دەربارە
|
پەیوەندی
|
ئەرشیف
سەرەتا
نوێ
کوردستان
عیراق
جیهان
وتار
راپۆرت
ئەدەب و هونەر
ئابووری
کەلتور
دیدار
هەمەڕەنگ
وەرزش
دووتوێ
ژینگە
مەڵتیمیدیا
لە ساڵیادی رۆژانی پڕشکۆی راپەڕیندا
10:41 - 2023-03-09
نەسرین کوردە
267 خوێندراوەتەوە
راپەڕین دوا ئەڵقەی بزووتنەوەی کوردایەتییە و سەرەتای خەباتی مەدەنیی کوردەوارییە کە خاوەنی ئەو خەباتە و گرێدانەوەی خەباتی پێشمەرگەیی شاخ بە خەباتی مەدەنیی و جەماوەریی شارەوە، یەکێکە لەو تێزو تێڕوانینانەی سەرۆک مام جەلال کە لەسەرەتای خەباتەوە و بەتایبەتی لەدوای دامەزراندنی یەکێتییەوە بڕوای پێی بوو و خەباتی بۆ کرد لەگەڵ هەڤاڵەکانیدا.
هەلومەرجی خەبات
بێگومان یەکێتی لە مێژووی تێکۆشانیدا، بەرنامەڕێژیی کردووە بۆ خەباتی جەماوەریی و مەدەنی و بە راپەڕینی جەماوەرییشەوە.
هەلومەرجی خەبات لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی دیکە جیاوازە، بۆیە رێنوێنی و رابەرایەتیی یەکێتیش بۆ خەباتی جەماوەریی شێواز و فۆڕمی جیاجیای هەبووە، وەک خۆپیشاندان و مانگرتنە جەماوەرییەکانی ساڵانی هەشتاکان و خوێندکارە کوردەکانی زانکۆکانی عیراق، بۆیە هەمیشە هەوڵی داوە خزمەتی هەموان بکات لە پێناوی بەدیهێنانی مافە مەدەنی و سیاسییەکاندا.
خەڵکی کوردستان
هەر لە سۆنگەی ئەو فەلسەفە و تێڕوانینەشەوە بوو کە یەکێتی بە هەڵسەنگاندنی قۆناغی داگیرکردنی کوێت و وەستانەوەی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە دژی رژێمی پێشووی عیراق، بەرنامەی راپەڕینی وەک یەکێک لە سیناریۆکان داڕشت تا خەڵکی کوردستان ئامادەبێت بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێک راپەڕینی مانگی ئازاری 1991 تایبەتمەندیی خۆی هەیە، چونکە هەڵقوڵاوی بیری شۆڕشگێڕیی و کوردایەتی هەبوو و تاڕادەیەک سەرکەوتنیشی بەدەستهێنا و بەشێک لە ئامانجەکانی پێکا، بەڵام دەبوو ئەم ئەڵقەیەی خەباتی خەڵکی کوردستان و سەرکەوتنەکەی تەواوبکرایە و دەبوو دەستکەوتەکانی توندو قایم و بەهێزتر دەستی پێوەبگیرایە، ئەگەرچی بەراورد بە مێژوو و رابردووی ئازادیی سیاسی لە هیچ قۆناغێکی پێشتری مێژووی کوردەواریدا گەلەکەمان رۆژێکی لەم جۆرەی بەخۆیەوە نەدیوە کە خۆری ئازادی و کامەرانی ژیانی رووناک کردبێتەوە، بەڵام هێشتا زۆرمان ماوە و زۆر ئامانج ماون بەدی بهێنرێن.
ناکۆکی و ململانێ
وەک باری گرانی ئابووری کە دۆخێکی نا ئارامی لە هەرێمەکەماندا خوڵقاندووە و ناکۆکی و ململانێ سیاسییەکان کە کارگەریی زۆری لەسەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە هەموو چین و تۆێژەکان بەگشتی و گەنجان بەتایبەتی دروستکردووە، هەرچەندە دۆخەکە بەو شێوەیەی ئاماژەمان پێدا نالەبارە، بەڵام هێشتا مایەی شانازییە بۆ خەڵکی کوردستان و هێشتا پێشمەرگەکانمان لە سەنگەرەکانی بەرگریدان و دەیانەوێت قەوارەکەمان بمێنێتەوە و لانیکەم ئەو ئامانجانەی بەدیهاتوون لەدەست نەچن.
هێزێکی ئاشتیخوازن
دیارە خەڵکی کوردستان بەگشتی پشتیوانی هەموو هێزێکی ئاشتیخوازن تا بە خەباتی سیاسی و مەدەنییانە تێبکوشن بۆ بەدیهێنانی ئامانجە بەدینەهاتووەکان و دەربازبوون لەم قۆناغە راگوزەرە کە زۆر درێژەی کێشاوە.
دڵنیاشن کە ئاسۆ روونە و تا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کایەی خەباتدا بێت، کار دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە گشت قەیرانەکان و زوو یان درەنگ ئاشتی بەرقەرار دەبێت.
منداڵان بە چەک و چۆڵی دەسەڵاتی بەعسی روخاو یاری دەکەن
وتارەکانی نوسەر
داخوازیی ئەمڕۆی گەنجان لەبەردەم سبەینێدا
نەسرین کوردە
2023-11-07
لە یادی دامەزراندنی یەکێتیدا
نەسرین کوردە
2023-06-05
رەوشی گەنجان و ئایندەیەکی نادیار
نەسرین کوردە
2023-05-14
ژنی کورد و جینۆسایدی ئەنفال
نەسرین کوردە
2023-04-13
زۆرترین بینراو
جەستەی رێک و دڵی خاوێن
2023-12-03
کەلتور
دهستنووسهكانی هێمن موكریانی له كتێبێكدا
2023-12-03
هەمەرەنگ
درەوشانەوەی مێژوو
2023-12-03
کەلتور
سلێمانی، سەردانی خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بۆ نەخۆشخانەی سۆزی دەروونی
2023-12-06
کوردستان
كاریگەریی هەناردەی نەوتی ئێران لەسەر بازاڕی جیهان
2023-12-05
ئابووری
هێرشێكی سوپای قاجاری بۆ سلێمانی
2023-12-05
کەلتور
جگە لە مرۆڤ بوونەوەری تر لە گەردووندا هەیە؟
2023-12-03
دووتوێ
گرنگی شوێن له چیرۆكدا
2023-12-07
ئەدەب و هونەر