و عیراقی و ناوچه‌ییه‌كاندا، حساب بۆ یه‌كێتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی نه‌كرێت.