دووجار سەیرکە و ئەوکات بڕیاربدە

10:55 - 2022-11-09
ئارام هادی
237 خوێندراوەتەوە

دەرئەنجامی ئەقڵێکی هێمن و وردی و لێهاتوویی لە کارکردنی چێشتخانەیەکی هاوبەشدا، دەرفەت نادات بچووکترین لاوازییەکان تێپەڕن و دەیانکاتە بنەمای سەرەکی بۆ شکست پێهێنانی پڕۆژەی پیلان گێڕییە گەورە داڕێژراوەکان، پێشکەوتنی ئامێری تەکنۆلۆژیای بەردەست و چیرۆک (سیناریۆ)ی پێشوەختە هەرزوو گومانی خستە سەر بینراوی چاوە ئاساییەکان وایکرد راستی روودانی کارەساتەکان بخرێنە بەردیدی تاقیگەی بینایی (میکرۆسکۆپ). 

دوای بەراوردکاری و بەدووچاو سەیرکردن و گەورەکردنی وردەکارییەکان کە بەچاوی رووتەوه نابینرێن، دەرئەنجام شکستەکەی دەستنیشانکرد و ساختە بوونەکەی سەلماند، ئاخر ئەمڕۆ پێشکەوتنە زانستییەکان دەرفەت بە بەردەوامیدانی ماوەی بڕکردنی داتاشینی چیرۆک (سیناریۆ)کان و بابەتەکانی (دیپ فەیک)ی کەمکردۆتەوە و هەر زوو رووی راستی بابەتە دەستکردەکان دەردەخات و دەیانباتەوە دۆخی سروشتی خۆی، چی بڵێم کە هاوشێوەی زانست ئارەزووی گەڕان و بنکۆڵکاری دەکات و تا دەرخستنی رووی راستی نەسرەوت و لایەنی باشەی رووداوەکانی بۆ هەمووان دەرخست، ئەوەی تەنیا بە یارمەتی تاقیگەی بینایی (میکرۆسکۆپ) دەبینرا ئێستا بەچاوی ئاسایی زۆر بە ئاسانی دەتوانین سەیریان بکەین و لێیان تێبگەین. 

کاتیەتی و دەبێت باشتر تێبگەن کە تاقیگە بینایی (میکرۆسکۆپ)ەکان هەر لەلایەن زیندەوەرزانان بۆ تێگەیشتن لە زیندەوەرە وردەکان و خانە و بەشەبچووکەکانیان بەکارنایەت، بەڵکو بەکاریش دێ و لە توانایدایە چەندین جاریتر ڤیدیۆ بڵاوکراوەکەی تیرۆرکردنی شەهید عەقید هاوکار جاف و دانپێدانانی بەناو بکەرانی کارەکە و یاریکردنەکان و چیرۆ (سیناریۆ)کەی لەتوپەت بکا و هەڵوەشێنێتەوە و شکستیان پێ بێنێت. 

دوای بینینی گرتە ڤیدیۆ وردەکارییە ئاست بەرزەکەی ئەم ئێوارەیەی دەزگای دژە تیرۆر دەبێت دووجار سەیرکەی و بگەیتە ئەو بڕوایەی کە بڵاوکراوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دەربارەی شەهیدکردنی عەقید هاوکار جاف لە هەولێر لەو فیلمە سینەماییانە دەچوو بڕی تێچوەکانیان دەرناکەنەوە و شکست دێنن.

وتارەکانی نوسەر