هه‌رچه‌ند هێرشی ئاسمانی و داگیركاریی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین گه‌یشته ساڵی پێنجه‌می، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت كوردی عه‌فرین به هیوای گه‌ڕانه‌وه‌ن بۆ شاره‌كه‌یان كه پێش داگیركاری، سه‌قامگیر و ئاشتیخواز و ره‌نگین بوو، به‌هۆی نه‌هامه‌تی و ناخۆشیی نێو كه‌مپه‌كان و له سایه‌ی توانای كه‌می ئیداره‌ی خۆسه‌ری كورد له رۆژئاوای كوردستان، كه قورسایی به‌ڕێوه‌بردنی زیاتر له 10 كه‌مپی ئاواره‌كان و هه‌روه‌ها ده‌ركراوه‌كانی جه‌زیره و شه‌هبای له‌ئه‌ستۆگرتووه.
كورد چاوی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی بارودۆخی عه‌فرینه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوریا دیموكرات و ئه‌نجومه‌نی سوریای دیموكرات چاویان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه بارودۆخی سیاسی عه‌فرین چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌ڵام مه‌سه‌له‌كه به‌گشتی په‌یوه‌سته به رێكه‌وتنی روسیا و ئه‌مریكا له سوریا، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی توركیا و میلیشیا توندڕه‌وه‌كانی ماوه‌ی پێنج ساڵه ئه‌م ناوچه‌یه‌یان داگیركردووه، هه‌رچه‌ند ئه‌وكات كورد به‌رگرییه‌كی كه‌م وێنه‌ی لێ‌كرد كه 58 رۆژی خایاند.
ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌یه له ئاینده‌دا بۆ كورد له سوریا باشتره، مادام مه‌سه‌له‌كه‌ی په‌یوه‌سته به ئیراده‌ی گه‌وره و به‌هێزی ئه‌م گه‌له‌وه كه شه‌ڕی تیرۆری كرد و روبه‌ڕووی تیرۆریستان بۆوه له سوریا و هه‌روه‌ها به‌رگرییه‌كی سه‌ختی له خۆی كرد به‌رامبه‌ر به هه‌موو هێرشه ئاسمانی و زه‌میینه‌كانی سوپای توركیا
داگیركردنی عه‌فرینیش زۆرێك له هیواكانی كوردی له سوریا له‌باربرد و زیاتر له 300 هه‌زار كوردیش له ناوچه و ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره بوون و كه‌وتنه نێو كه‌مپه‌كانی «عه‌سر» و «شه‌هبا»ی نزیك عه‌فرین، له چاوه‌ڕوانی رێكه‌وتنێك یان كشانه‌وه‌ی سوپای توركیا له شار و گوند و ناوچه‌كانیان، یان دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی كه بیانگێڕێته‌وه قۆناغی پێش ساڵی 2018، ئه‌وه‌ش هیوایه‌كی گه‌وره‌یه لای ئه‌وان و ئه‌گه‌ریی روودانیشی زۆره، به تایبه‌تیش كه ئه‌وله‌ویه‌ت لای یه‌كیینه‌كانی گه‌لی كورد ئازادكردنی ئه‌و شاره و ده‌وروبه‌رێتی له‌ده‌ستی میلیشیاكان، هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عه‌فرین «ئه‌سكه‌نده‌رۆنه‌یه‌كی» تر نییه و كورد خاوه‌نێتی و داوای گێڕانه‌وه‌ی ده‌كات و ده‌ستبه‌رداری نابێت.
چاره‌سه‌ری سیاسی یان سه‌ربازی
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردی عه‌فرین ماوه‌ی پێنج ساڵه له شاره‌كه‌یان دوورخراونه‌ته‌وه‌و ئاواره‌ی كه‌مپه‌كانن، به‌ڵام ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت چاویان له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری سیاسیی یان سه‌ربازییه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر خاك و ماڵ و حاڵی خۆیان، ئه‌وه‌ش ته‌نها دروشم نییه ئیداره‌ی خۆسه‌ری یان كورد له رۆژئاوای كوردستان به‌رزی بكاته‌وه، به‌ڵكو خه‌ونێكی گه‌وره‌ی كورده كه له عه‌فرینه‌وه ده‌ستپێده‌كات نه‌ك كۆتایی دێت، روونتریش بیڵێن عه‌فرین ده‌رگای كورده بۆ سه‌ر ده‌ریایی سپیی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی سنوورێكی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تییه كه رێگه خۆش ده‌كات، كورد ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی خه‌ونی پێوه ده‌بینێت كه كوردستانه دروست بكات، ئه‌مه‌ش ته‌نها دروشمێك نییه بۆ ئێره، به‌ڵكو حه‌قیقه‌ته، چونكه زۆرێك له نه‌خشه‌كانی ناوچه‌كه و جیهان گۆڕاون و به‌رده‌وامیش ده‌گۆڕین، ئه‌مه چ جای ئه‌وه‌ی عینادی وڵاتانی داگیركه‌ری كوردستانیش تا هه‌تایه به‌و جۆره نامێنێت كه ئێستا هه‌یه.
ئیراده‌ی گه‌وره و به‌هێزی كورد له‌سوریا
ره‌نگه له ئێستادا ره‌شبینی و بێ هیوایی باڵای به‌سه‌ر گه‌لی كورددا كێشابێت، كه ئه‌مه‌ش شتێكی ئاساییه، به‌ڵام بێگومان ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌یه له‌ئاینده‌دا بۆ كورد له سوریا باشتره، مادام مه‌سه‌له‌كه‌ی په‌یوه‌سته به ئیراده‌ی گه‌وره‌و به‌هێزی ئه‌م گه‌له‌وه كه شه‌ڕی تیرۆری كرد و روبه‌ڕووی تیرۆریستان بۆوه له سوریا و هه‌روه‌ها به‌رگرییه‌كی سه‌ختی كرد به‌رامبه‌ر به هه‌موو هێرشه ئاسمانی و زه‌میینه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیاكانی كه عه‌فرینیان داگیركرد.
هه‌وڵی گۆڕینی سیمای عه‌فرین
له كۆتاییدا و هه‌رچه‌ند توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی له ناو سوریا، له پرۆسه‌ی «چڵه زه‌یتون»دا هه‌وڵی هه‌ڵكه‌ندنی دار زه‌یتونه‌كانی عه‌فرین و گۆڕینی سیمای ئه‌و شاره ده‌ده‌ن، به‌ڵام كوردی عه‌فرین و هه‌موو كوردستانیش هه‌وڵی هه‌ڵكه‌ندنی دار زه‌یتونه‌كان و ئاواره‌كردنی كورد له‌و شاره‌ی كوردستان به ته‌نها هه‌وڵێكی شكستخواردوو ده‌بینن كه به‌رده‌وامی مه‌حاڵه.
دادوبێدادی ژنێکی کورد بەدەست داگیرکارییەوە لە عەفرین