ماوه‌ی نزیكه‌ی ساڵێكه شه‌ڕ و ململانێ له‌نێوان سوپای سودان و هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، ئه‌و وڵاته‌ی خستۆته گێژاو و ئاڵۆزییه‌كی گه‌وره‌وه، هه‌ر یه‌كێكیش له‌و دوو لایه‌نه چه‌ندین ناوچه‌ی سودانیان له‌ژێر ده‌ستدایه، به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ململانێكانیش له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا مه‌ترسی دابه‌شبوونێكی نوێی له سودان لێده‌كرێت.
هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا به‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ریق محه‌مه‌د حه‌مدان ده‌قلۆ كه له‌مانگی نیسانی ساڵی پاره‌وه له‌شه‌ڕ و ململانێیه‌كی قورسدایه له‌گه‌ڵ سوپای سودان و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته، له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا ئیداره‌یه‌كی مه‌ده‌نی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵایه‌تی جه‌زیره پێكهێنا، كه له‌مانگی تشرینی دووه‌می رابردوه‌وه كۆنترۆڵی كردووه.
هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئاشكراكرد و روونیشیكرده‌وه ئیداره‌ی نوێ سدیق محه‌مه‌د سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و چه‌ندین كه‌سایه‌تی تریشی تێدایه كه به‌یاننامه‌كه به كاندیدی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ناوی بردوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ئیداره‌ی نوێ كار بۆ فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و پاراستنی هاووڵاتیان له‌و ویلایه‌ته ده‌كات كه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی سودان.
به‌شێكی دانیشتوانی ویلایه‌تی جه‌زیره، خۆشحاڵ نین به پێكهێنانی ئیداره‌ی سەربەخۆ
ئه‌م جوڵه‌یه‌ی هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا، بۆچوون و دژه كرداری جیای لێكه‌وته‌وه، هه‌رچه‌ند ئه‌نجوومه‌نی سیاده له سودان كه له‌ژێر ده‌ستی سوپادایه، هیچ شتێكی له‌باره‌وه نه‌وتووه، به‌ڵام جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپا فه‌ریق شه‌مسه‌دین كوباشی راگه‌یاندنی ئیداره نوێیه‌كه‌ی به شتێكی نا گرنگ وه‌سفكرد، له‌به‌رده‌م سه‌رباز و پله‌داره‌كانی سوپای سودان له ناوچه‌ی قه‌زاریفی خۆرهه‌ڵاتی سودان، وتیشی، پێكهێنانی ئیداره‌ی مه‌ده‌نی له جه‌زیره و له‌لایه‌ن به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێراوه، ته‌نها بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی وره‌ی چه‌كداره‌كانی ئه‌و هێزه، دوای ئه‌و شكستانه‌ی روبه‌ڕووی بۆوه له شاری ئوم ده‌رمان.
عه‌بدوڵا حه‌مدۆكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو، سه‌رۆكی هه‌ماهه‌نگی هێزه مه‌ده‌نییه‌كانیش له سودان (كه رێكه‌وتنێكی سیاسیی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێرا ئیمزا كردووه)، هیچ مه‌وقفێكی ره‌سمی سه‌باره‌ت به‌هه‌نگاوی پێكهێنانی ئیداره‌ی جه‌زیره نه‌نواند، به‌ڵام لایه‌نی تری وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی عه‌دل و مساوات ده‌ستخۆشی و پێشوازی له‌و هه‌نگاوه كرد و پێرۆزبایی له هاووڵاتیانی جه‌زیره كرد و به هه‌نگاوێكی راستی وه‌سفكرد له بارودۆخی ناهه‌مواری سوداندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا به‌شێكی دانیشتوانی ویلایه‌تی جه‌زیره، خۆشحاڵ نین به پێكهێنانی ئه‌و ئیداره‌یه، به‌تایبه‌ت كه زۆرێك ناوچه‌ی ئه‌و ویلایه‌ته وێرانكراوه و خزمه‌تگوزارییه‌كانیش خراپن، به‌شێك له هاووڵاتیانیش پێیان باش بوو كه چه‌كدارانی به‌رپه‌رچی خێرا و هێزی سه‌ربازی له‌ناو شاره‌كان بكشێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسییه لای سودانییه‌كان، ئه‌وه‌یه به‌رده‌وامی شه‌ڕ و ململانێكان و پێكهێنانی ئیداره‌و ناوچه‌ی نوێ له‌و وڵاته، دواجار دابه‌شبوونێكی نوێی له نه‌خشه‌ی سودان لێبكه‌وێته‌وه، وه‌كو چۆن پێشتر باشووری ئه‌و وڵاته جیابوونه‌وه، به‌تایبه‌ت كه ناوچه‌كانی سودان له‌ژێر ده‌ستی دوو هێزی شه‌ڕكه‌ردان، سوپا به‌شێكی زۆری شاری ئوم ده‌رمانی به‌ده‌سته‌وه‌یه له پاڵ ویلایه‌ته‌كانی سنا و قه‌زاریف و كه‌سلا و شیمالییه، هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێراش شاری خه‌رتوومی پایته‌خت و به‌حری و چوار ویلایه‌تی ناوچه‌ی دارفۆر و به‌شێك له ویلایه‌ته‌كانی كوردڤانی به‌ده‌سته‌وه‌یه.