ته‌مه‌ن راگوزه‌رێكی كورت و خێرایه، له‌هه‌مان كاتدا پشوو درێژیی بناغه‌یه‌كی پته‌وی ژیانكردنه، چونكه سه‌رباری كورتی و خێرا گوزه‌شتنی ته‌مه‌ن، ئه‌گه‌ر پشوو درێژیی له‌ژیانتدا بوونی نه‌بێت ئه‌وا كاتێك ده‌گه‌یت به‌خاڵی كۆتایی به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكه‌یت هیچت به‌ده‌ست هێنابێت و هیچ ده‌ست كه‌وتت له‌ژیان هه‌بێت.
گه‌شتكردنی مرۆڤ له گۆڕه‌پانی ژیاندا ئه‌گه‌رچی كورت و كه‌مخایه‌نیش بێت، كاتێك پشوو درێژیی و ئارام گرتن به‌سه‌ر ئیراده و كردار و بڕیاره‌كانته‌وه ره‌نگی دابێته‌وه، ئه‌وا هه‌نگاوه‌كانی ته‌مه‌نت له‌سه‌رخۆتر ده‌بێت و جوانییه‌كانی ژیان زیاتر ده‌بینیت و چێژی زیاتر له بوونت له‌سه‌ر شانۆیی ژیان وه‌رده‌گریت.
ته‌مه‌نت به پشوو درێژیی و له‌سه‌ر خۆیی بڕازێنه‌وه، پشوو درێژیی به‌واتای چه‌قبه‌ستوویی نیه، هه‌روه‌ها مه‌به‌ستیش له كه‌مته‌رخه‌می و له‌ئه‌ستۆنه‌گرتنی به‌رپرسیارێتیی نییه، به‌ڵكو به‌واتای ئارامیی و خۆڕاگریی و به‌رده‌وامییه، پشوو درێژیی فێربوونی ئارام گرتنه پێش به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاره‌كان، به‌ر له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
زۆركات په‌له‌په‌ل كردن كاتت بۆ ناگه‌ڕێنێته‌وه و چه‌قبه‌ستوویی كاتی زیاترت پێنابه‌خشێت، به‌ڵكو به‌ڕاگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان كات و ئارام گرتندا پشوو درێژیی به‌رهه‌م دێت، كه رێگایه‌كه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن.
ئه‌وانه‌ی ناتوانن ئارامی خۆیان رابگرن زۆركات له كۆمه‌ڵه‌ی شكست خواردووه‌كانن و هه‌میشه ده‌م گله‌یین، كه‌سانی نائارام و هه‌ڵه‌شەن ئه‌گه‌ر خاوه‌ن مافیش بن ناتوانن كاریگه‌ریی درووست بكه‌ن و مافه‌كه‌یان به‌ده‌ست بهێنن.
ته‌مه‌ن به‌گۆڕانكارییه‌وه جوانه، له‌وه‌ش جوانتر ئه‌و گۆڕانكارییه‌یه كه به‌بڕیاری له‌سه‌رخۆ و به پشوو درێژییه‌وه رووده‌دات، ئه‌وه‌ش جوانترین ئاماژه‌ی راگرتنی هاوسه‌نگییه له ژیاندا، چونكه زۆركات ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌ئه‌نجامی بڕیاری به‌په‌له روو ده‌ده‌ن ئامانج ناپێكن و سه‌ركه‌وتوو نابن.
له‌ژیاندا ئه‌نجام گرنگه وه‌ك چۆن كه‌سانی چوارده‌ورت ئه‌نجامی كاره‌كه‌ت ده‌بینن نه‌ك گرانی و سه‌ختی جێبه‌جێكردنی كاره‌كه‌ت، هه‌میشه هه‌وڵبده ئه‌نجامی كاره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتن بێت و به به‌ده‌ست هێنانی ئامانجه‌كه‌ت سه‌لمێنه‌ری توانا و زیره‌كیت به.