وته‌یه‌كی به‌ناوبانگ هه‌یه كه ده‌وترێت (لوبنانییه‌كان ناتوانن خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن)، به‌داخه‌وه ئه‌م وته‌یه بۆ زۆرێك له‌و گه‌ل و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی ناوچه‌كه ده‌گونجێ كه ته‌ژین له ململانێی سیاسی توندی نێوان سه‌ركرده و پارت و پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگەكانیان، وه‌كو لوبنان و عیراق و سوریا و یه‌مه‌ن و سۆماڵ و سودان و لیبیا و ...هتد. كه هه‌مویان به هۆی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی ناوچه‌یی و ده‌ره‌كی و سه‌ربه‌خۆنه‌بوونیانەوە له بڕیاره سیاسی و نیشتیمانیه‌كانیاندا هێزه ده‌ره‌كییه‌كان کاریگەرییان بەسەریانەوە هەیە و ئه‌مه‌ش بۆته هۆكاری قووڵبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانیان و چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه‌كانیان.
وڵاتێكی بچووكی ناوچه‌كه
لوبنان وڵاتێكی بچووك له قه‌واره و ژماره‌ی دانیشتوان 6,809,037 كه‌س و رووبه‌ری زه‌وی 10452 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه و بوونی سه‌روه‌ت و سامانی سروشتی، به‌ڵام وڵاتێكی به سروشت جوانی سه‌ر ده‌ریا و دانیشتوانێكی رۆشنبیر و خاوه‌ن كه‌لتورێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی خوێندنه‌وه و چاپ و میوان دۆست و وڵاتێكی خاوه‌ن گه‌شتیاری هه‌موو جیهان، وه‌ك ده‌ڵێن بوكی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و عه‌ره‌به‌كانه به پێگه و هه‌ڵكه‌وته جیۆ سیاسییه نایابه‌كه‌شیه‌وه. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م پاڵپشتییه به‌هێزانه‌ی، نه‌بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ململانێ ناڕه‌وا تایه‌فی و سیاسییه‌كان له‌نێوان سه‌ركرده و پارت و پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و مه‌زهه‌بییه جیاوازه‌كانی كه هه‌موو پۆسته باڵاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی تایفی دابه‌ش ده‌كه‌ن كه لوبنانی گه‌یاندۆته لێواری داڕمانی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی.
ئه‌وه‌تا له 15/5/2022 ەوه دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی نوێ له‌و وڵاته‌دا كه سێ هێز بوونه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵات، كه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه له هاوپه‌یمانه‌كانی حزبوڵڵا و هێزه‌كانی ره‌وتی ئازاد و سه‌ربه‌خۆكانن و رێگاناده‌ن، هیچ كاندیدێكی لایه‌نێكی تریان ببێته سه‌رۆك كۆمار، هه‌رئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه میشێل عۆن له 31/10/2022دا و رۆژێك پێش ته‌واوبوونی ماوه‌كه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی به‌عەبدا به چۆڵی به‌جێبهێڵت، به‌بێ ده‌ستبه‌كاربوونی سه‌رۆكێكی نوێ.
لوبنان و نه‌بوونی یان چۆڵبوونی پۆسته سیادییه‌كانی بوونه‌ته دیارده‌یه‌كی باوی ناشرین كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر سه‌قامگیرنه‌بوونی سیاسی و ئابووریی و ئه‌منی ئەو وڵاته هه‌یه.
هۆكاره‌كانی لاوازی حكومه‌ته‌كانی لوبنان
1- ململانێی توندی نێوان سه‌ركرده و پارت و پێكهاته جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵگەی لوبنانی.
2- سیاسه‌تی دابه‌شكردنی پۆسته باڵاكان له‌سه‌ر بنه‌مای پشكپشكێنه‌ی تایه‌فی. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته هۆی زیاتر سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌ركرده سیاسی و پیاوه ئاینییه‌كان به‌سه‌ر هه‌موو ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌تدا. به‌شێوه‌یه‌ك لوبنان له دوای تیرۆركردنی ره‌فیق حه‌ریرییه‌وه له ساڵی 2005 سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، هه‌روه‌ك چۆن له دوای رێكه‌وتنی تایفیشه‌وه هه‌ر وابووه.
لوبنان به‌ده‌ست كۆمه‌ڵێك كێشه‌وه ده‌ناڵێنێت له‌وانه
1- داڕمانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك بۆ ماوه‌ی سێ ساڵه.
2- نه‌بوونی حكومه‌تێكی هه‌میشه‌یی به‌توانا بە ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوه‌وە، چونکە ئێستاحكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ئیدارەی وڵاتەکە دەدات.
3- نه‌بوونی پەرله‌مانێكی به‌هێزی یه‌كگرتوو كه بتوانێت سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژێرێت.
4- هه‌ژاری و بێكارییەکی زۆر.
