سیاسەتمەدارێکی گەورەی سەردەم

09:26 - 2022-11-24
رومێڵ مام زیاد
780 خوێندراوەتەوە

هەموو سەدەیەک سیاسەتمەدار و سەرکردەی بۆ کورد و گەلانی دنیا هێناوەتە کایەوە، سەرۆک مام جەلال یەک لەو سەرکردە بلیمەتانەی سەدەی رابردووە.
لەم سەردەمەی ئێستادا، بەناو چەند سەرکردە و سیاسەتمەدارێک هەن، بەڵام دڵخۆشکەر نین بەوەی کە یەکڕیزیی ناو ماڵی کوردیان لە کۆڵ نابێ و حوکمرانییەکی سەرکەوتوو بکەن.
ئێستا هەستمان بە هەڵهاتنی خۆرێکی نوێی کایەی سیاسی لە کوردستان کردووە ئەویش دەرکەوتنی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی یە، ئومێدکی زۆر دڵخۆشکەر و سوپرایزێکی چاوەڕوان نەکراو و نەبیستراومان بینی کە چاوەڕوانی ئەوەی لێدەکرێ ناو ماڵی کورد یەکبخاتەوە و حوکمڕانییەکی سەرکەوتوو بەدیبێنێت. 
پێشتر وا نیشاندراوە سەرۆک بافڵ کەسێکی سەربازییە نەک سیاسی، بەڵام دەرکەوت کە  سەرکەوتووترین و باشترین سیاسی ئەم سەدەیەیە.
هیوادارم ئەوەی هەموان چاوەڕوانین و ئەو سەرکردانەی پێشوو نەیانتوانی تەواوی بکەن بۆ کوردستان، ئەو تەواوی بکات.
دیداری رووداو لەگەڵ سەرۆک بافڵ، نیشاندەری نیازپاکی یەکێتی بوو، لەوێدا خستنەڕووی کەمتەرخەمی و قۆرخکاری پارتی بۆ دەست بەسەرداگرتنی داهات نەک دەخاتەڕوو بەڵکو بگرە دەیسەلمێنێت و ناتوانرێ نکوڵیشی لێ بکرێت، بەڵام ئاخۆ کەس یاخود لایەنێک دەتوانێ بەو راشکاویی و چالێنجانەوە بێتە مەیدان بێگومان نەخێر. 
ئاخۆ کەسێکی پارتی بوێریی ئەوە دەکات داهاتی نەزانراوی گومرگی و کۆمپانیا و باجی سنوورەکەیان بخاتە روو؟ 
دەتوانن لیژنەیەک بە هاوبەشیی هەموو پارتە سیاسییەکان پێکبێنن، چاودێریی تەواوی خاڵە سنووری و کێڵگە نەوتییەکان بکەن.
سەبارەت بە هەڵبژاردن، ئایا پارتی ئامادەی هەڵبژاردنێکە لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی کەسانی بێلایەن و وڵاتانی دەرەوە و بە بێ لیستی مردووان؟ دەتوانێت دەست لەسەر تۆقاندن و هەڕەشە و کڕین و تەزویر هەڵبگرێت؟
کەیسی تیرۆر، دەیان کەیسی تیرۆرکردن هەیە بە ئاشکرا لە سنووری پارتی کە بکەرەکانیان دیارن بە روونی، ئامادەن بیاندەن بە دادگا؟
 زۆرینەی مستەشار و جاشەکانی رژێمی دیکتاتۆری پێشوو تاوانبار بە جینۆساید و ئەنفال هەن و داڵدە دراون کە دەستیان سوورە بە خوێنی خەڵک.
ئەوەی کە بە روونی دەیبینین، خەریکە زۆنی زەرد دەبێتە شوێنی بکوژان و لە دیاردەوە بووە بە خوو، ئایا ئەو سیناریۆ و بەرنامە داڕێژراوانەی کە بۆ تیرۆرکردنی ئەو چەند کەسەی پێشوو، بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیانە یاخود لە بیربردنەوەی گەلی کوردە؟ یان بۆ داپۆشینی گەندەڵی و لە بیربردنەوەی نادادپەروەریی حکومەتە؟ یان هەڵوێستە جدییەکانی یەکێتی و سەرۆک بافڵ تووشی شۆکی کردوون و بیانوو دەگرن؟

وتارەکانی نوسەر