پەنجا کتێب بۆ پرسی ژنان

10:35 - 2022-09-19
عادل عەلی
642 خوێندراوەتەوە

لەدرێژەی ھەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، کە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وەک کارەکتەرێکی دیاری ئەو بوارە سەرپەرشتی دەکات و لەسەر ئاستە جیاجیاکاندا زنیجرەیەک کۆبوونەوەی چڕوپڕی کردووە.
ئەم کۆبوونەوانە لە رێی بەشی جێندەری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارە حکومییەکانەوە رێکدەخرێت.
ئەوەش دەستکەوتێکی گرنگی کابینەی نۆی حکومەت و خودی کاک قوبادە کە ھەمیشە پشتیوانی مادی و مەعنەوییانە کە لە رابردوودا بەشێکی ئەکتیڤ بوو بۆ پرسە جێندەرییەکان.
ئەم ھەڵمەتە لە ئاستی میللیدا کاردانەوەیەکی فروانی بەدوای خۆیدا ھێناوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانیش جگە لەوەی زۆرترین قسەی لەسەر کراوە پێشوازییەکی یەکجار گەرمی لێکراوە، بۆ پشتیوانی ئەم ھەڵمەتەش بەشی زۆری رێکخراوەکان بەتایبەتی رێکخراوەکانی ژنان بەیاننامەی ھاوپشتیان دەرکردوە و بە ھەنگاوی گەورەی پراکتیکیان ناوەزەد کردووە و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و ئایینی و نووسەرانیش پێشوازییان لێکردووە.
 سەرەڕای ئەمە لە چەند رۆژی رابردوودا لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزارەتی رۆشنبیری، جەختکراوەتەوە لەسەر پرسی ژنان و رۆڵی گرنگ و بەرچاوی وەزارەتی رۆشنبیری و دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و لەسەر پێشنیازی وەزارەت بۆ پشتیوانی زیاتری ھەڵمەتەکە بۆ بردنە سەری ھۆشیاری کۆمەڵایەتی تاک بە تاکی کۆمەڵگەی کوردەواری، پەنجا کتێب لەسەر پرسی ژن و بەرگرتن بە توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، دەبێت چاپ و بڵاوبکرێتەوە و قوباد تاڵەبانی خۆی  سپۆنسەری دەکات.
 ئەمە ھەنگاوێکی بەرچاوە بۆ بزووتنەوەی یەکسانیخوازی ژنان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و دەبێتە مایەی بەھێزکردنی ژێرخانی مەعریفی کۆمەڵگە و تەیارکردنی بە ئاراستەی پشتیوانی و ھاوپشتی بۆ پرسی رەوای ژنان.
هەوڵەکانی قوباد تاڵەبانی، درێژەی ھەمان ئەو کەلتوورەیە کە مام جەلال دەر حەق بە پرسی ژنان دەیکرد، دەستکەوتەکانی مام لەو مەیدانە ھێندە زۆرن لە هەژمار نایەن، یاساکانی 59 و62 لە یاسای باری شارستانی و دروستکردنی ھێزی پێشمەرگەی ژنان و بەشداریی پێکردنی ژنان لە سیلکی سەربازی و پۆلیسدا لەو نموونەگەلەن کە جیگای شانازین، ئەو دەستەکەوتانە و ئەوەی ئێستاش بەشێکە لە جێبەجێکردنی پرۆگرامەکانی یەکێتی، بەتایبەتی لە ئامانجە کۆمەڵایەتییەکاندا لە خاڵی حەوتەمدا کە تەرخانە بۆ پرسی ژنان، چونکە یەکێتی هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە ئاشکرا لە روانگەی جیهانی و فیکری و سیاسیی خۆیەوە، وەک سوشیال دیموکرات پەیامی یەکسانیخوازیی نێوان ژنان و پیاوانی بەرز راگرتووە، هەمیشە لەسەر هەموو ئاستەکان کاری پراکتیکی بۆ کردووە و بەردەوام لە هەوڵی فەراهەمکردنی زەمینەی لەباردا بووه‌ بۆ بەشداریی ژنان لە سەرجەم کایەکاندا، کاراتر و بەرچاوتر بگەنە ناوەندەکانی بڕیاری سیاسی.  یەکێتی لە هێزە پێشەنگەکانە کە لەسەر ئاستی رێکخستنەکانیش سیستمی کۆتای جێگیر کردووە و لە حکومەت و پەرلەماندا جێدەست و کاریگەریی هەیە.
 لە بەشی حەوتەمی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکانی پرۆگرام و بەرنامەدا بە چوار خاڵ ئامانج و میکانیزمەکانی دیاری کردووە، خەبات بۆ یەکسانی و چەسپاندنی مافەکانی ژنان لە چوارچێوەی بەڵگەنامە نێودەوڵەتییەکاندا، لە جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی ژنان، کارکردن بۆ رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ دابینکردنی ئابوورییەکی سەربەخۆ بۆ ژنان لە رێگەی پڕۆژەی هەمەجۆرەوە، بەگژاچوونەوە و رێگریکردن لە ھەر جۆرە بیروباوەڕێک كە بانگەشە بۆ جیاکاریی رەگەزی بکات، بڵاوکردنەوەی کەلتووری یەکسانی لە کۆمەڵدا و پاراستنی مافەکانی ژنان بەپێی یاسا.

یەکسانی ژن و پیاو، کۆمەڵگە پێشدەخات و بەرەو شارستانیبوونی دەبات

وتارەکانی نوسەر