5- توڕه‌بوونی شه‌قام و جه‌ماوه‌ر له هه‌موو سه‌ركرده و پارته سیاسییه‌كان.
6- گه‌وره‌بوونی رۆڵی حزبوڵڵای لوبنان و پاشه‌كشه‌ی رۆڵی وڵاتانی عه‌ره‌بی لە دەستگیرۆیی ئەو وڵاتە.
7- گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر و زه‌وه‌ند.
به‌م شێوه‌یه لوبنان گیرۆده‌ی كێشه و دۆخێكی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی نادیار و ناسه‌قامگیر بۆته‌وه، كه ناتوانێت به ئاسانی لێی ده‌رباز ببێت، به شێوه‌یه‌ك مانه‌وه‌ی ئه‌م پۆسته باڵایانه به چۆڵی، وه‌ك سه‌رۆك كۆمار (هه‌رچه‌نده له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردندا رۆڵی گه‌وره‌ی نییه) و سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌بنه هۆی تێكدان و داڕمانی ته‌واوه‌تی حكومه‌ت و ده‌وڵه‌ت له لوبنان .
چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی لوبنان هه‌رچه‌نده ئاسان نین، به‌ڵام ده‌كرێت له رێگه‌ی كۆمه‌ڵه هه‌نگاوێكه‌وه ده‌رگای چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه له‌وانه:
1- رێكه‌وتنی سه‌ركرده و پارته سیاسییه‌كان و مه‌رجه‌عه ئاینی و تایه‌فییه‌كانی پێكهاته جیاوازه‌كانی ئیسلام به (سوننه و شیعه)و دورزی و مه‌سیحییه‌كان به (مارۆنی و كاسۆلیكی) و ..هتد، له‌سه‌ر كاندیدێكی ته‌وافوقی بۆ سه‌رۆك كۆماری نوێی وڵات، به‌تایبه‌تیش له نێوان هه‌ردوو هێزی گه‌وره‌ی هاوپه‌یمانی حزبوڵڵا و نه‌یاره‌كانی.
2- رێكه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان وه‌ك له ساڵی 2016دا ڕوویدا.
چاره‌سه‌ر و رێكه‌وتن هێشتا دووره
به‌ڵام ئه‌وه‌ی له دۆخی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی لوبنان ده‌خوێنرێته‌وه، هێشتا ئه‌و چاره‌سه‌ر و رێكه‌وتنانه زۆر دوورن و ناتوانرێت بهێنرێنه دی، هه‌ربۆیه چاره‌سه‌ره‌كان وا سانا نین به هۆی:
1- نه‌بونی كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێزی سوننەی وه‌ك سه‌عد حه‌ریری كه ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانه سیاسیه‌كه‌دایه، كه توانی له ساڵی 2016دا رۆڵی گه‌وره ببینێت له چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه و ده‌رچوونی لوبنان له كێشه‌كان.
2- نه‌بوونی كه‌سایه‌تییه‌كی میانڕه‌وی وه‌كو میشێل عۆن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی هه‌موان وه‌ك له ساڵی 2014دا روویدا.
3- ساردبوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو له كێشه‌كانی لوبنان و به‌جێهێشتنیان به ته‌نها، له‌به‌رئه‌وه‌ی جارێكی تر كه‌سایه‌تییه‌كی نزیكی حزبوڵڵا نه‌بێته‌وه بە سه‌رۆك كۆمار وه‌ك میشێل عۆن.
به‌م شێوه‌یه دۆخی سیاسی و ئابووریی لوبنان تادێت ئاڵۆزكاو وتێكچڕژاو ده‌بێت و له چاره‌سه‌ر دوورده‌كه‌وێته‌وه و به‌تایبه‌تیش كاتێك هه‌ردوو وڵاتی خاوه‌ن نفوز و هێزی وه‌كو ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نساش دوای چه‌ندین هه‌وڵی رێكه‌وتن و چاره‌سه‌ركردن نه‌یانتوانی هه‌موو لایه‌نه نه‌یاره‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه، بۆیه ئێستا دووره‌په‌رێزییان هه‌ڵبژاردووه و هاوکات مه‌رج و كۆت و به‌نده‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تیش هێنده سه‌ختن له‌به‌رامبه‌ر یارمه‌تیدانی لوبناندا كه به‌جارێك چاره‌سه‌ره‌كانی دوورخستۆته‌وه.
هه‌ربۆیه ئێستا و ره‌نگه تاماوه‌یه‌كی تریش لوبنان به‌ده‌ست ململانێ و نه‌بوونی سه‌رۆك كۆمار و حكومه‌تێكی به‌هێزه‌وه بناڵێنێت کە دۆخی سیاسی و ئابووری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كەشیان تادێت به‌ره‌و خراپتر دەچێت.
دۆخی ئابووری و سیاسی خراپ لە لوبناندا