هەنگاوێکی نوێ لە چاکسازی

10:00 - 2022-09-07
حەسەن ئیبراهیم
370 خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری‌ سەرۆکی ئەنجومەنی‌ وەزیران، بۆ چاکسازی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوە و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی، کە پەیوەستن بە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت و کاروباری بازرگانی و مامەڵە داراییەکان، بۆتە هیوا و ئومێد بۆ کۆمەڵانی خەڵک. 
ئەم هەنگاوە بە گوێگرتن لە سەرنج و داواکارییەکان و بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر هەموو ئەو پڕۆژە و کارانەی پەک خرابوون، تێیدا گفتوگۆیەکی بایەخدار کراوە، پشتیوانی تەواوی خۆی و حکومەتی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بە ستراتیژێکی نوێ دەربڕی. 
هێدی هێدی هەنگاوەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و ناعەدالەتی و گۆڕانکاری ریشەیی دەستیپێکردووە، لەم کڵاوڕۆژنەوە لێپرسینەوە لەوانەی کەمتەرخەم و بێباکن لەئاست خزمەتکردنی تاک و کۆمەڵگە، ئەنجام و دەرەنجامەکان بە کردار دەبینین.
لەو تەوقیتەدا بە گەڕخستنەوەی پڕۆژەکان و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان، هەنگاوێکی گرنگ بوو، بۆ دووبارە بەدواداچوون لەسەر کەموکورتییەکان، ئەمەش لە پێشینەی هەنگاوەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت بوون کە لە دیداردا بەڵێنی بە کۆمەڵانی خەڵک و یەکێتییەکان دا.
بەچاودێریکردن و جێبەجێکردنی پڕەنسیپی پاداشت و سزا بۆ ئەوانەی کەمتەرخەم و بێباکن لەسەر جێبەجێنەکردنی پڕۆژەکان کە وەکو پێویست لە رابڕدوودا جێبەجێ نەکراوە، بەڵام لە دیداری یەکێتییدا بە سەرپەرشتی هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی، دوای گفتوگۆیەکی بایەخدار لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆ و زانایانی ئایینی و کادر و توێژەران و ئەندازیاران و پزیشکان بەخۆشحاڵییەوە ئێستا هەنگاو بە هەنگاو کردارەکان دەستیان پێکرد، بۆ گۆڕانکاریی و لێپرسینەوە و بەدواداچوون و چاکسازیی و بنبڕکردنی گەندەڵی لە سەرجەم جومگە و سێکتەرەکانی حزب و حکومەتدا.
 ئەم جووڵە و هەنگاوانەی جێگری سەرۆکی حکومەت، هەنگاوێکی نوێخوازانەیە، بۆ بەرجەستەکردنی داخوازییەکانی گەلەکەمان و متمانەی گێڕایەوە بۆ ناو کادر و جەماوەر و لایەنگرانی یەکێتی لە حکومەت.
 چۆن لە رابردوودا جێگری سەرۆکی حکومەت پێشڕەوی ئاوەدانی و پاڵنەر و هاندەری گەنجان بووە، بۆ ئێستا و ئایندەش ئومێدی زیاترمان پێیەتی کە بە هەنگاوە کردارییەکانی و بە رەخساندنی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان بەردەوام بێت، چونکە ئەم توێژە هیوا و ئومێدی زۆریان لەسەر هەنگاو و جووڵەکانی هەڵچنیووە، کە ئەمەش گەورەترین سەرمایەیە و تۆمارکردنی مێژوویەکی 
پڕشنگدارە بۆ خۆی.

وتارەکانی نوسەر