گێڕانەوەی رووداوێکی مێژوویی وەکو خۆی و پەنجە خستنە سەر گشت پنتەکانی رووداوەکە کارێکی ئەستەمە.
بۆوردومان کردن بە چەکی قەدەغەکراو
رژێمی ره‌فتار فاشی بەعس (49) ساڵ به‌ر له ئێستا رق و كینه‌ی خۆی به‌سه‌ر شاری قه‌ڵادزێ، شاری دووجار شەهیددا باراند، به بۆردوومانكردنی شارەکە به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و وێرانکەر، ئەوەش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ده‌یان هاووڵاتی مەدەنی ئه‌م شاره له پیر و گه‌نج و منداڵ و خوێندكاری زانكۆی سلێمانی، ببنه قوربانی، كه ئه‌وكات بۆ پشتیوانی شۆڕش روویان له قه‌ڵادزێ كردبوو.
یادی كاره‌سات و راپه‌ڕین بۆته به‌شێك له یادگارییه تاڵ و شیرینه‌كانی تاك به‌تاكی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و بۆته مێژووی تراژیدیا و سه‌ركه‌وتن، راپه‌ڕینی قەڵادزێ چه‌ندین ئامانجی به‌دی هێنا، دوژمنی راچڵه‌كاند، بوو به‌سه‌ره‌تایه‌ك بۆ راپه‌ڕین و به‌گژداچوونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت.
له‌و رۆژگاره‌دا كورد پشتیوانێكی نه‌بوو، جیهان ته‌نها سه‌یركه‌ر بوو بۆ ته‌نها ساتێك هاوخه‌ممان نه‌بوون، دیارە ئەو گەلانەی تووشی کارەساتێک دەبن، هەمیشە بە دوای هەلێکدا دەگەڕێن بۆ تۆڵەسەندنەوە، بۆیە له ساڵیادی ئەو تاوانەدا و لە ساڵی 1982 خوێندكاران و لاوانی قەڵادزێ به رابه‌رایه‌تی رێکخستنەکان و رێنوێنیی سەرکردایەتی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان توانی راپه‌ڕینێک به‌رپا بكات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له رێگه‌ی رادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان و بڵندگۆی هەندێک لە مزگه‌وته‌کانی شارەکەوە له، هانی جه‌ماوه‌ریدا و دابه‌زینی پێشمه‌رگه‌كانی ی.ن.ك بۆ ناو شاریش بووە هۆكاری سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتن و به‌رپابوونی راپه‌ڕین لەو شارە.
راپەڕینی قەڵادزێ
راپه‌ڕینی 24/4/1982پرۆسه‌یه‌ك بوو به‌رنامه‌ڕێژیی بۆ كرابوو له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه، توێژی خوێندكاران زۆرترین رێژه‌ی به‌شداربووانی راپه‌ڕینەکەیان پێكده‌هێنا، وێڕای به‌شداریی جه‌ماوه‌ریی بەرفراوانی شارەکە، ئەو راپەڕین و خرۆشانە لە بەرەبەیانی ئەو رۆژەدا نه‌عره‌ته‌ی شێرانه‌ی پشده‌ر ده‌ستی پێكرد، گزنگی خۆرێكی نوێی له خه‌باتی ره‌وای گه‌له‌كه‌مان تۆماركرد و بووه سه‌ره‌تایه‌ك و ده‌ستپێكێك بۆ هاتنه‌كایه‌ی قۆناغی نوێی شۆڕش و گرێدان و پێکەوە بەستنەوەی خه‌باتی شار و شاخ و به خوێنی شه‌هیدان مامۆستا سنه‌وبه‌ر و دایكه ئامینه، توانیان گه‌وره‌ترین سه‌روه‌ری لە مێژووی ئەو رۆژگارەدا تۆمار بکەن.
