یەکێتی بۆچی ژمارە یەکە ؟

10:03 - 2023-07-18
سەفا محەمەد
837 خوێندراوەتەوە

لێرەدا دەمەوێت وەک خاوەن قەڵەمێکی بەویژدان و دور لەئینتیمای حزبی و کەسی و ناوچەیی دەستێک لەسەر دڵـم دابنێم و بە ئینصافەوە بدوێم لەسەر رابردووی حزبێک کەتا ئێستا جێگرەوە و بەدیلی نییە.
حزبێک لەقووڵایی نائومێدیدا ئومێدی کردەوە بە بەر گەلی باشووری کوردستاندا کە شۆرش دەکات بۆ ئازادی و مافی چارەی خۆنووسینی گەلەکەی .
حزبێک بەهەزاران شەهید و قوربانیدا، بە هەزاران کۆسپ و تەگەرەدا گوزەری کرد، بە هەزاران پیلان و چاڵی بۆ هەڵکەندرا، کەچی بۆ یەک ساتیش نەسرەوت و سازشی لەسەر یەک تاکە مافی گەلەکەی نەکرد.
دروشمی ئازادی و دیموکراسی و مافی چارەی خۆنووسین هەمیشە بەشەکاوەیی لەناو ئەم حزبەدا ماوەتەوە.
هەموان شاهیدین لەسنووری باشووری کوردستاندا، زۆنی سەوز تاکــە زۆنە کە تێیدا دەتوانین ئازادانە بدوێین و ئازادانە بیربکەینەوە و رای ئازادی خۆیان بەیان بکەن، تاکە زۆنـە ئەو هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەی تێدا کۆبۆتەوە و هیچ کەسێک ئازار نەدراوە لەسەر بیر و ڕا جیاوازەکەی.
لەزۆنی یەکێتیدا کەرامەت و شکۆی تاک پارێزراو بووە، هەموان وەک یەک لەئاسایش و ئارامیدا ژیاون، یەکێتی حزبێک بووە بۆ خەڵک خەباتی کردووە، ئێستاش بۆ خەڵک حوکم دەکات .
یەکێتی بەدرێژایی تەمەنی لە شاخ و شار سەرباری چەندین پیلانی دەرەکی و ناوەکی و دژایەتی حزبی و کەسی و ناوچەیی، بەڵام لەناو میللەتەکەیدا مایەوە و بۆ یەک ساتیش میللەتی خۆی جێنەهێشت، دەبێت ئەوەش بڵێین، یەکێتی بریتیە لە خەڵکی جیاواز کە قابیلی هەڵەو کەم و کورتین، بەڵام بە بەراورد بە هەموو حزبەکانی تر پەرێزی پاکتر و شەریفترە و لای بەندە ژمــارە یەکەو تـــا ئێستاش هیچ بەدیلێکی دیکەی نییە.

وتارەکانی نوسەر