(24)
ئه‌و رۆمانانه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی سه‌رده‌می جه‌نگ ده‌گێڕنه‌وه، به‌شێكی گه‌وره‌یان له هونه‌ری گێڕانه‌وه واته چیرۆك و رۆمان داگیر كردووه، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ده‌ی بیسته‌وه تا ده‌گاته دوا رۆمان كه هێشتا نه‌نووسراوه‌و له‌خه‌یاڵی داهێنه‌ره‌كه‌یایه‌تی له‌باره‌ی جه‌نگه‌كانی ئێستامانه‌وه.
له‌ده‌فته‌ری ساڵی 1994 دا له‌باره‌ی رۆمانی (رۆمیۆ و جۆلێت له‌تاریكییه‌كاندا) ی یان ئۆچینا چیك نووسیومه: (پێده‌چێت ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ هه‌ستده‌كات هه‌موو ده‌رگاكانی لێداخراوه، ژیان وشكهه‌ڵاتووه‌و مه‌رگ ته‌شه‌نه ده‌كات بێخواستی خۆی په‌نا ده‌باته به‌ر خۆشه‌ویستی وه‌كو ته‌حدایه‌ك بۆ مه‌رگ، وه‌كو ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستی په‌ناگه بێت و له‌مه‌رگ رزگاری بكات.. رۆمانه‌كه چیرۆكی خۆشه‌ویستی نێوان كوڕ و كچێكی هه‌رزه‌كاره، له‌كات وشوێنێكدا، له‌سه‌رده‌مێكدا، كه بۆ هه‌موو شت گونجاوه دڵداری نه‌بێت، سه‌رده‌می ساڵانی دووه‌م جه‌نگی جیهانییه، ساڵانی سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی جینۆسایدی جووه‌كانه له‌لایه‌ن نازییه‌كانه‌وه كه ناسراوه به‌هۆلۆكۆست..رۆمانه‌كه داستانێكی دڵدارییه كه به رق و كینه و سڕینه‌وه‌ی ئه‌وانیتر كه له‌ئێمه ناچن بارگاوی كراوه.. رۆمانه‌كه خاڵییه له‌هه‌راو ئازایه‌تی پاڵه‌وانه‌كانی جه‌نگ، خاڵییه له‌ده‌نگی بۆمب و فڕۆكه‌كان، به‌ڵام لێوانلێوه له‌ترس و تۆقاندن كه زوو زوو چرپه و نیگای دوو دڵداری هه‌رزه‌كار دیمه‌نه ره‌شه‌كان ره‌نگاو ره‌نگ ده‌كه‌ن، دوو هه‌رزه‌كار كه هیچ رۆڵێكیان نییه له‌هه‌ڵگیرسانی ئه‌و جه‌نگه‌دا، ئه‌وان دوو بوونه‌وه‌ری بێ‌تاوانن باجی چاوچنۆكی گه‌وره‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌وانه‌ی جه‌نگه‌كان هه‌ڵده‌گیرسێنن بۆ به‌رز راگرتنی شكۆی بۆش و به‌تاڵی خۆیان، رۆمانه‌كه حیكایه‌تێكه له‌سه‌ده‌ی رابردوودا روویداوه و به‌رده‌وام ئێستاش روو ده‌دا.. ).
له‌بیرمه ئه‌و رۆمانه ئارام ئیسماعیل-ی هاوڕێ و هاوكارم له‌كوردستانی نوێ بۆی هێنام و خوێندمه‌وه كتێبه‌كه كۆن بوو چاپێكی خراپیش بوو دوای خوێندنه‌وه‌شی بۆم گه‌ڕانده‌وه، ئه‌و سه‌رده‌مانه كتێب ئه‌مانه‌تێك بوو ده‌بوو بیپارێزین و دوای خوێندنه‌وه‌ی بیگه‌ڕێنینه‌وه بۆخاوه‌نه‌كه‌ی، به‌داخه‌وه زۆر هه‌وڵمدا له‌ئینته‌رنێت زانیاری له‌باره‌ی رۆمانه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه بزانم به‌ڵام هیچم ده‌ستنه‌كه‌وت.