کاتێک فەیلەسوفی مەزنی سەدەی نۆزدەهەم ئارسەر شوپنهاوەر سەرنجی خۆی خستە سەر ئەو رستەیەی کە ''لە ماوەی ژیاندا تووشی دەبین''، گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە ئەوەی ئێمە دەیبینین بەختەوەریی و چێژوەرگرتن نییە، کە ئێمە هەمیشە بەدوایدا دەگەڕێین. بەڵکو کەمکردنەوەی ئازارە بەردەوامەکانی ئێمەیە کە بەشێکی سروشتی بوونە لەم جیهانەدا. کاتێک لە دیدگە تاریکە فەلسەفەکەی شۆپنهاوەرەوە سەیر دەکەین، کە ئەم جیهانەی بە زیندانێک بەراورد کردووە، یان بە جۆرێکی تر : زیندانێک کە ناوی راستەقینەکەی جیهانە کە ئێمە لەناویدا دەژین.
ئێمە با سەرەتا دەست بکەین بە بینینی هەندێک لێکچوونی سەرسوڕهێنەر. وەک چۆن ئەمە کە جیهان بریتییە لە زیندان، کەس بە تێڕوانینی گشتی لێرەدا هەڵنابژێردرێت. ناتوانین بڕۆین تا رستەکەمان کۆتایی دێت یان خۆمان "کۆتایی پێ نەهێنین". ئێمە ناتوانین هەموو کارێک بکەین بەهۆکاری دەرگای کات کە بەڕوومان دادەخرێت، چونکە هەر رۆژ لە دوای رۆژ لە مردن نزیکمان دەکاتەوە و نزیک دەبینەوە لە کۆتایی سنوور کە ئەویش مردنە، بە گشتی تووشی رژێمێکی ئازار و کارەسات و نیگەرانی و نەهامەتی دەبین. ئێمە بە نائومێدیەوە لە چێژێکەوە دەچینە سەر چێژێکی تر، تەنها بۆ ئەوەی هەست بە رزگاربوونێکی کاتی لە ئازارەکانمان بکەین، کەسێکی تر دەهێنینە ژیانمان تا ئەوەی کە ئازاری داوین لەبیری بکەین.
ئیرادەی ژیان
لە پڕۆسەیەکی تر کە ئەو زیندەوەرانەی لەسەر زەوی دەژین، بەهۆی ئەوەی کە شوپنهاوەر ناوی لێنابوو ''ئیرادەی ژیان''، لە یەکتر دەخۆن و دەکوژن بە هۆکاری بۆ مانەوە و بەردەوام بوون لە ژیان، تەنها بۆ ئەوەی بتوانن تەمەنە نەگبەتەکەیان کەمێک درێژتر بکەنەوە. جۆرەکانی جیهان وەک جۆرە باندەکانی زیندان وایە، لە شەڕێکی بەردەوامدا بۆ باڵادەستی خۆیان و پێدەچێت "بخۆ یان بخورێت". با سەیری فەرمانی سروشت بکەین، کاتێک سەیری ئەوە دەکەین کە چۆن رووەکەکان و هەروەها هەندێک ئاژەڵ تەنها وەک خۆراکێک بۆ ئاژەڵەکانی تر کار دەکەن، کە خۆیان بەدەست بوونی وێرانکەری مرۆڤەکانەوە دەدەن و دەبن بە نێچیری ئەوانی تر. لە بەرامبەردا مرۆڤایەتی لە کاتێکدا کە ئەندامانی خۆی دەقۆزێتەوە و شوێنی نیشتەجێبوونی سروشتی خۆی لە سەرچاوەکان دەڕژێنێت، دەکەوێتە ژێر نێچیری جۆرێک لە نەخۆشی یان کارەسات.
