ره‌وشت یه‌كێكه له زانسته پێوه‌رییه‌كان هه‌میشه جێگه‌ی بایه‌خ و گرنگی پێدانی فه‌یله‌سوف و زانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه، هیچ كاتێكیش سنوورێكی بۆ دیارینه‌كراوه، چونكه به‌رده‌وام جیاوازی هه‌بووه له بۆچوون و دیدگاكان سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، خاڵی سه‌ره‌كی جیاواز‌ییه‌كانیش هه‌میشه له باره‌ی دامه‌زراندنی پێوه‌رە ره‌وشتیه‌كان بووه.
زانا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێیانوایه: ره‌وشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دۆخێكه له دۆخه‌كانی ویژدانی كۆمه‌ڵ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن لایه‌نگرانی عه‌قڵه‌وه ره‌تده‌كرێته‌وه، كه پێیانوایه ره‌وشت ئه‌ركه، بۆیه لێره‌دا جیاوازییه‌كه به روونی دیاره: ئایا حه‌قیقه‌تی ره‌وشت دۆخێكی ویژدانییه یان هه‌ڵده‌كشێت بۆ عه‌قڵ؟
لایه‌نگرانی ئه‌و بۆچوونه‌ی كه پێیانوایه ره‌وشت دۆخێكی ویژدانییه، هه‌ر خۆشیان خاوه‌ن تیۆری كۆمه‌ڵایه‌تین و پێیان وایه رەوشت هه‌ڵقوڵاوی ناوه‌ندێكه كه تێیدا تاك له‌ناویدا ده‌ژی و كاری لێده‌كات له چوارچێوه‌ی چه‌ندین رێچكه‌ی ڕه‌فتاری، كه ویژدانی كۆمه‌ڵ تێیدا چڕ دەبێتەوە. واته رەوشت دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیه، چونكه تاك ئاماده‌یی دروستكردنی به‌ها ره‌وشتیه‌كانی نییە.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆیان له بوونێکی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بوون، واته هه‌ڵقوڵاوی ویژدانی كۆمه‌ڵن، كه بریتیه له چه‌ندین داب و نه‌ریت و تاكیش به‌شداره له دروستكردنی ئه‌و نه‌ریتانه، چونكه ره‌وشت رێكخستنێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه و ئه‌وه‌ی بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ده‌بێت، ره‌نگه بۆ یه‌كێكی تر راست نه‌بێت. كاتێك ویژدانمان له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا دێته گۆ، واته چه‌مكی باش و خراپه مرۆڤ له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه وه‌ری ده‌گرێت.
بۆ نموونە: لای كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان، گوێڕایه‌ڵی بۆ دایك و باوك، واته دڵسۆزی له خزمه‌تكردنیانه. كه‌چی دانیشتوانی جه‌مسه‌ری باكووری به‌سته‌ڵه‌ك، هه‌ر زوو باوانیان راده‌ستی ورچه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زوو بچنه به‌هه‌شت! ئه‌مه‌ش جیاوازییه‌كی روونی رەوشته له بیروباوه‌ڕه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، به‌ڵام لایه‌نگرانی عه‌قڵ، پێیانوایه عه‌قڵ نه‌مره و هیچ دۆخێك و رۆژگارێك و شوێنێك كاری تێناكات.
هه‌ر به هۆی عه‌قڵیشه‌وه ده‌توانین جیاوازی بكه‌ین لە نێوان حوكمێكی گه‌نده‌ڵانه و حوكمێكی راست و دروست، واته لە‌نێوان چاكه و خراپه.
چونكه عه‌قڵ یاسای ره‌وشته و له ده‌ره‌وه‌ی عه‌قڵیش هیچ یاسایه‌كی تر نییه.
فه‌یله‌سوفێكی وه‌ك ئیمانوێل كانت، كه پێیوایه ره‌وشت ئه‌ركه و چه‌ند تایبه‌مه‌ندییه‌كی پایه‌ندبوونی هه‌یه نه‌ك ناچاری، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نییه ئازادی ره‌تده‌كاته‌وه، چونكه عه‌قڵ ئاراسته‌ی ده‌كات له‌سه‌ر ئیراده. ئه‌مه‌ش واتای وایه كه خۆی له خۆیدا ویسته نه‌ك فاكته‌ر، ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵكیشی ده‌كات له هه‌ر رۆژگار و شوێنێك بێت. (كانت) پێیده‌ڵێت: فه‌رمانی ره‌وشت وه‌ك گوزراشتێك له‌سه‌ر ره‌وشت، بۆ ئه‌وه‌ی ئیراده‌ی باش له‌سه‌ر شێوه‌یه‌كی گشتگیر بێت. واتا بتوانین كرده‌وه‌كانمان بكه‌ینه خاڵی ده‌ستپێك بۆ ره‌فتاره‌كانی تاك.
وه‌ك به‌زه‌یی پێدا هاتنه‌وه، كه ره‌وشت به‌سه‌رماندا ده‌یسه‌پێنێت به‌رامبه‌ر ئه‌وانی تر و یارمه‌تیدانیان، به‌ڵام ئێمه ناتوانین ئه‌وه بكه‌ین له كاتێكدا خۆمان پێویستیمان به یارمه‌تی و ئه‌و به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه‌یه، چونكه به‌زه‌یی پێداهاتنه‌وه بنه‌مایه‌كی ره‌وشتی و ئه‌ركیشه، به گشتگیركردنیشی بنكه تێیدا ده‌بێته ئامانج نه‌ك فاكته‌ر و نایه‌وێت یارمه‌تی ئه‌وانی تر بدات و به شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ش كارناكات.