(38)
سه‌ره‌تای دووهه‌زاره‌كان دلاوه‌ر قه‌ره‌داغی شاعیر كه هه‌میشه هاوكارێكی به‌رده‌وامی پاشكۆی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر بووه، بابه‌تێكی سه‌رنجڕاكێشی بۆ ناردین، به‌ناوی سێشه‌مه‌كان له‌گه‌ڵ مۆری، وابزانم له‌ئه‌ڵقه‌یه‌ك زیاتر بوو، ئه‌وه یه‌كه‌مجارم بوو ناوی ئه‌و نووسه‌ره ئه‌مریكییه ببیستم، دوای ئه‌وه له‌یه‌كێك له‌ئه‌ڵقه‌كانی به‌رنامه‌كه‌ی ئۆپرا وینفری-ی‌دا باسی ئه‌و كتێبه‌ی كرد وه‌كو پڕفرۆش‌ترین كتێب له‌گه‌ڵ چاوپێكه‌وتنێكی كورت له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و فیلمێكی ڤیدیۆیی كورتی میچ ئاڵبووم و مۆری مامۆستای، ئیتر دوای ئه‌وه هیچ شتێكم له‌باره‌ی ئه‌م نووسه‌رەوە نه‌بینی تا ساڵی 2014 كه جووتیار ژاژڵه‌یی كتێبی سێشه‌ممان له‌گه‌ڵ مۆری له‌ئینگلیزییه‌وه وه‌رگێڕا بۆ كوردی، له‌و ساڵه به‌دواوه، جووتیار سێ كتێب و لۆنا دڵشاد مه‌ریوانیش دوو كتێبی میچ ئاڵبووم-یان وه‌رگێڕاوه بۆ زمانی كوردی، تا ئێستا هیچ به‌رهه‌مێكی ئه‌و نووسه‌ره‌م به‌زمانی عه‌ره‌بی نه‌بینییوه.
میچ ئاڵبووم، كتێبه‌كانی قه‌به نین، شێوازی نووسینی ساده‌یه به‌ڵام قووڵه و لێوانلێوه له‌سۆز و خۆشه‌ویستیی، خۆشه‌ویستی بۆ ژیان، بۆ ئه‌و ژیانه‌ی كه ئێستا مرۆڤێك تیا ده‌ژی، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌كی به‌خته‌وه‌ر مسۆگه‌ر بكات و رابردووش به‌هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌كانییه‌وه په‌سه‌ند بكات، رۆمانه‌كانی هانی مرۆڤ ده‌دات بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خودی خۆی و له‌گه‌ڵ هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی تر نه‌ك به‌ته‌نیا مرۆڤـ، كه دێڕه‌كانی ده‌خوێنینه‌وه واده‌زانین ئاسانه‌و ئێمه‌ش ده‌توانین وه‌كو ئه‌و بنووسین، به‌ڵام له‌ڕاستیدا وا نییه، چونكه له‌و جۆره ده‌قانه‌یه كه سنوورێكی كاڵی نه‌بینراو هه‌یه له‌نێوان ساده‌ییه‌كی قووڵ و ساده‌ییه‌كی په‌تیدا، له‌و جۆره ده‌قانه‌یه كه خوێنه‌ری بێئه‌زموون فریوده‌دات كه لاساییبكاته‌وه، من وه‌كو خوێنه‌رێكی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و نووسه‌ره، كتێبی سێشه‌ممان له‌گه‌ڵ مۆریدا، به‌جۆرێكی نوێی نووسین ئاشنای كردم كه قه‌ت پێشتر نه‌مدیبوو، دوایین كتێبیشی كه ساڵی 2019خوێندوومه‌ته‌وه (كه‌مێك باوه‌ڕت هه‌بێت) به‌لامه‌وه له‌هه‌موو ئه‌وانی تری كامڵتره، له‌رووی هونه‌رییه‌وه رۆمانێكی سه‌ركه‌وتووه، وه‌كو دنیابینیش قووڵتر و به‌رفراوانتره،