مافی چاره‌ی خۆنووسین (پره‌نسیپێكه، ئاماژه بۆ مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات كه به ئازادی جۆری سیستمی سیاسی و ئابووری و شارستانی خۆی ده‌ستنیشان بكات، واتا به‌و جۆره‌ی كه له‌گه‌ڵ خواست و پێداویستییه‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا گونجاوبێت).
له‌م پێناسه‌یه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م پره‌نسیپه، ماف ده‌داته هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ربه‌ستی شێوازی ده‌سه‌ڵات و ئاینده‌ی سیاسی‌و ئابووری‌و رۆشنبیری خۆیان دیاری بكه‌ن، له‌وانه‌ش سه‌ربه‌خۆیی‌و جیابوونه‌وه، هه‌روه‌ها زۆرجار بڕیاردانی چاره‌نووس به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێت، واته له سه‌ربه‌خۆییه‌وه به‌ره‌و یه‌كگرتن، بۆ نموونه چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ یان چه‌ند ویلایه‌تێك یه‌كده‌گرن‌و هه‌ریه‌كه‌یان واز له هه‌ندێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانی ده‌هێنێت‌و ده‌وڵه‌تێكی یه‌كگرتوو یان هه‌ر سیستمێكی تری حوكمڕانی ئاره‌زوومه‌ندانه پێكده‌هێنن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، وه‌ك (ئه‌مریكا 1787- ئه‌ڵمانیا 1949).
هه‌روه‌ها پره‌نسیپه‌كه پێداگری له‌وه ده‌كات كه دیاریكردنی چاره‌نووس مافه، گرنگترین شتێكیش كه ماف جیا ده‌كاته‌وه له هه‌ر شتێكی تر، به‌ده‌ستهێنانی پارێزگاری و پاڵپشتی یاساییه كه ده‌سته‌به‌ری جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه ده‌كات له كاتی دژایه‌تیكردنی پرۆسه‌كه له‌لایه‌ن خه‌ڵكانی تره‌وه.
مافی چاره‌نووس وه‌ك زاراوه و ده‌ركه‌وتن
زاراوه‌ی مافی چاره‌ی خۆنووسین وه‌رگێڕاوی ده‌سته‌واژه‌ی (self determination) ی ئینگلیزیه، ساڵی (1915) ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار به‌كارهاتووه بۆ وه‌رگێڕانی بڕیارێكی كۆنگره‌ی سۆشیالیسته‌كان له كۆبنهاگن كه بانگه‌شه‌ی دانپیانانی مافی بڕیاردانی چاره‌نووسی ده‌كرد، وه‌ك شێوازێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كان .
هه‌روه‌ها شۆڕشی فه‌ره‌نسای ساڵی (1789) پره‌نسیپی مافی چاره‌ی خۆنووسینی وه‌ك تیۆری به‌رگریكردن له مافی نه‌ته‌وه و میلله‌تان هێنایه ئاراوه و كردی به دروشمێكی سه‌ره‌كی خۆی، كه مه‌به‌ست له‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، له یه‌كێك له‌و دروشمانه‌ش:
- لكاندنی هیچ گه‌لێك یان وڵاتێك به وڵاتێكی تره‌وه به‌بێ ریفراندۆم نابێت .
له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا مافی چاره‌ی خۆنووسین چ وه‌ك زاراوه و چ وه‌ك پره‌نسیپ به مانایه‌كی فراوانتر به‌كارهێنرا. پاش جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م له (8ی كانوونی دووه‌می 1918) (ودرۆ ویڵسن)ی سه‌رۆكی ئه‌مریكی چوارده به‌نده‌كه‌ی راگه‌یاند كه به‌ناوی خۆیه‌وه ناونران، به‌وه‌ش ته‌وژمێكی گه‌وره‌ی به پراكتیزه‌كردنی ئه‌م پره‌نسیپه‌دا، كه دان ده‌نێت به مافی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك له بڕیاردانی چاره‌نووس و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆی. ئه‌وه‌ش به یه‌كه‌مین به‌ڵگه‌نامه‌ی جیهانی فه‌رمی داده‌نرێت كه شه‌رعیه‌تی داوه به پره‌نسیپی مافی چاره‌ی خۆنووسین و هانی گه‌لانی ژێرده‌سته‌ی داوه بۆ داواكردنی مافه‌كانیان .
