(32)
سه‌ره‌تای ساڵی 1994 هاوڕێم شێرزاد حه‌سه‌ن رۆمانی (ژیان لە شوێنێكی د‌یکەیە)ی میلان كۆندێرای بۆ هێنام، ئه‌وه یه‌كه‌مجارم بوو به‌رهه‌می ئه‌و نووسه‌ره بخوێنمه‌وه، دوای ئه‌وه كۆمه‌ڵه چیرۆكی (دڵدارییه‌كی رووخۆش) ئینجا رۆمانی (كتێبی پێكه‌نین و بیرچوونه‌وه‌م)ی هه‌مان نووسه‌رم خوێنده‌وه، له‌ساڵانی دواتردا چه‌ندین كتێبی تریم خوێندۆته‌وه له‌گۆشه‌كانی داهاتوومدا باسیده‌كه‌م، له‌ده‌فته‌ری ئه‌و ساڵه‌دا سه‌ره‌تا له‌باره‌ی رۆمانی (ژیان لە.. ) نووسیوومه: (هیچ ده‌قێكی ئه‌ده‌بی به‌ته‌نیا بیرۆكه نییه، بابه‌ت چه‌ند گرنگیش بێت، شێوازی گێڕانه‌وه و چۆنێتی ته‌رحكردنی بیرۆكه‌كه‌ش به‌قه‌د ئه‌وه گرنگه، زمان و شێوازی گێڕانه‌وه خاڵی به‌هێزی ئه‌م رۆمانه‌یه و نهێنی جوانی و سه‌ركه‌وتنێتی، به‌ڕاستی سه‌رسامی كردم!!).
دواتر دوای خوێندنه‌وه هه‌ر سێ به‌رهه‌مه‌كه‌ی نووسیوومه: (كۆندێرا نووسه‌رێكی چیكییه و به‌فه‌ره‌نسی ده‌نووسێت، به‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و سێ به‌رهه‌مه‌ی به‌جیهانێكی نوێ ئاشنای كردم، كه‌شی رۆمانه‌كانی نه‌بینراو و نه‌بیستراوه بۆ من، پێم ده‌ڵێ، خۆشه‌ویستی، سێكس، سیاسه‌ت، ئاین، به‌ڵكو بوون و ژیان هه‌ر هه‌مووی گه‌مه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، نووسه‌ر له‌رۆمانی (ژیان لە..) تا راده‌یه‌ك پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی رۆمانه وه‌كو بوونی كارەكته‌ر و رووداو، كات و شوێن، هه‌روه‌ها له‌هه‌ر چوار كورته چیرۆكه‌كه‌شیدا له‌كتێبی (دڵدارییه‌كی رووخۆش)، پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی هونه‌ری كورته چیرۆكه، به‌ڵام له رۆمانی (كتێبی پێكه‌نین و بیرچوونه‌وه‌دا) هه‌موو مه‌رجه ته‌قلیدییه‌كانی رۆمانی شكاندووه، من بۆ خۆم به‌رۆمانی دانانێم به‌ڵام ده‌قێكی جوانه، هه‌ر فه‌سڵه‌و كورته چیرۆكێكه، ئه‌وه‌ی روودا و كارەكته‌ره‌كان و چیرۆكه‌كان پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه ته‌نیا زه‌مه‌نه، زه‌مه‌نی روودانی كاره‌ساتی به‌هاری پراگ-ی ساڵی1968 و داگیركردنی چیك له‌لایه‌ن له‌شكری سۆڤێتی ئه‌وساوه، ئه‌و رووداوه-داگیركارییه- چ كارگه‌رییه‌كی به‌جێهێشتووه له‌سه‌ر كۆی كۆمه‌ڵگه‌كه، ئه‌مه مه‌به‌ستی رۆمانه‌كه‌یه، هه‌موو ئه‌وه‌ش له‌رێی گێڕانه‌وه‌ی ژیانی خۆشه‌ویستی و سێكسی كاركته‌ره‌كانه‌وه ).
میلان كۆندێرا دوای ئه‌و داگیركارییه وڵاته‌كه‌ی جێهێشتووه‌و بووه به‌په‌ناهێنده له فه‌ره‌نسا تا دوای روخانی سیستمی سۆسیالیستی له‌نه‌وه‌ده‌كاندا.