وادیاره بڕیارەکەی قه‌یس سه‌عید -ی سه‌رۆكی تونس به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی وڵاتەکەی، جارێكی تر قه‌یرانی سیاسیی له تونس دروست ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و ناڕه‌زاییه‌ی په‌رله‌مانتارانی تونس له بڕیاره‌كه‌ی هه‌یانه و هه‌روه‌ها به هۆی پاڵپشتی شه‌قامی تونسەوە له بڕیاره‌كه.
چه‌ندین هۆكاریش له‌پشت هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی تونسه‌وه‌ن له‌لایه‌ن سه‌رۆك سه‌عیده‌وه.
له 30ی مارسی رابردوودا، له نموونه‌ی، هه‌وڵی سه‌عید، بۆ سوودوه‌رگرتن له هه‌لی ده‌ستووری، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێك په‌رله‌مانتار ته‌حه‌دای بڕیاره‌كه‌یان كرد به هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی په‌رله‌مان و رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له رێگه‌ی ڤیدیۆ چاته‌وه، كه تێیدا ده‌نگیان له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێوشوێنانه دا كه سه‌رۆك سه‌عید له 25 یۆلیۆی 2021 بڕیاری له باره‌وه دابوو، كه ئه‌وه‌ش سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی زۆر تووڕه‌كرد.
چاوه‌ڕوانكراوبوو سه‌رۆك سەعید بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان بدات، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی كرد، كه له ده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازی و هه‌واڵگرییه‌كانی تونس پێكده‌هات، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی ئه‌وان به‌ده‌ستبهێنت بۆ بڕیاره‌كه‌ی، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی پارته سیاسی و سه‌ندیكا گه‌وره‌كانی تونس پاڵپشتی له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان كردووە، وه‌كو پارتی ده‌ستووری ئازاد به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بیر مو‌سا كه دژ به ره‌وتی ئیسلامی سیاسییه به هه‌ردوو دیوه‌كه‌ی، ئیخوانی و سه‌له‌فی، هه‌روه‌ها سه‌ندیكای گشتیی كاری تونسیش، كه توانای جووڵه‌پێكردنی شه‌قامی هه‌یه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان به هه‌لێك بۆ دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی گه‌ل بۆ چاككردنه‌وه‌ی رێڕه‌وی چاكسازی هه‌ژمارده‌كات.
له‌لایه‌كی تره‌وه، سه‌رۆك سه‌عید له رێگه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌وه، ویستی هه‌ڵه‌ی پێشووی به هێشتنه‌وه‌ی په‌رله‌مان چاك بكاته‌وه و رێڕه‌وی سیاسی له تونس راست بكاته‌وه، په‌ره‌سه‌ندنه خێراكانی ناو تونسیش دوای بڕیاره‌كه، به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر راستیی جووڵه‌كه‌ی سه‌رۆك سه‌عید، چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان هەڵپەسێردراوبوو به شكڵی مابۆوه، به‌ڵام ده‌زگایه‌ك بوو رۆڵی هه‌بوو له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی، بۆیه سه‌عید مه‌به‌ستی بوو، شه‌رعییه‌تی ده‌ستووری لێبسێنێته‌وه له رێگه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی.
سه‌رۆكی تونس به‌م بڕیاره‌ی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌نگاوی دووه‌می كه دوای 25 یۆلیۆ بۆی ته‌واو نه‌كرا، كه ئه‌ویش دانانی نه‌خشه‌ڕێگەیه‌كی سیاسی بوو، بۆ جێبه‌جێكردنی داوكاریی هاووڵاتیان و خۆپیشانده‌رانی تونس، كه 90 %ی پاڵپشتیان لێ‌كرد له هاوینی
ساڵی پاردا.