کاتێک پەردە گەورەکەی نەزانی لادەبەین و سەیری ئەو واقیعە سەختە دەکەین کە ئێمە تێیدا دەژین، رەنگە دەست بکەین بە پرسیارکردن، وەک شۆپنهاوەر، ئەو بیرۆکەیەی کە بە گوتەی خۆیەوە دەڵێم ''ئەم جیهانە کارێکی ژیرانەی سەرکەوتووی هەبوو، لە هەمانکاتدا، بوونێکی بەهێزە''. چونکە دیدگای شۆپنهاوەر بۆ جیهان دیدگای ئازارە (خاڵییە لە نیعمەتی خودایی )و زۆر زیاتر هاوبەشی لەگەڵ (کۆڵۆنی سزادان)دا هەیە نەک لەگەڵ دروستکردنی خوداوەندێکی خێرخوازی. ئێستا بینینی جیهان وەک زیندانێک وەک رێچکەیەک بۆ نەهامەتی کەسییەکان دەنگ دەدات. بۆچی روانگەیەکی ئەرێنی تر و هیواخوازانەتر نەگرینەبەر؟. بۆ بەو رەشبینییەوە سەیری بکەین؟ باشە، بیرۆکەی شۆپنهاوەر لەگەڵ پێچەوانێکی تردا دێت. لەناو جیهان بینی رەشبینانەی ئەودا تێڕوانینێک هەیە کە دەتوانێت زۆر سوودی بۆ مرۆڤایەتی هەبێت.
یەکەم: ژیان وەک زیندان
ژیان وەک زیندانێک، شۆپنهاوەر رایگەیاندووە کە بە پێچەوانەی ئەوەی زۆر کەس بیری لێدەکەنەوەکە ژیان چێژی نییە، بەڵکو ئازار توخمە ئەرێنییەکەی بوونە کارێکی سەرەکی. ئەو هەمیشە دەیگوت خراپە ئەوەیە کە هەست بە بوونی خۆت بکەی و لە رێگەی ئەوەوە ئەرێنییە و لە بەرامبەردا چاکە نەرێنییە. ئەوە تەنها لابردنی تێکچوونێکە، باری دڵخۆشی و رازیبوون هیچی تر نییە، لە خواستێک کە بەدیهاتبێت یان کۆتایی هاتنی هەندێک حاڵەتی ئازار. کەواتە ئەزموونی ئازار سەرچاوەی ئارەزوو و پێداویستییەکانمانە. بۆ نموونە: برسێتی حاڵەتێکی ناڕەحەتییە (کە توانای ئازاردانی هەیە) کە دەبێتە هۆی ئەوەی ئارەزووی خواردنمان هەبێت.
بەم شێوەیە خواردن ئەزموونێکی ئەرێنی نییە، چونکە تەنها بە چێژبەخش دادەنرێت چونکە تەنها ئارەزوویەک بەدی دەهێنێت، کە لە ئازارەوە سەرچاوەی گرتووە، یان هەستکردن بە کەمیێتی خۆت بکەی. بە گوێرەی شۆپنهاوەر، ئازار زۆر زیاترە لە چێژ بینین لەم جیهانەدا. ئەو چێژەی کە بەدەستی دەهێنین زۆرجار کەمتر چێژ بەخشە لەوەی چاوەڕێمان دەکرد، لەکاتێکدا ئازارەکە زۆر بە ئازارترە کە رووبەڕوومان دەبنەوە کە پێشبینیمان بۆ کردووە. لێرە تەنها دەبێت سەیری ئاژەڵێک بکەین کە ئاژەڵێکی تر دەخوات و چێژی خواردن بەراورد بکەین لەگەڵ ئازاری خواردن، بۆئەوەی بڕیار بدەین کام لەم دووانە لە یەکێکی تریان زیاترە تێپەڕاندووە، چێژ یان ئازار زیاترە؟.
