راگرتنی باڵانسی جێنده‌ری له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌کانی کارکردن و له نێو‌یدا گه‌یشتنی ژن به ناوه‌ندی بڕیارسازی، یه‌کێک بووه له به‌رده‌وامیی ستراتیج و به‌رنامه‌ی کارکردنی رێکخراوه‌کانی ژنان، بۆ ئه‌مه‌ش کۆشش و خه‌باتی زۆری کردوە.
له ئێستادا و به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان ژنان پێگه‌یه‌کی زیاتریان هه‌یه له رووی چه‌ندێتییه‌وه، به نموونه 30 % که‌متر نه‌بێ له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان و به رێژه‌ی 20-25 % به‌گشتی له سه‌رکردایه‌تی پارته سیاسییه‌کان و به‌ده‌ر له بونیان له بواره جیاجیاکانی حکومه‌تدا..هتد ده‌رئه‌نجامی هه‌وڵ و کاره‌کانن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاره بوونی ئه‌و رێژه جیاوازه به به‌راورد له‌گه‌ڵ رابردوودا چی له دۆخی ژنان گۆڕیوه ؟
له واقیعدا نه‌بوونی سستمی دیموکراسی و مه‌ده‌نیی سه‌رچاوه و هۆکارێکی روونه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌ک ته‌نها ژنان، به‌ڵکو پیاوانیش نه‌توانن کاریگه‌ریی ریشه‌ییان هه‌بێت له گۆڕینی دۆخی گشتی کۆمه‌ڵدا، ئه‌مه وێڕای بوونی چه‌ندین فاکته‌رو هۆکاری تر که تایبه‌تن به دۆخی ژنان، له‌وانه وابه‌سته‌نه‌بوونی ژن به بوون و کاریزمای خۆی له‌و نێوه‌ندانه‌دا، به‌وه‌ی به‌گشتی نه‌یتوانیوه خۆی داماڵێت له وابه‌سته‌بوونی به‌سستمی په‌یڕه‌وکراوی حزبه‌که‌ی، ته‌نانه‌ت گه‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی ژنیشدا نه‌بووبێت، وێڕای ئه‌وه‌ی ته‌نها خودی پیاو سه‌رچاوه‌ی گشت بڕیاردانێتی و له هه‌مانکاتدا نه له‌ناو سه‌رجه‌م حزبه‌کانیان توانیویانه خۆیان ببنه سه‌رچاوه‌ی سه‌نته‌ری بڕیاردانی خۆیان وه‌ک کوتله‌یه‌کی ژنانی یه‌کگرتوو به‌دوور له توانه‌وه‌یان له‌نێو ئۆرگانه‌کانی حزب به‌گشتی، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی مه‌ترسیداره بۆ دۆخی ژنان به‌گشتی که هێشتا ماویانه خۆیان بناسن وه‌ک ژن و بزانن ئه‌رک و مافی گه‌ر پیاو بریتی بێت له جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌ی حزب یان حکومه‌ت یاخود په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌رکی ژن دووهێنده‌یه، واته پاراستنی یه‌کڕیزی و یه‌کهه‌ڵوێستی و یه‌کدیدی و ژنبوونیان به مه‌به‌ستی پێشێلنه‌کردنی مافه‌کانیان و به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆی خودی ژناندایه، نه‌ک بێباکی له هه‌ر بابه‌تێکی په‌یوه‌ندیداری به ژنانه‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش جۆرێتی گرنگه.
بوونی ئه‌و یه‌کدیدییه به هۆشیاری خودی ژنانه‌وه به‌نده، له‌پێش هه‌مووی به ناسینی خودی خۆیه‌وه، وه‌ک ژن که کێیه‌و بۆ هه‌یه‌و ئامانجی چییه ؟ ئه‌و کات تێده‌گات رێگه‌نه‌دات هیچ ژنێک مافی پێشێل بکرێت یان قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت، یاخود پشتیوانی و پاڵپشت نه‌کرێت، ده‌زانێت که ده‌بێت ژن خۆی سه‌رچاوه‌ی بڕیاردانی چاره‌نووسی خۆی بێت له ریزه‌کانی خه‌بات و بزوتنه‌وه‌کاندا، تێده‌گات سه‌رچاوه‌ی هێزی ژنان له‌خۆیه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و ده‌بێته هێزێکی کاریگه‌ری کۆمه‌ڵ و لای روونیش ده‌بێت شۆڕشی فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تی له نێو جه‌ماوه‌ری ژناندا پێویستییه‌کی حه‌تمییه، له‌وه دڵنیا ده‌بێت غیابی فیکر بۆشاییه‌کی گه‌وره ده‌خوڵقێنێ و رێگه ده‌دات هێزو توندڕه‌وه‌کان به‌هێزترو به به‌رنامه‌تر کار له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژنان بکه‌ن، به‌دیهێنانی ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی خه‌باتی ژن و پیاو پێکه‌وه له‌پێناو مرۆڤایه‌تی و به‌ها مرۆییه‌کان بێت هۆشمه‌ندی دوولایه‌نه‌ی ده‌وێت و ده‌بێت ژن تیایدا خۆی بناسێته‌وه.