له كۆبوونه‌وه‌ی 9/9/2023ی كۆمه‌ڵه‌ی 20دا كه له شاری نیوده‌لهی پایته‌ختی هندستان به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌كه له جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ناریندار مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هندستان و هاوپه‌یمانه‌كانیان له یه‌كێتیی ئه‌وروپا پڕۆژه‌ی (بیناكردنی رێڕه‌وی ئابووری نوێ)یان راگه‌یاند، كه له ئاسیا هندستان و له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش هه‌ریه‌كه له ئیمارات، سعودیه، ئوردون و ئیسڕائیل، له‌گه‌ڵ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له‌خۆ ده‌گرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه بریتییه له: راكێشان و گه‌یاندنی هێڵێكی نوێی گواستنه‌وه‌ی كاڵا‌و كه‌لوپه‌له‌كان و سووته‌مه‌نی و وزه‌ی كاره‌با و هێڵی ئینته‌رنێت له هندستانه‌وه له رێگه‌ی ده‌ریای عه‌ره‌به‌وه بۆ كه‌نداو، له ئیماراتیشه‌وه دێته سه‌ر وشكانی و له رێگه‌ی راكێشانی هێڵی ئاسنی شه‌مه‌ندۆفێر و كێبڵی تایبه‌ت به كاره‌با و بۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی هایدرۆجین و كێبڵی تایبه‌ت به ئینته‌رنێت، به‌ره‌و سعودیه و دواتر تێپه‌ڕده‌بێت به هه‌ریه‌كه له ئوردون و ئیسڕائیل و جارێكی تریش به‌ناو ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاستدا ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وروپا تا ده‌گاته ئه‌ڵمانیا. ئه‌م هێڵه ئابووری و بازرگانییه درێژییه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌شت هه‌زار و 166 كیلۆمه‌تر كه له به‌نده‌ری مۆمبای هندستانه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا ده‌گاته ئه‌ڵمانیا.
ئامانجی پڕۆژه‌كه
ئه‌م پڕۆژه‌یه به ئاشكرا ئامانجی هاوبه‌شیكردنی وه‌به‌رهێنانه له ژێر خانی جیهانیدا، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌یه‌كی سه‌وز و دیجیتاڵییه له نێوان وڵاتان و شارستانییه جیاوازه‌كاندا. ئامانجێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌كه به‌ستنه‌وه‌ی هند و وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و یه‌كێتیی ئه‌وروپایه، ئه‌مه‌ش ناوچه‌یه‌كی گه‌وره و فروان و گرنگی جیهان پێكدێنێت و له رووی ئابوورییه‌وه كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌یان ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان. هه‌روه‌ها ئامانجی باشتركردنی په‌یوه‌ندییه ژماره‌ییه‌كان و هاندانی زیاتری بازرگانییه له نێوان وڵاتاندا، به تایبه‌تی له بواری وزه‌ی سه‌وزدا وه‌ك هایدرۆجین.
پڕۆژه‌كه، جگه له‌وه‌ی بۆ هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارن تیایدا، تایبه‌تمه‌ندی و بایه‌خی ئابووری گه‌وره‌ی هه‌یه، به شێوه‌یه‌كی گشتیش كاریگه‌ریی لێكه‌وته‌ی به‌رچاوی ده‌بێت له‌سه‌ر داهاتووی ئابووری و بازرگانیی جیهان، ده‌توانین له چه‌ند خاڵێكدا گرنگیی ئه‌م پڕۆژه‌یه بخه‌ینه روو:
1- ده‌بێته هۆی گه‌شه‌پێدان و ئاماده‌سازی ژێرخانی جیهانی كه هێڵی ئاسن و به‌ستنه‌وه‌ی به‌نده‌ره‌كان له‌خۆده‌گرێت بۆ زیادكردنی گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئاڵوگۆڕی بازرگان‌یش.
2- ده‌بێته هۆی پشتیوانیكردن له سه‌لامه‌تی گواستنه‌وه و دابینكردنی وزه‌ی جیهانی له رێگه‌ی راكێشانی هێڵ و بۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی كاره‌با و هایدرۆجینه‌وه.
3-راكێشانی كێبڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له میانه‌ی تۆڕێك كه به‌سنووره‌كاندا تێپه‌ڕده‌بێت به توانا و كوالێتییه‌كی به‌رز و متمانه پێكراو.
4- كارده‌كات له‌سه‌ر ته‌واوكاری ئابووری و به‌شداریكردن له دابینكردنی هه‌لی كاری نوی، به شێوه‌یه‌ك كه ده‌بێته هۆی ده‌سكه‌وتی دوور مه‌ودا بۆ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی به درێژایی رێڕه‌وه‌كه ده‌یانگرێته‌وه.
بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری
ئه‌م پڕۆژه‌یه بۆ هه‌موو وڵاتانی به‌شداری پڕۆژه‌كه گرنگییه‌كی ئابووری و سیاسی گه‌وره‌ی ده‌بێت و ده‌بێته مایه‌ی خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌و پێشكه‌وتن و دابینكردنی هه‌لی كار و به‌رزكردنه‌وه‌ی داهاتی نیشتیمانی و بووژاندنه‌وه‌ی ئابوورییه‌كانیان و له‌م رێگه‌یه‌شه‌وه هاوكاری و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كانیشیان توندوتۆڵ‌تر ده‌بێت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسڕائیل ده‌كه‌وێته ناوجه‌رگه و دڵی پڕۆژه‌كه‌وه، پڕۆژه‌كه بۆ ئیسڕائیل له چه‌ند روویه‌كه‌وه سوودبه‌خشه، وه‌ك: كات و كرێی گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌ل و كاڵاكان له وڵاتانی كه‌نداوه‌وه بۆ ئیسڕائیل كه‌مده‌كاته‌وه، ئاستی ژیان و گوزه‌رانی تاكی ئیسڕائیلی به‌رزده‌كاته‌وه و خۆشگوزه‌رانیان ده‌كات، جێگیری سیاسی و گه‌شه‌ی زیاتری ئابووری بۆ به‌ده‌ست ده‌هێنێت، په‌یوه‌ندییه سیاسی و ئابووری و بازرگانییه‌كانی ئیسڕائیل له‌گه‌ڵ سعودیه و ئیمارات به‌تایبه‌تی و به‌گشتیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی تری كه‌نداو گه‌رموگوڕتر ده‌كات كه له‌مێژه ئیسڕائیل و ئه‌مریكا هه‌وڵی لێكنزیكبوونه‌وه و ئاساییكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ده‌ن.
تێچووی گواستنه‌وه
بۆ وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌شدار و بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، ئه‌م پڕۆژه‌یه ده‌بێته هۆی نزیككردنه‌وه‌ی رێگای هاتووچۆی كۆنی گواستنه‌وه‌ی ئابووری و بازرگانی له رێگه‌ی كه‌ناڵی سوێسی میسرییه‌وه بۆ ئه‌وروپا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر كات و كرێی گواستنه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام كاریگه‌ریی خراپی ده‌بێت بۆ میسر و زیان به داهاته‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ره‌وه‌ها سوودێكی دیكه‌ی پڕۆژه‌كه، نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌وروپا و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، گرنگترین سوود و كاریگه‌رییش گۆڕینی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ته‌ژی له ململانێی خوێناوی و جه‌نگ و توندوتیژی بۆ ناوچه‌یه‌كی گه‌شه‌سه‌ندو و ئارامی سیاسی و ئابووری.
مه‌به‌سته شاراوه‌كان
ئه‌م پڕۆژه‌یه چه‌نده پلان و مه‌به‌ستی ئاشكرای له پشته‌وه‌یه، هێنده‌ش مه‌به‌ستی سیاسی و ئه‌منی له پشته‌وه‌یه، چونكه ئه‌م پڕۆژه‌یه له لایه‌ك بۆ لێدانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران و ئه‌و وڵاتانه‌شه كه ئێران هه‌ژموونی به سه‌ریانه‌وه هه‌یه، وه‌ك عیراق، سوریا و لوبنان، له‌گه‌ڵ رێكخراوه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كانی وه‌كو حیزبوڵڵا‌و و حه‌ماس و دواتریش حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن، له‌لایه‌كی تریشه‌وه وه‌ك باسمانكرد زیاتر نزیككردنه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداوه له ئیسڕائیل و به تایبه‌تیش سعودیه. له‌لای سێهه‌میشه‌وه كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی توركیایه وه‌ك رێڕه‌وێكی گرنگی هه‌میشه‌یی و مێژوویی له نێوان ئاسیا و ئه‌وروپادا.
هه‌ڵوێستی ركابه‌ره‌كان
به‌م شێوه‌یه ئه‌م پڕۆژه‌یه له سیما‌و و روخساریدا پڕۆژه‌یه‌كی ئومێد به‌خشه بۆ ئاینده كه تا ئێستا كاتی ده‌ستپێكردن و ته‌واوكردنی دیارینه‌كراوه و هێشتا سه‌رچاوه‌كانی داراییشی روون و ئاشكرانییه كه چۆن دابینده‌كرێت و وڵاتانی به‌شدار چۆن و به چ ئاستێك به‌شدارده‌بن، به‌ڵام له ناوه‌خندا مه‌به‌ست و ئامانجی دوورمه‌ودای شاراوه‌ش له‌خۆده‌گرێت، كه ره‌نگه هه‌موویان له به‌رژه‌وه‌ندی پاراستن و به‌هێزكردنی ئیسڕائیل ته‌واو ببێت.
سه‌ركه‌وتن وه‌دیهاتنی ئامانجه‌كانی ئه‌م پڕۆژه گه‌وره‌و كاریگه‌ره په‌یوه‌سته به‌وه‌ی تا چه‌ند ئه‌م رێڕه‌وه سه‌لامه‌ت و ئارام و پارێزراویش ده‌بێت له‌سایه‌ی ئه‌م جه‌نگ و كاولكارییانه‌ی نێوان حه‌ماس و ئیسڕئیلدا. لێره‌دا پرسیاره گرنگه‌كه ئه‌وه‌یه: ئایا به‌ره‌ی ئێران و روسیا و چین ده‌سته‌وستان و بێ جووڵه و په‌رچه‌كردار داده‌نیشن به‌رامبه‌ر به‌م پڕۆژه‌یه؟ ئایا پڕۆژه‌ی رێگای ئاوریشمی چین چی به‌سه‌ردێت؟ چونكه یه‌كێك له ئامانجه شاراوه‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ش لێدانه له رێگای ئاوریشمی چین، رۆژگار ئه‌نجامی هه‌ردوو پڕۆژه‌كه ده‌رده‌خات و وه‌ڵامی پرسیاره‌كان ده‌داته‌وه.
لایه‌نێك له كۆبوونه‌وه‌كانی G20 له نیوده‌لهی