شۆپنهاوەر نەک هەر ژیان بە نائومێدی ناودەبات، بەڵکو بە فێڵبازیش ناویدەبات لە هەنێک کاتدا. ژیان بەگشتی کاتێک تەمەنمان بەرز دەبێتەوە، ئازاربەخشتر دەبێت نەک لە تەمەنی لاویەتی، بەو پێیەی کارەسات دوای کارەسات دێنە بەردەمان. ئەزموونی دەکەین لە کاتێکدا زیاتر تووشی نەخۆشی و مردن دەبین هەرچەندە ژیان وەک زنجیرەیەک بەدبەختی کراوەتەوە، بەڵام کاتێک ئێمە هێشتا گەنج و ئایدیالیستین لەجیهان تەنها بەڵێندەر دەردەکەوێت، بەڵام هەموو هیوا گەورە و بەرزەکانمان لە کۆتاییدا دەشێوێن، لە کۆتاییدا بێ هیوا و بەدبەخت دەبین بەهۆی ئەو سەختییانەی کە بەسەرماندا کەوتوون و بێ هیوای بەسەرمان سەردەکەوێت.
ئێمە لەگەڵ نا ئەمنی و خیانەت و هەژاری و ئازاری جەستەیی و تەنانەت لەدەستدانی عەقڵیش بەرەوڕوو دەبینەوە، پاشان تێدەگەین کە ژیان هەمووی کەوانە و تیشکی خۆر نییە و بەختەوەرییەکان لە کەم و زۆر پێکهاتوون بۆمان. خانووی خەونەکانمان، حسابی پاشەکەوتی گەورەمان، یان بازنەی کۆمەڵایەتی سەرنجڕاکێش هیچ دڵنەوایییەک نین، بۆ ئەو ئازارە بێ ئەندازەیەی کە لەگەڵ گیربوون بەسەرمان دێت. ئەم بەردە وێرانکەرە، مەرگەساتە، کە پێی دەوترێت زەوی. ئەگەر شتێک هەبێت، بەدیهێنانی هەموو ئەو شتانەی کە ئاواتمان بۆ دەخوازین و سەرکوتکردنی بەردەوامی ئارەزووەکان دەکەین لە رێگەی چێژەوە دەبێتە هۆی بێزاری و بێزارکەرە، کە هێشتا تەنها جۆرێکی تری ناڕازیبوونە.
ژیان بارگرانییە
روانگەی شوپنهاوەر بۆ جیهان هیچ بوارێک بۆ گەشبینی ناهێڵێتەوە، بەداخەوە. ژیان بارگرانییەکە ئەنجامی هەندێک هەنگاوی درۆینەیە، هەندێک گوناهـ کە ئێمە لەبەرامبەردا سزای دەدەین و رەنگە باشتر بوایە کە ئەگەر هەرگیز بە هیچ شێوەیەک رووی نەدابا. من وەریدەگرم: ئەگەر هەوڵبدەیت خەیاڵ بکەیت، تا نزیک کە دەتوانیت، چ بڕەیەک لە نەهامەتی و ئازار بە هەموو جۆرەکانی لە رێڕەوی خۆی بەسەریدا دەدرەوشێتەوە، دان بەوەدا دەنێیت کە زۆر باشترە ئەگەر، لەسەر زەوی و کەمێک وەک لەسەر مانگ، خۆر توانی دیاردەکانی ژیانمان بانگ بکات و ئەگەر لێرەش وەک لەوێ، رووکارەکە هێشتا لە دۆخێکی بلوریدا بووبێت.
شۆپنهاوەر بەراوردمان دەکات بە بەرخێک لە کێڵگەیەکدا لە ژێر چاوەدێری قەسابێکدا کە بڕیار دەدات کێ دەبێتە نێچیری داهاتووی و کۆتایی بە ژیانی دەهێنێت. بێ دەسەڵات بەسەر چارەنووسماندا، تەنیا دەتوانین چاوەڕێی ئەو ساتە بکەین کە بەدبەختی داهاتوو بەسەرماندا دادەدات. با هەندێکیان هەڵبژێرن لەم بازنە نەهامەتییەدا رزگاریان بێت بە زووی. هەندێکی تریش بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی ئەو کارەی کە هەمیشە کردوویانە، کە دڵنەوایی خۆیانە بە بەشداریکردن لە چێژوەرگرتن.
