كێشمه‌كێشی سیاسیی و به‌ده‌ستهێنانی جڵه‌وی ده‌سه‌ڵاتدارێتی و پاوانخوازیی و قۆرخكردن له‌دێرزه‌مانه‌وه هه‌ر هه‌بووه و هه‌ر ده‌مێنێ تا هه‌تایه. شۆڕشه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان به‌درێژایی ژیانی مرۆڤایه‌تی له‌هه‌ر كون و قوژبنێكی سه‌ر زه‌وی وه‌رگرین به‌نموونه، پڕه له خه‌وش و دیارده‌ی نامۆ و ناجۆر، ئه‌وه‌ی زیاتر نه‌نگییه ئه‌وه‌یه كه ململانێكان ئه‌وه‌نده‌ی بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتدارێتی دیكتاتۆری بووه، كه‌متر بۆ حوكمی ره‌شید هه‌نگاو نراوه، بۆ نموونه ئه‌گه‌ر بێت‌و 100 ساڵی رابردوو بكه‌ین به‌پێوه‌ر له‌سه‌ر ئاستی ده‌وڵه‌تی عیراق و ناوچه‌كه، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری ده‌وڵه‌تانی جیهانیش ده‌بینین حوكی ره‌شید ته‌نها دروشم بووه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودانی كۆمه‌ڵگه.
بیرمه‌ندان و فه‌یله‌سوفه‌كانی هاوچه‌رخ له‌ماوه‌ی نێوان سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزدەدا شانبه‌شانی پاشا و میر و سه‌ركرده‌كان له‌گه‌ڕان بوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی باشترین سیستمی حوكمڕانی وڵات، دوای وتوێژێكی دوور و درێژ سیستمی دیموكراسی و ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات بووه رای زۆرینه و له ئه‌وروپاوه كار بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه كرا.
ئه‌وروپا لانكه‌ی دیموكراسی و حوكمی ره‌شید له‌دوای سه‌دان ساڵ ململانێ توانی ئه‌و مۆدێله به‌رجه‌سته بكات كه ده‌سه‌ڵاتدارێتی له ده‌ست میر و پاشا و گه‌داوه بگوێزێته‌وه بۆ سندوقی ده‌نگدان و حوكمی په‌رله‌مانی. ئه‌گه‌رچی به‌شی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا به ئێستاشه‌وه سیستمی حوكمڕانی تێیدا پادشایی و میر و به‌گزاده‌كانی ده‌سه‌ڵات درێژه به‌و مێژووه ده‌ده‌ن وه‌ك سیستم، به‌ڵام وڵاتێكی وه‌كو سوید، یان نه‌رویژ، یاخود ئیسپانیا، یان به‌ریتانیا و...هتد، هه‌موو ئه‌وانه سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتیان تێكه‌ڵه‌یه‌كه له حوكمڕانی (دیموكراسی په‌رله‌مانی پادشایه‌تی)، به‌ڵام ده‌بینین كه ئه‌وروپا چۆن گه‌شه‌ی كردووه له‌سایه‌ی ئه‌و سیستمه حوكمڕانیه‌دا. له‌وێ خاوه‌ن عه‌قڵییه‌تی شارستانی كۆن و نوێ هه‌میشه به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن و ناوه‌ستن له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
ناوچه‌یه‌كی وه‌كو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست کە بارگاوییە به ده‌یان و سه‌دان كێشه‌ی هه‌مه‌جۆر بووه به شانۆیه‌كی سیاسی پڕ تراژیدیا و بێ ئه‌نجام له‌ماوه‌ی 100 بۆ 200 ساڵه ئارامی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوە، هه‌موو ئه‌وانه‌ش هۆكاری ئه‌و كێشمه‌كێشه مێژوویی و سیاسییه ناله‌باره‌ی نێو رووداوه‌كانه، كه كه‌س نازانێ جۆری سیستمی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێره وه‌كو خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست چ جۆره حوكمێكه. بڕوانه له‌ماوه‌ی 100 ساڵی حوكمی ئه‌م ناوچه‌یه چ كوشت و كوشتارێك روویداوه، سه‌یركه‌ن ئه‌و هه‌موو كوده‌تا و ده‌ستشكانه‌وه‌ی یه‌كتره، بڕوانن كێ توانیوێتی ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌شید بێت.
ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانییه چییه له مێژووی هاوچه‌رخی ناوچه‌كه‌دا، 100 ساڵی رابردوو پێمان ده‌ڵێ پادشا و كوده‌تاچیه‌كانی سیستمی كۆماری هه‌موویان له‌یه‌ك بازنه‌دا ده‌خولێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هێشتنه‌وه‌ی میراتی ده‌سه‌ڵاته له باوكه‌وه بۆ كوڕ
سه‌یركه‌ن ئاوڕێك بۆ دواوه بده‌نەوە، ئه‌و هه‌موو ماڵوێرانییه چییه له مێژووی هاوچه‌رخی ناوچه‌كه‌دا، 100 ساڵی رابردوو پێمان ده‌ڵێ پادشا و كوده‌تاچیه‌كانی سیستمی كۆماری هه‌موویان له‌یه‌ك بازنه‌دا ده‌خولێنه‌وه، ئه‌ویش به‌هێشتنه‌وه‌ی میراتی ده‌سه‌ڵاته له باوكه‌وه بۆ كوڕ، ئیتر سیستمی حوكم پاشایه‌تی بێت یان كۆماری ئه‌وه خێزانه سیاسییه باڵاكانی وڵاته هه‌موو جوومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات بۆخۆیان قۆرخ ده‌كه‌ن و له‌نێوان سیستمی (الجمهوري) و (الملكي)دا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌مۆدێلی حوكم له‌دایك ده‌بێت كه ئێستا ناونراوه (ده‌وڵه‌تی جه‌مه‌لوكی) واتا تۆی هاووڵاتی بته‌وێت و نه‌ته‌وێت ده‌بێ پێی رازیبیت كه كوڕی سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵات دواجار هه‌ر ئه‌وانن به‌ناوی دیموكراسیه‌وه درێژه به‌حوكمی باوكیان ده‌ده‌ن له‌ژێر ناوی ده‌وڵه‌تی (جمهوری) و داموده‌زگاكانی دەوڵه‌تیش شه‌رعیه‌تیان پێ ده‌ده‌ن و ده‌مێننه‌وه له‌ژێر ره‌شماڵی به‌ناو حوكمی دیموكراسی و له‌پشتی په‌رده‌شه‌وه جێگره‌وه‌ی باوكیانن وه‌كو حوكمی (مەلەکی) ده‌مێننه‌وه بۆ درێژه‌دان به‌ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیان.
كه‌واته ئه‌وه ئاسنی سارد كوتانه تۆ بته‌وێت له‌ئێستادا له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئه‌فغانستانه‌وه تا بیابانی مه‌غریب له‌سه‌ده‌ی 21دا چاوه‌ڕێی ئه‌وه بكه‌یت سیستمی حوكم ئایا (جمهوری)یه یاخود (مەلەکی)، تۆ نابێ ئه‌وه نه‌زانی كه ئه‌و جۆره حوكمه تێكه‌ڵه‌یه‌كه ئێستا ناونراوه (ده‌وڵه‌تی جه‌مه‌لوكی) ئه‌گه‌ر هه‌موو ناوچه‌كه‌ش بگرین وه‌كو نموونه، بۆمان ده‌سه‌لمێ كه ئاینده‌ی ژیانی كومه‌ڵگه باشتر نابێت له واقیعی رابردوو له نێو ده‌وڵه‌تی جه‌مه‌لوكیدا.