(33)
له نێوان ساڵی 94 بۆ 95 سێ رۆمانی نووسه‌ری كوردی رۆژئاوا- سوریا سه‌لیم به‌ره‌كات-م خوێنده‌وه (معسكرات الابد) (فقها‌ء الظلام) (عبور البشروش)، نووسه‌ر نه‌ك هه‌ر به‌عه‌ره‌بی ده‌نووسێت به‌ڵكو به‌عه‌ره‌بییه‌كی هێنده قورس ده‌نووسێت كه زۆرێك له‌خوێنه‌رانی عه‌ره‌ب لێیتێناگه‌ن، هه‌ر بۆ نموونه له رۆمانی (دلشاد و فراسخ الخلود) ناوی په‌نجا جۆر گوڵ ده‌هێنێت كه زۆربه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی نییه له‌زمانی كوردیدا.
دوای خوێندنه‌وه‌ی (معسكرات الابد) نووسیوومه: (وه‌كو بابه‌ت و فیكر، شتێكی سه‌رنجڕاكێش، بنیاتنه‌ر، رووخێنه‌ر، هه‌ژێنه‌ری تیانییه، به‌ڵام وه‌كو ته‌كنیك شتێكی نوێیه، كه‌چی هه‌ر ئه‌و ته‌كنیكه ده‌بێته مایه‌ی بێزاربوون، له‌هه‌ندێك شوێندا ده‌بێته درێژداڕی.. به‌گشتی سه‌لیم به‌ره‌كات سه‌رسامی نه‌كردم).
له‌باره‌ی (فقها‌ء الظلام) گه‌لێك تێبینیم نووسیووه، له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم: (ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی سه‌رسامیان كردم هه‌مووی ناكاته فه‌سڵێك، نووسه‌ر ده‌یه‌وێ بڵێ چی؟ ئه‌وه‌ی لێی تێگه‌یشتم ده‌ڵێت: ژیان زۆر هیچه بۆیه مه‌زنه، زۆر مه‌زنه بۆیه هیچه، لای به‌ره‌كات سنووره‌كانی نێوان ژیان و مه‌رگ زۆر كاڵن یان نیین، هه‌روه‌ها له‌نێوان مردوو و زیندوودا، شێوازی گێڕانه‌وه له‌لای یاریكردنه به وشه، وێنه، ره‌نگ، زۆرجار یاریكردن به‌وشه‌كان ونی ده‌كه‌ن، شێوازه سوریالییه‌كه‌ی قه‌ناعه‌تپێكه‌ر نییه، ناتوانێت قه‌ناعه‌ت به‌منی خوێنه‌ر بكات كه هه‌میشه له‌پشت ئه‌و وێنه سوریالییانه‌وه فه‌لسه‌فه و ژیانێكی قووڵ هه‌یه، له‌دڵه‌وه بۆ دڵ نامدوێنێت، هه‌ستده‌كه‌م بۆخوی قسه‌ده‌كات، هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ی گۆرانی یان شیعر بۆ خۆی بڵێت، به‌كورتی نه‌یتوانی پردێكی رۆحی له‌نێوان من و ده‌قه‌كاندا درووستبكات).
له‌باره‌ی رۆمانی (عبور البشروش): (دیسانه‌وه له‌گه‌مه‌یه‌كی زمانه‌وانیدا بزر ده‌بێت، جیهانێكی فانتازی ده‌خوڵقێنێت.. مۆركی كورده‌واری له‌رۆمانه‌كانیدا په‌راوێزخراو و دیكۆره، ناتوانێ خوێنه‌ری غه‌یره كورد به‌كورد ئاشنا بكات بۆ نموونه وه‌كو ماركیز ده‌یكات له‌ڕێی رۆمانه‌كانییه‌وه به جیهانه سیحرئامێزه‌كه‌ی ئه‌مریكای لاتین ئاشنامان ده‌كات ).
ساڵی 2002 رۆمانی (الریش)، ساڵی 2004 رۆمانی (دلشاد..)-م خوێنده‌وه، به‌ڵام بێ كۆمێنت.