بۆیە ئێمە دەخۆینەوە بۆ ئەوەی خەمەکانی رابردووی کە لەبیری بکەین و خۆمان بە سەرقاڵکردنێکی کارێک سەرقاڵ بکەین بۆ ئەوەی نیگەرانییەکان لەبارەی ئەو بەدبەختییە نەبەن کە هێشتا دێن و بەردەوامن کە نەخۆین. ئێمە وەک زیندانییەکان لە دەرەوەی پەشیمانی و لێو گەزتنەکانی خۆمان دادەنیشین و زۆرترینجار بەرگەی دەگرین، بە کەمکردنەوەی ئازارەکانمان. هەرچەندە دەنگێکی نامۆیانەیە، بەڵام ئەوە ئەم راستیەیە کە شۆپنهاوەر دەیەوێت ئێمە لە باوەشی بگرین پێی رازیبین. بەلای منی نووسەر ئەگەر بتەوێت کۆمپاسێکی سەلامەت رێنماییت بکات لە ژیاندا و هەموو گومانێک سەبارەت بە شێوازی دروستی سەیرکردنی دووربخاتەوە، ناتوانیت باشتر لەوە بکەیت کە خۆت رابهێنیت کە ئەم جیهانە وەک زیندانێک سەیر بکەیت، جۆرێک لە سزا وایە.
دووەم و کۆتایی
کاتێک سەیری دەوروبەرمان دەکەین، کێبڕکێ و نەبوونی لێبوردەیی و تەنانەت رق و کینە بەرامبەر بە تاک و کۆمان دەبینین. کەواتە ژیان کە لە ئێستاوە لەرووێکەوە سەختە، رێگریمان لێ ناکات لەوەی بۆ یەکتر کارەکان قورستر بکەین. ئێمە بووینەتە سەرچاوەی نەهامەتی یەکتر لەبری پشتیوانی و هاوکاری یەکتری. ئێمە لە بەرامبەر کارە خراپەکانی خەڵکی تردا لێبووردە نەبووین. رقمان لە دوژمنەکانمانە کە ئازارمان دەدەن بە بەردەوام. ئێمە لە رادەبەدەر رەخنە لەو کەسانە دەگرین کە هەڵە دەکەن.
ئایا ئەم دوژمنایەتییە لە شوێنی خۆیدا نییە ئەگەر لە کۆتاییدا هەمان چارەنووسی کارەساتبار هەموومان ملکەچ بکات؟. زیندوو و مرۆڤبوون و بەشێک لە جیهانێک کە لە دژی ئێمە کۆبۆتەوە و شتێکی ترسناک هاوبەشی لەگەڵ زیندانێکدا هەیە؟ من دەڵێم: ئەوانە کەموکووڕییەکانی مرۆڤایەتین، کە ئێمە لەسەری بووین و دەژین کە خەوشەکانی یەک لە دوای یەکدا هەموومان تێیداین و هاوبەشین. بەڵێ، تەنانەت ئەو هەڵانەی کە ئێستا ئەوەندە تووڕە دەبین لێیان، تەنیا لەبەرئەوەی هێشتا لە خۆماندا دەرنەکەوتوون و نەمانکردوون. ئەوان کۆمەڵێک خەوشن کە لە رووکەشدا نین، بەڵام ئەوان لە خوارەوە، لە قووڵایی سروشتی ئێمەدا هەن و ئەگەر هەر شتێک بانگیان بکات، ئەوا دێن و خۆیان نیشان دەدەن، هەروەک چۆن ئێستا لە کەسانی دیکەدا دەیانبینین.
