گوڵزار فەرەج
ده‌شێ بپرسین ژن له‌ناو هۆشیاری مرۆڤی ئێمه‌دا له كوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه؟ ئه‌و مرۆڤه گه‌وره‌یه‌ی كانییه‌كی روونی ژنانه‌ی له ناو رۆحی ئێمه‌دا ته‌قانده‌وه« ئێستا شوێن و زه‌مینه‌ی له كوێیه؟
ئه‌مڕۆ ژن له هه‌موو شوێنێكه و له هیچ شوێنێكیش نییه، ئایا ئیدی پیاوان وازیان له ژن و گرفتارییه‌كانی هێناوه و بۆ خۆیان به جێهێشتوون یاخود ئه‌و كانیاوانه‌ی كه ماناكانی ژن‌بوون له ناخی ئێمه‌دا ده‌ته‌قێنێته‌وه و ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی كه ناوی كیژه له‌ناو ماڵه‌كانی ئێمه‌وه به لێشاو دێنه ده‌رێ شوێنی بایه‌خ نین و جارێكی دیكه به‌و په‌رده تاریك و ره‌شه‌ی كه له‌ناو رۆحی ئێمه‌وه هاتوونه‌ته ده‌رێ ده‌مانه‌وێت بۆ هه‌میشه بیشارینه‌وه؟
كێشه‌كانی ژنی كورد وابه‌سته‌ی ساته‌وه‌ختی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌و ره‌گه‌زه‌یه كه ماڵ له رێگه‌ی كه‌لتوری نێرینه‌وه په‌روه‌رده‌ی ده‌كات و ده‌یهێنێته ناو دامه‌زراوه كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌روه‌رده‌ییه‌كانه‌وه له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیاندا ژن هه‌وڵی داوه بوونی خۆی بسه‌لمێنێت. به نموونه له شانۆدا، له سه‌ره‌تای حه‌فتاكان به هۆی هه‌ندێك گۆڕانكاری سیاسییه‌وه كۆمه‌ڵگای كوردی تاڕاده‌یه‌ك هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا، بۆیه حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو وه‌رچه‌رخانێك بوو بۆ شانۆی كوردی و چوونه‌ژووره‌وه بۆ دنیایه‌ك كه شوناسی ژن‌بوون گه‌شه پێبدات.
تواناكانی ژن به لاڕێدا نه‌برێ
تا ساته‌وه‌ختی ئێستاشمان نه‌مانتوانیوه له رێگای شانۆ و دراماكانیشه‌وه ئه‌زموونێكی تایبه‌تمان هه‌بێت له دۆز و خه‌م و ئازاره‌كانی ژن، ده‌توانین ئه‌وه‌ش بڵێین كه ژنی شانۆكار تواناكانی به لاڕێدا نه‌برێت و له‌پێناوی غه‌ریزه‌ی نێرایه‌تی ئه‌ویش له جه‌وهه‌ردا ره‌خنه‌یه له عه‌قڵیه‌تێك كه ده‌رئه‌نجامی فیكری فێمێنیستییه ئه‌و ره‌خنه‌گرتنه به روانینێكی قووڵتر ده‌رده‌كه‌وێته‌وه كه كورسی له ماڵدا ره‌مزه بۆ ده‌سه‌ڵاتی پیاو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش ده‌كه‌وێته ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی پرسیاره‌وه بۆ نموونه خاتوو ته‌لار هیرانی له هه‌وڵێكیدا له‌سه‌ر شانۆیه‌كی فێمێنیستی گرفته‌كانی هاوسه‌رێتی و نهێنی ناو ماڵی خسته‌ڕوو، له‌و رێگایه‌وه گرفتی ژنی كورد له شاردنه‌وه به بوێرییه‌كی زۆره‌وه رووبه‌ڕووی بینه‌ران ده‌بێته‌وه بۆئه‌وه‌ی سه‌ر له نوێ بتوانێت رووبه‌رێكی كراوه بۆ پرسیاری تابۆ دروست بكات،پرسیار له نهێنیه‌كانی ناخمان پرسیار له رۆحی چه‌پێنراومان له جه‌سته‌ی حه‌راممان ئه‌وه ده‌نگێكی به ئاگایانه‌یه بۆ دروستبوونی شانۆیه‌كی فێمێنیستی ئه‌و شانۆیه‌ی كه هه‌ڵگری خه‌ونی ژن بێت.
ئه‌زموون و كه‌لتور
كاتێك ده‌ڵێین ژن له كه‌لتوری ئێمه‌دا شوێنێكی شیاوی پێنه‌به‌خشراوه مه‌به‌ستمان ئه‌وه نییه پشتگوێ خرا بێت و ئیدی كه‌سێك نه‌بێت رێزی لێبیگرێت، به‌ڵام مه‌به‌ستمان لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه نه‌وازشی ژن نه‌بۆته به‌شێك له بیركردنه‌وه و ده‌روازه‌یه‌ك نییه بۆ رێگه و ئه‌زموونی نوێ هه‌ر ئه‌و رێگا باو و سواوانه‌ی كه شه‌ڕی نێوان ژن و مێرد چاره ده‌كات و مرۆڤێكی بێ ئه‌زموون كه شوو ده‌كات و لێره به دواوه تێكه‌ڵی ئه‌زموونه‌كانی ژیان ده‌بێت، كه تا دوێنێ رۆڵی نه‌بووه و بیری لێ نه‌كردۆته‌وه.