په‌یماننامه‌ی سێڤر و كۆنگره‌ی پاریس
هه‌روه‌ها دوای جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م، چه‌ندین كۆنگره‌و په‌یماننامه به مه‌به‌ستی به‌رقه‌راربوونی ئاشتی و رێگه‌گرتن له دووباره هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌ی جه‌نگ ئه‌نجامدران، وه‌ك په‌یماننامه‌ی سێڤر و كۆنگره‌ی پاریس و ... هتد، كاركردن له چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیار و راسپاردانه‌ی سه‌باره‌ت به مافی چاره‌ی خۆنووسینی گه‌لانی ژێرده‌ست درابوون، به‌ڵام به هۆی لاوازی رێكخراوی ناوبراو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌ندامانی مافی ڤیتۆیان هه‌بوو، هه‌روه‌ها نه‌بوونی هێز بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی و بڕیاره‌كانی سه‌پێنراو (ملزم) نه‌بوون، ئه‌وه‌ش بووه هۆی له بارچوونی ده‌رفه‌تی زۆر له‌و نه‌ته‌وانه بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان، دوای كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا، له په‌یماننامه‌ی (1945)دا هاتووه، ئه‌م رێكخراوه كارده‌كات بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندی و هاریكاری نێوان گه‌لان له‌سه‌ر بنه‌مایه‌ك كه یه‌كسانی له نێوانیاندا به‌دی بهێنێت و بۆیان هه‌بێت چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن .
له (10-12-1948) كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤی راگه‌یاند. هه‌روه‌ها له(1960) بڕیارێكی په‌سه‌ندكرد به‌وه‌ی (هه‌موو گه‌لان مافی دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه و به پێی ئه‌و مافانه‌ش ده‌توانن به ئازادی په‌یوه‌ندی رامیاری و سیستمی سیاسی خۆیان دیاری بكه‌ن و سه‌ربه‌ستانه‌ش هه‌وڵی په‌ره‌پێدانی بواره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و كلتوری خۆیان بده‌ن). هه‌روه‌ها هه‌مان ساڵ بڕیاری نه‌هێشتنی دیارده‌ی ئیستعماری راگه‌یاند كه تیایدا هاتووه:
- چه‌وساندنه‌وه و داگیركردنی گه‌لان له‌لایه‌ن بێگانه‌وه نكوڵیكردنه له مافه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی مرۆڤ و هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر ئاشتی و هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها له به‌ندی (3) دا هاتووه:
- نابێت به هیچ جۆرێك دواكه‌وتنی هه‌رێمێك له بواره‌كانی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده، ببێته پاسا‌وێك بۆ رێگرتن له سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و گه‌له.
لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به شێوه‌یه‌كی كاراتر له كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، هه‌وڵیداوه ته‌وژمێك به جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپی مافی چاره‌ی خۆنووسین بدات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاتانی زلهێز، به‌رده‌وام رێگربوون له به‌رده‌م پراكتیزه‌كردنی ئه‌و مافه له‌لایه‌ن گه‌لانی ژێرده‌ست و بوونی جۆرێك له دووفاقی له جێبه‌جێكردنی پره‌نسیپه‌كه‌دا هه‌بووه، به جۆرێك تا ئێستاش راده‌ی پاڵپشتیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لانی ژێرده‌ست، به‌ستراوه به راده‌ی ناكۆك نه‌بوونی داخوازیه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی زلهێزدا.
کورد میللەتێک لە چاوەڕوانی دەوڵەتدا
كورد و مافی چاره‌ی خۆنووسین
گه‌لی كورد یه‌كێكه له‌نه‌ته‌وه كۆنه‌كانی جیهان، به‌پێی پێوه‌ره‌كانی زانای بولگاری (ئیڤانۆف) ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێكده‌هێنن و ده‌یپارێزن بریتین له (یه‌كێتی ره‌گه‌ز، سنووری جوگرافی، زمان ، وێژه، كه‌له‌پوور، بیروباوه‌ڕ و چۆنیه‌تی ژیان).
لینین ده‌رباره‌ی نه‌ته‌وه ده‌ڵێت: پێویسته خاكێكی دیاریكرا‌و و زمانێكی هاوبه‌شیان هه‌بێت. به‌پێی ئه‌م پێوه‌رانه‌ش، ده‌بینین گه‌لی كورد هه‌موو مه‌رج و ره‌گه‌زه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی تێدایه و هه‌موو ئه‌و مه‌رجانه‌شی تێدایه كه كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به پێویستیان ده‌زانێت، بۆ پێدانی مافی چاره‌نووس به گه‌لێك له‌وانه‌ش:
دانیشتوان، كه بریتیه له كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌وه ژیاون وخاوه‌ن ویستێكی هاوبه‌شن، هه‌روه‌ها بوونی ئامانج و خه‌بات و تێكۆشانی هاوبه‌ش له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك یان حیزب و لایه‌نێكی نیشتمانی و به‌ده‌ستهێنانی پاڵپشتی رای گشتی و بوونی هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت سۆز و پاڵپشتی رای گشتی جیهانی بۆ پرۆسه‌كه به‌ده‌ست بێنێت.