ئەگەر ئەم تێڕوانینە بۆ ژیان قبوڵ بکەین و دان بەو راستیەدا بنێین کە هەموومان هەمان دڵەڕاوکێ و نائەمنی و خەم و ئازاری جەستەیی و نائارامیمان هەیە، چونکە بەشێکین لە هەمان بوونی بەدبەختانە، دەتوانین بەو پێیە چاوەڕوانییەکانمان رێکبخەین. ئەو رووداوانەی کە بەزۆری وەک "کارێکی خراپ" سەیر دەکرێن، شتێکی نائاسایی یان چاوەڕواننەکراو نین، بەڵکو دەرەنجامێکی لۆژیکی بوونێکن کە لەسەر بنەمای بەدبەختی دامەزراوە. بۆ نموونە: کاتێک مرۆڤەکان کارێکی نابەجێمان لەگەڵ دەکەن، دەتوانین بیخەینە بەرچاومان کە ژیان تا ئێستا چەندە ئازاربەخش بووە بۆ ئەم تاک تاکانە لە کۆمەڵگادا و بزانین کە کارە نابەجێیەکانیان چاوەڕوانکراوە، نابێت ئەوەندە بە کەسایەتی و جدیەوە وەریبگرین و کاردانەوەی زۆر خراپ و توندمان هەبێت. ئەوان زیندانین هەروەک ئێمە، چاوەڕێی لێدانی داهاتوون لەلایەن پاسەوانەکانەوە و لە کۆتاییدا، بۆ لەسێدارەدانیان دەنێرن. کەواتە مەگەر توانیویانە ئەو ئازارانە تێپەڕێنن کە لەگەڵ ژیاندا دێت و چاوەڕوان نەکراوە. ئەوە شتێکی تێگەیشتووە کە مرۆڤەکان هەمیشە لەسەر باشترین رەفتارەکانیان نین، ئاگادار نیین. شان بەشانی قبوڵکردن، شۆپنهاوەر ئاماژە بەوە دەکات کە تێڕوانینی رەشبینانەی ئەو دەرفەتێک بۆ بەزەیی بوون دروست دەکات. ئەمە نهێنیەکەیە، بەزەیی بریتییە لە توانای بانگێشتکردنی هاوسۆزی و نیگەرانی بەرامبەر بە ئازارەکان یان بەدبەختییەکانی کەسانی دیکە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بڕە نەهامەتییەی کە ژیان دەیھێنێت، ئەو راستییەی کە تا ئێستا کەس لێرەدا ھەڵینەبژاردووە، بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە بەزەیی وەڵامە بۆ هەر کەسێک کە بەشداری ئەم زیندانە بکات. جگە لەوەش، شۆپنهاوەر پێیوابوو کە ئێمە قەرزاری بەزەیی مرۆڤایەتین، چونکە زۆر پێویستە بۆ خۆشگوزەرانیمان. لە بەزەییەوە ئامادەیی ئێمە بۆ یارمەتیدانی یەکتر دەڕژێتە دەرەوە، توانای قبوڵکردنی ناتەواوییەکانی کەسێکی دیکە، مەیلی ئێمە بۆ ئەوەی ئەم سزا زیندانییە بەکۆمەڵە زیاتر بەرگە بگرین، چونکە ئێمە هەڵمانبژاردووە شێوازی بینینی یەکترمان بگۆڕین: نەک وەک دوژمن، بەڵکو وەک شۆپنهاوەر کە ناوی لێنابوو، "هاوڕەنجدەرەکان".
دواقسە
لە کۆتایدا دەبێت ئەمە بڵێین: رەنگە ئەمە سەیر بێت، بەڵام لەگەڵ راستییەکان دەگونجێت، ئەوانی تر دەخاتە رووناکییەکی دروستەوە و ئەو شتەمان بیردەخاتەوە کە لە دوای هەموو شتێکەوە پێویسترین بابەت لە ژیاندا بریتییە لە : لێبوردەیی، سەبر، رێزگرتن و خۆشەویستی دراوسێ، کە هەموو کەسێک پێویستی پێیەتی، هەربۆیەش هەر مرۆڤێک قەرزاری هاوڕێکەیەتی. تێگەیشتن لە بەرامبەرت گرنگترە لە وەڵامدانەوە.
سەرچاوەکان:
-www.atlasofplaces.com
مرۆڤ لە نێوان ژیان و زینداندا