یادی كاره‌سات و راپه‌ڕینی قەڵادزێ
یادی كاره‌سات و راپه‌ڕین بۆته به‌شێك له یادگارییه تاڵ و شیرینه‌كانی تاك به‌تاكی خه‌ڵكی ئه‌م ده‌ڤه‌ره و بۆته مێژووی تراژیدیا و سه‌ركه‌وتن، راپه‌ڕینی قەڵادزێ چه‌ندین ئامانجی به‌دی هێنا، دوژمنی راچڵه‌كاند، بوو به سه‌ره‌تایه‌ك بۆ راپه‌ڕین و به‌گژداچوونه‌وه‌ی دیكتاتۆریه‌ت، وێرای كڵپه‌سه‌ندنی راپه‌ڕین بۆ زۆربه‌ی شاره‌كانی تر، كه بوونه پشتیوان بۆ راپه‌ڕینەکەی قەڵادزێ و رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، کە هه‌میشه له‌زیندوو هێشتنه‌وه‌ی یادی كاره‌سات و راپه‌ڕینەکەدا له پله‌ی یه‌كه‌مدا بوو، ده‌كرێ بڵێین راپه‌ڕینی ئازاری ساڵی 1991 یش درێژه‌پێده‌ری ئه‌م ئه‌زموونه بوو، كه كوردستانی به‌م رۆژه گه‌یاند، كه له سایه‌یدا په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ئازادیی و دیموكراسی لێكه‌وته‌وه کە بەداخەوە ئەمڕۆ لەلایەن کەسانی نابەرپرس و تاکڕەویی لە حوکمڕانییدا خەریکە ئامانجەکانی بەلاڕێدا دەبرێت.
ئاوڕدانەوە لە شارەکە و هەوڵی ئاوەدانکردنەوەی
له كۆتاییدا پێویستە بڵێین، له كاتێكدا یادی نه‌به‌ردییه‌كانی ئه‌م شاره ده‌كه‌ینه‌وه، هەر ئەو خەسڵەتە وایکرد شارەکە جگە لە شەهیدکردنی لە ساڵی 1989شدا دووبارە شەهیدکرایەوە، چ بە تەختکردنی لەگەڵ زەوی و چ بە راگواستن و پەرتکردنی دانیشتوانەکەی و نیشتەجێکردنیان لە چەند ئۆردوگایەکی زۆرەملێدا، بۆیە بە وردبوونەوە لە مەینەتییەکانی ئەو شارە نەبەزە، هه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌م شاره كراوه، له ئاستی قەبارەی قوربانییه‌كانیدا نەبووه و نییە و ئه‌ركی حكومه‌تی هەرێم و عیراقیشه قەرەبووی بکەنەوە هەریەکەیان بە گوێرەی بەرپرسیارێتی خۆیان.
هەروەک ئه‌ركی حكومه‌تی هەرێمی كوردستانیشه به‌رپرسیارانه و به‌كرده‌وه ئاوڕی خێرا و جدیتر له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنانه‌وه‌ی شاره‌كه بداته‌وه، ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه دوور له دروشم بازی و موزایه‌ده‌ی سیاسی پێکەوە به پڕۆژه له پێناو ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قه‌ڵادزێ و پشده‌ردا كاربكه‌ین و سیما دره‌وشاوه و شارستانییه‌كه‌ی بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه.
ئەرکی پەرلەمانتارەکانمانە لە عیراق و هەرێم کە پێشه‌نگ و كاریگه‌ر بن له جووڵاندن و پێشخستنی زیاتری دۆسێی قه‌زای پشده‌ر و لۆبیكردن له‌و پێناوه‌دا. داواكارین هه‌رچی زووه په‌له له چاككردنی رێگەوبانه‌كانی بكرێت و به‌نداوی ده‌ڵگه دروستبکرێت و مه‌رزی كێلێ بە رەسمی بناسێنرێت، هه‌روه‌ها کار بکرێت بۆ بووژاندنه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی رووناكبیری و هونه‌ری شار و دروستكردنی مۆنۆمێنتی شه‌هیدان و لایه‌نە په‌یوه‌ندارەکان ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.
ئاسەواری بۆردومانکردنی قەڵادزێ لەلایەن فڕۆکەکانی رژێمی بەعسەوە