به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو و ئێستای گه‌لی كورد، ده‌بینین به‌رده‌وام وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، تێكڕای ئه‌م مه‌رجانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی تێدابووه، بۆیه به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تی مافی بڕیاری چاره‌نووسی خۆی هه‌یه و به‌رده‌وامیش خه‌باتی له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی كردووه و پارێزگارێكی سه‌رسه‌ختی مافه‌كانی بووه و هیچ كاتێك به واقیعی دابه‌شكردن و چه‌وساندنه‌وه‌ش رازی نه‌بووه.
دوای راگه‌یاندنی چوارده به‌نده‌كه‌ی (ودرۆ ویڵسن)، كه به‌ندی دوانزه تایبه‌ت بوو به گه‌لانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی، كه تێیدا هاتبوو پێویسته هه‌موو نه‌ته‌وه‌كاتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ژیانێكی ئاسووده‌یان بۆ دابین بكرێت و ده‌رفه‌تی ته‌واویان پێ بدرێت بۆ سه‌ربه‌خۆبوون. ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش ساڵی(1920) له‌په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ردا دان به‌مافی گه‌لی كورددا نرا له پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆدا‌و دواتر له په‌یمانی (لۆزان) دا هاوپه‌یمانان له به‌ڵێنه‌كانیان پاشگه‌زبوونه‌وه.
رێکەوتننامه‌ی 11ی ئازار
له به‌یاننامه‌ی ( 11ی ئازاری 1970) حكومه‌تی عیراق، ئاماده‌یی نیشاندا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی گه‌لی كورد له‌سه‌ر بنه‌مای ئۆتۆنۆمی، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌رێكی گونجاو نه‌بوو، چونكه له زۆر وڵاتانی فره‌نه‌ته‌وه‌دا شكستی هێنا له به‌دیهێنانی ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی، چونكه نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست هه‌رگیز ئاماده نابێت مافی پێكهاته‌كانی تر بسه‌لمێنێت.
به كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد‌و دوای جه‌نگی كوێت، بارودۆخی نێوده‌وڵه‌تی، تا راده‌یه‌كی باش، له‌به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانی وه‌ك كورد بوو، ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌تی بۆ چه‌ندین نه‌ته‌وه ره‌خساند بۆ دیاریكردنی مافی چاره‌نووسیان و ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش پیرۆزی سنووره‌كان نه‌ما‌و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی راگه‌یه‌نرا، نه‌ته‌وه‌ی كوردیش له كوردستانی باشوور، پاش ده‌رچوونی بڕیاری (688)ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، ساڵی(1992) په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك نوێنه‌ری شه‌رعی گه‌لی كورد، بۆ ئه‌و قۆناغه، یه‌كگرتنی فیدراڵی په‌سه‌ند كرد وه‌ك شێوازی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی. هه‌روه‌ها به‌پێی یاسای نێوده‌وڵه‌تیش، پێویسته كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی رێز له بڕیاری نوێنه‌رانی گه‌لان بگرێت سه‌باره‌ت به دیاریكردنی چاره‌نووسی ئه‌و گه‌لانه.
شایانی باسه ساڵانه چه‌ندین گه‌لی ژێرده‌ست، چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن وه‌ك باشووری سودان و هتد. له (2018) و هه‌رچه‌ند به‌هۆی هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی‌و ناوخۆیی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانی ئامانجه‌كانی به‌دی بێنێت، به‌ڵام ئێمه‌ی كورد خوازیارین ئه‌و گۆڕانكاریانه به‌رده‌وام بن كوردیش وانه‌ی له‌رابردوو وه‌رگرتبێت و پرۆسه‌ی ریفراندۆمی داهاتووش له ناوچه‌كه‌دا بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی كوردستانی باشوور بێت و ئه‌نجامه‌كه‌شی راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردی و شه‌كانه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان بێت له پاڵ ئاڵای ده‌وڵه‌تانی تری ئه‌ندامی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
سه‌رچاوه‌كان:
1-ناجی علوش- الماركسیة والمسالة الیهودیة- دارالطلیعة –بیروت 1969
2- د.عبدالوهاب حمید رشید- التحول الدیمقراطی والمجتمع المدنی- دارالمدی 2003
3- الثقافة الجدیدة . عدد (293) - الیسار و مثال المساواة ــ اعداد كامل شیاع
4- د. حسین الحبیشی- تقریر المصیر فی التاریخ والقانون- دار الكاتب العربی- عدن- 1967
پاریزه‌ر