مرۆڤ به ئه‌زموون سه‌رده‌كه‌وێت، له مامه‌ڵه‌كردن و په‌یوه‌ندی و به‌رنامه‌داناندا بۆ ژیان خه‌رمانی كاروكرده‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی زیاد ده‌كات. ئه‌و كاره‌ی دێته زه‌ینییه‌وه ده‌بێت هه‌نگاوی جدی بۆ بنێت. ئه‌مه‌ش یه‌كێك ده‌بێت له پله‌كانی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و گومانانه‌ی له ناخیدا دروست ده‌بێت سه‌باره‌ت به متمانه به‌خۆبوون. هه‌ركاتێ بیه‌وێت كارێك بكات كه په‌یوه‌ندی به قووتی رۆژانه و داهاتویه‌وه هه‌بێت، بڕینی رێگه‌ی دڕك و داڵ و هه‌وراز و نشێو و شه‌كه‌تی ژیان بێگومان ئومێد ده‌به‌خشێت به مرۆڤ، ئه‌و كات وێستگه‌ی روانینه‌كان به‌دوو ئاڕاسته‌دا ده‌ڕۆن، ئه‌گه‌ر هه‌وڵدانێك هه‌ر له یه‌كه‌م ساتی هه‌وراز و نشێوه‌وه كۆڵی پێبدات و ده‌ستبه‌رداری خه‌ونه‌كانی بێت، یاخود ئاراسته‌ی كۆڵنه‌دان به‌ر نه‌دات و ئالووده‌بوونی خه‌ون و ئاره‌زووه‌كان شه‌كه‌تی نه‌كات و به‌رده‌وام بێت عه‌شقی له قووڵایی كاره‌كه‌یه‌وه بێت.
ئه‌وا ئاراسته‌ی دووه‌م ده‌یگه‌یه‌نێت به ترۆپكی جوانییه‌كان، كه نیشانه‌یه بۆ دامه‌زراوه‌یی له داهاتووی سه‌ره‌تا به‌رزكردنه‌وه و پته‌وكردن و ئه‌ستووركردنی دیواری متمانه به‌خۆبوون و بیرمه‌ندانه چاوخستنه سه‌ر دونیا بۆ ئه‌و كار و مه‌به‌سته‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌دات، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هه‌نگاوه باشه‌كان و هه‌روه‌ك زه‌خیره‌یه‌كی پڕ ئه‌زموون چاوی لێده‌كرێت، هه‌روه‌ك سوكرات ده‌ڵێ خۆت بناسه خودناسین و چی له‌هه‌گبه‌دا بوون ئه‌زموونێكی دیكه ده‌دات به ڕێڕه‌وی سه‌ركه‌وتن و ئاواته‌كان و ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵ ده‌یباته پێشه‌وه و به ناخی جیهانە شاراوه‌كاندا رۆده‌چێت. جان جاك رۆسۆ ده‌ڵێت بۆ ئه‌وه‌ی شته‌كانی رۆژانه فێر بین ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی زۆرت هه‌بێت، به مانایه‌كی دیكه مرۆڤ ده‌بێ پڕ زانیاری بێت و هیلاكی حه‌قیقه‌ت بێت و په‌ی به هه‌موو رێگاكانی سه‌ركه‌وتن و ئه‌زموونه‌كانی پێش خۆی ببات و سڵ نه‌كاته‌وه له كه‌وتن. زۆرن ئه‌وانه‌ی له‌به‌ره‌به‌یانه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌له‌كان هه‌ڵده‌ستن و كۆشش ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌بێ په‌یڕه‌و پڕۆگرام له ئه‌نجامدا هیلاكبوونێكی زۆر و ناگه‌نه ئه‌نجام به‌شێوازێكی گشتی، به‌رده‌وامی له كۆشش و عه‌شق بۆ هه‌ر كارێك ده‌گاته پله‌یه‌كی تایبه‌ت له سه‌ركه‌وتن.