ماوه‌یه‌که له راگه‌یاندن و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا هێرشکردن و ناوزڕاندن و تۆمه‌تبارکردنی رێکخراوه‌کانی ژنان له‌لایه‌ن که‌سان و لایه‌نی دیاریکراوه‌وه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێ له مه‌لاو پیاوانی ئاینی، بۆته دیارده‌یه‌کی زه‌ق و گفتوگۆی به دوور له بابه‌تیبوون و واقیعی و ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ده‌ستبردن بۆ که‌سێتی و تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کانی ئه‌ویتر.
بوونی ئه‌م دیارده‌یه یه‌که‌م جار نییه، به‌ڵکو ناوبه‌ناو به به‌رنامه‌ی بۆداڕێژراو و مه‌به‌ستدار کاری له‌سه‌ر ده‌کرێت، به‌تایبه‌ت له‌و کاتانه‌دا که رێکخراوه‌کانی ژنان ده‌ست ده‌خه‌نه سه‌ر زه‌روره‌تی گۆڕانکاری یاساکانی تایبه‌ت به ژنان یان هه‌رکات هه‌ڵمه‌تێکی چروپڕ و چالاکی هه‌مه‌جۆر ده‌ستپێده‌که‌ن سه‌باره‌ت پێشێلکارییه‌کانی ده‌رهه‌ق به ژنان ده‌کرێت، وه‌ک بابه‌تی ژنکوشتن و خۆکوژی و توندوتیژییه‌کانی رووبه‌ڕووی ژنان ده‌بێته‌وه.
ئه‌و بیر و دیده هێرشکارییه وێڕای ئه‌وه‌ی سڕینه‌وه و په‌سه‌ندنه‌کردنی ئه‌ویتر ده‌گه‌یه‌نێ و ره‌وایه‌تی ده‌دات به تاکڕه‌وی و یه‌کڕه‌هه‌ندی و دیکتاتۆرییه‌ت، بێگومان به‌دووره له هه‌موو بنه‌مایه‌کی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و له هه‌مان کاتدا مه‌ترسیداره بۆ دۆخی گشتی کۆمه‌ڵ به‌وه‌ی ئه‌وه‌ی به‌هۆی خۆسه‌پاندن و زاڵێتییه‌وه هیچ مانا‌و ده‌رفه‌تێک بۆ لایه‌نی به‌رامبه‌ر ناهێڵێته‌وه، ئه‌گه‌رچی تۆمه‌تبارکردنی رێکخراوه‌کان ژنان به‌وه‌ی بوونه‌ته تێکدانی کۆمه‌ڵ یان بوونه‌ته لینکی په‌یوه‌ندی نێوان به‌رپرسان و ژنان به‌گشتی یاخود خووی ژنان تێکده‌ده‌ن دووره له هه‌موو بنه‌مایه‌کی راستی و واقیعی و مه‌نتیقی، چونکه گه‌ر ئه‌وان پێیان وا بێت هۆشیاری ژن و خوێنده‌واری و به‌رزی ئاستی رۆشنبیرییان ده‌گاته ئه‌وه‌ی توندوتیژی و نادادپه‌روه‌ریی و جیاکاری په‌سه‌ند ناکه‌ن، ئه‌وه هۆکاری لادانی ژنان بێت بێگومان ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره و ره‌تکردنه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ گرنگ و پێویسته هۆشیار بن به مافه‌کانیان و وه‌ک مرۆڤ بژین.
بێگومان له رووی ئه‌رکه‌وه هۆشیارکردنه‌وه‌ی تاکی کۆمه‌ڵ به‌گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی یه‌کێکه له ئه‌رکه سه‌ره‌کییه‌کانی کاری رێکخراوه‌کانی ژنان، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌رک و کارکردنی رێکخراوه‌کانیش تا فشار بخه‌نه سه‌ر لایه‌نی په‌رله‌مان بۆ ده‌رکردن و به‌دواداچوونی یاساکان، تا له‌رێگه‌یه‌وه کۆمه‌ڵێکی دادپه‌روه‌ر و مرۆڤدۆست و یه‌کسان به‌رهه‌مبهێنێت ببێته مایه‌ی هێڵی سوور و بڤه و تاوان بێت که په‌یوه‌سته به سه‌روه‌ری یاسا و نه‌هێشتنی بێ مافیی و جیاوازیکردن تا ژنان له‌و بێدادی و تارییکییه‌دا ژیان بگوزه‌رێنن، ئه‌وا بێگومان ئه‌وپه‌ڕی نه‌زانین و دواکه‌وتووییه ده‌رهه‌ق به گه‌شه‌کردنی کۆمه‌ڵ و پێشکه‌وتنی.
بێگومان دوور به‌دوور خوێندنه‌وه‌ی نامه‌نتیقی و تاکلایه‌نانه و بڕیاردانی پێشوه‌خت و یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی لایه‌نێک یان که‌سێک وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ردا بێت یان ته‌نها ئه‌رکی هێرشکردن و ناوزڕاندن بێت، بێ ئه‌وه‌ی له ئه‌رکه راسته‌قینه‌که بگات و له هه‌مان کاتدا نه‌یه‌وێت له نزیکه‌وه هه‌قیقه‌تی کار و ئه‌رک و مافه‌کان بزانێت و لێکتری جیابکاته‌وه و ده‌رئه‌نجام بیه‌وێت به ره‌هایی هه‌موو رێکخراوه‌کان و چالاکوانی بواری ژنان قێزه‌وه‌ن و مه‌ترسیدار بکات، ئه‌مه خۆی له خۆیدا نایاساییه و پێویستی به سکاڵای فه‌رمیی و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی هه‌یه بۆ به‌رگرتن له‌و شێواندنه که ده‌رئه‌نجام نه‌ک مه‌ترسیداره بۆ ژنان به‌ڵکو بۆ کۆی کۆمه‌ڵ.