هیوا عه‌لی
بەهۆی هێرشی تورکیاوە بۆسەر عەفرین، هەزاران کەس ئاوارە بوون و لە هه‌رێمی شەهبا لە خۆڕهەڵاتی پارێزگای حەلەب نیشته‌جێ بوون.
ژمارەی په‌نابه‌رانی عه‌فرین نزیکەی 200 هەزار کەسە و بەسەر پێنج کەمپدا دابەشبوون، چەندین ساڵە لە بارودۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن، رژێمی سوریا و گرووپە چەکدارەکانی دیکە بەردەوامن لە گەمارۆدانی دانیشتوانی هه‌رێمی شەهبا.
نەخۆشی و هەژاری و نەبوونی دەرمان و پێداویستی پزیشکی هێنده‌ی دیكه دۆخی ئاوارەکانی عەفرینی ئاڵۆزتر کردووه و تووشی نەخۆشی جۆراوجۆر بوون.
رەشمار ئێزیار تەمەن 5 ساڵ، لە بنەماڵەیەکی هەژاری کوردی ئێزیدین، ئاواره‌ی هه‌رێمی شەهبا بوون.
بەهۆی بۆردومانی تورکیا و گەمارۆدانی ئەم دواییەی سوپای سوریا، نه‌ده‌توانرا ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بۆ منداڵه‌كه‌یان دابین بكرێت، کە ماوەی 18 مانگە تووشی تەنگە نەفەسی بووە، بۆیه ناچار بوون ئامێرێکی ئۆکسجینی بۆ پەیدا بکەن کە بە کارەبای موەلیدە کاردەکات.
نه‌خۆشییەکەی كاره‌بای زیاده‌ی مێشک و ره‌بۆی هه‌یه و پێویستی بە هەناسەدانی دەستکرده.
لە سەردانەکەیدا بۆ رۆژئاڤای کوردستان بافڵ جەلال تاڵەبانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەرکی چارەسەرکردن و یارمەتیدانی ئەو منداڵە کوردەی عەفرین و خێزانه‌كه‌ی لە ئەستۆ گرت، ئامێری هەناسەدان و پێداویستی پزیشکی بۆ منداڵه‌كه دابین کردووە و باری تەندروستی بەرەو باشتر دەڕوات.
له‌وباره‌یه‌وه باوکی رەشمار له هه‌رێمی شه‌هبا وتی: هەڵوێستی سەرۆک بافڵ بەرز دەنرخێنم و جێگای دەستخۆشییە، بە تایبەتی کە دەیبینین درێژە بە خەبات و رۆڵی مێژوویی سەرۆک مام جەلال و حزبەکەی دەدات لە پاڵپشتیکردنی نەتەوەی کورد لە سەرتاسەری کوردستان.
مێژوو دەریخستووە کە یەکێتی هەمیشە خۆی بە نوێنەری نەتەوەی کورد زانیوە و بەشێک بووە لە خۆشی و ناخۆشییەکانی خەڵکی رۆژئاڤا.
ئەم هەنگاوەی سەرۆک بافڵ لە به‌ده‌نگەوه هاتنی ره‌شمار هەنگاوێکی و گرنگە، لە نێو ئاوارەکانی عەفرین و خه‌ڵكی رۆژئاوای کوردستان دەنگی دایه‌وه، به‌راستی مێژوو هەرگیز ئەم هەڵوێستە کوردانە و مرۆڤدۆستییە لە بیر ناکات.
وتیشی: ئەم ئەرکە نیشتمانییانە له مێژووی خەباتی سیاسی مام جەلال و حزبەکەیدا هه‌میشه هەبووه، کاتێک تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر رۆژئاڤای كوردستان و کۆبانێ، یەکێتی لە سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شکستپێهێنانی داعشدا بوون و نەیانهێشت کۆبانێ بکەوێت.
له دوای کۆچی دوایی مام جەلال، هەزاران کوردی رۆژئاڤا لەبه‌ر خۆشەویستی بۆ ئەم سەرکردە نەتەوەیی و مێژووییە ناوی منداڵەکانیان ناوە مام جه‌لال.
سه‌ردانی سەرۆک بافڵ بۆ رۆژئاڤا، هەڵوێستێکی نەتەوەیی و مێژووییە لەم قۆناغە هەستیارەدا، دا‌واشیان لێدەکەین لەسەر ئەم رێگایە بەردەوام بێت، چونكه سەرکردایەتی یەکێتی بە درێژایی مێژووی هەمیشە سه‌ركردایه‌تی دۆزی کوردیان كردووە.
له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: دوای ئەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی هاوکاریی بۆ ناردین، تەندروستی ره‌شمار زۆر باشترە لە جاران، داواشم لێکراوه بیهێنین بۆ سلێمانی یان هەر وڵاتێکی تر بۆ چارەسەركردنی زیاتر.
من و كه‌سوكارم و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌مان به گشتی زۆر دڵخۆش بووین، هیوادارین ئەم هاوکارییه مرۆییانه بۆ خەڵکی دیکەی رۆژئاڤا بەردەوام بێت.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هه‌میشه رێبازی مام جەلال پەیڕە و دەکات، بۆ پشتیوانی و كۆمه‌ككردنی نەتەوەی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان و بە ئەرکێکی نەتەوەیی ده‌زانێت.
رەشمار، ئەو منداڵەی سەرۆک بافڵ هاوکاریی کرد بۆ چارەسەری نەخۆشییەکەی