ماردین عەبدولکەریم
به قژێكی سپی و ددانه سپییه‌كانی و ده‌ستی جلی سپی و هه‌ندێجاریش ره‌شه‌وه، بی مه‌یكه‌پ ده‌رده‌كه‌وی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌كۆی ناوچه‌ی سه‌ربه یه‌كێتیی ئه‌وروپا یۆرۆ و سیاسه‌تی نه‌ختینه به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌ڵام پاره سپی ناكاته‌وه. كرستین لاگارد، له‌دایكبووی ساڵی (1956)ی پاریسه و له‌و قوتابخانه‌یه‌وه ده‌ستی به خوێندن كردووه كه باوكی تێیدا مامۆستا بووه، دواتر سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندن له نێوان فه‌ره‌نسا و ئه‌مریكادا ته‌واو ده‌كات تا به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی ماسته‌ر له یاسای كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌روه‌ها به‌ده‌ستهێنانی ماسته‌ر له په‌یمانگه‌ی توێژینه‌وه‌ی سیاسه‌ت، ئێستاش سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپیه و یه‌كه‌مین ژنه كه ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتبێت، نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ره‌نسا شانازی پێوه ده‌كات و ده‌ڵێت: «دامه‌زراندنی لاگارد له‌و پۆسته‌دا به‌واتای (سه‌ركه‌وتنی فه‌ره‌نسا) دێت، چونكه فه‌ره‌نسییه‌ك سیاسه‌تی یۆرۆ له ناوچه‌ی یۆرۆدا به‌ڕێوه‌ده‌بات كه بێگومان ئه‌مه‌ش سه‌ركه‌وتنی فه‌ره‌نسایه.
بانكی ناوه‌ندیی ئه‌وروپی كاری جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی نه‌ختینه‌یه له رێگه‌ی دامه‌زراوه‌ی یۆرۆوه و به به‌شداری هه‌موو ئه‌و بانكه نیشتمانییانه‌ی ئه‌ندامی ناوچه‌ی یۆرۆن، ئه‌مه جگه له بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی خۆی كه ئامانجی دڵنیایی چه‌سپاندنی نرخه له ناوچه‌ی یۆرۆدا، واتا رێگریكردن له هه‌ڵاوسان به‌جۆرێك كه له چوارچێوه‌ی (% 2) تێنه‌په‌ڕێنێت.
سه‌ركه‌وتنه‌كانی لاگارد وایكرد ئێمه‌ش بیكه‌ینه میوانی یه‌كه‌مین ئه‌ڵقه‌ی (هه‌رجاره‌ی ژنێك)، بۆیه زیاتر له‌باره‌یه‌وه ده‌دوێین و ده‌ڵێین دوای به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌كانی، سه‌ره‌تا له كاری پارێزه‌رییه‌وه ده‌ستیپێكردووه و له بواری قه‌ڵاچۆكردنی مۆنۆپۆڵكردن و یاسای كاردا كاریكردووه و هه‌میشه له به‌ره‌ی خه‌ڵكدا بووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه ناو و ناوبانگێكی دره‌وشاوه‌ی هه‌بێت، به‌و هۆیه‌شه‌وه یه‌كه‌م ژن بووه له كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی هه‌شتدا كه ده‌كرێته وه‌زیری دارایی كه پێشتریش وه‌زیری بازرگانی بووه و یه‌كه‌م هه‌نگاویشی له‌م بواره‌دا كردنه‌وه‌ی بازاڕی نوێی تایبه‌ت به فرۆشتنی به‌رهه‌مه ناوخۆییه‌كان بووه.
دواتریش وه‌زیری كشتوكاڵ بووه، هه‌روه‌ها به‌رله‌وه‌ی راسته‌وخۆ ببێته سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپی، بۆ دوو خولی پێنج ساڵی سه‌رۆكی سندوقی نێوددهوڵهتیی نه‌ختی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووه، كه باره‌گاكه‌ی له ئه‌مریكایه.
له‌كاری یاساییشدا یه‌كه‌م ژن بووه بۆته سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌مریكی (Baker & Mckenzie) كه له بواری یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا كارده‌كات.
لاگارد توانی ئاستی فرۆشتن به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار بۆ كۆمپانیاكه زیاد بكات.
توانا‌و لێهاتوویی لاگارد به‌جۆرێك بووه، رۆژنامه‌ی فاینانشاڵ تایمز-ی به‌ناوبانگ له ساڵی (2009)دا نازناوی سه‌ركه‌وتووترین وه‌زیری دارایی ناوچه‌ی یۆرۆی پێ ده‌به‌خشێت و له ساڵی (2018)دا گۆڤاری فۆربس له ریزبه‌ندیی 100 ژن‌دا له پۆلێنی سێیه‌م ژنی خاوه‌ن زۆرترین كاریگه‌ریی له‌سه‌ر جیهان دایده‌نێت.
كریستین دووجار شووی كردووه و دوو كوڕی هه‌یه، وه‌ك حه‌ز و خولیای تایبه‌تیش هه‌ر له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی خوێندنه‌وه ئاره‌زووی مه‌له‌وانیی هه‌بووه، هه‌ربۆیه ئێستا ده‌توانین بڵێین ئابووریناس و سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆماتكار و پارێزه‌رێكی مه‌له‌وان، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌وروپیه كه له رۆژگارێكی سه‌ختی دژواری قه‌یرانی ئابووریی جیهاندا ئه‌و پۆسته‌ی وه‌رگرتووه و تائێستاش به‌رده‌وامه.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌م سهركهوتنانهشدا، لاگارد جارێك به تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می دادگای ده‌كرێت، هه‌رچه‌ند ئه‌مه له‌سه‌ر پاره سپبكردنهوه نه‌بووه، به‌ڵام بێتاوانیی خۆی ده‌سه‌لمێنێت و زۆر به ساده‌یی له‌به‌رده‌م دادگادا ده‌ڵێت: «هه‌موومان له وێستگه‌یه‌كی ژیانماندا كه‌مته‌رخه‌می ده‌كه‌ین و پێمان وایه ئه‌وه راسته كه كردوومانه، منیش له‌و كاته‌دا و به‌پێی باگراوندی زانیارییه‌كانم، ئه‌وه‌ی كردم به راستم زانی»، به‌و هۆیه‌وه له كۆتاییدا بێتاوانییه‌كه‌ی ده‌سه‌لمێت.
راستییه‌كه‌ش هه‌روایه، ئه‌وه‌ی كارنه‌كات هه‌ڵه ناكات و تووشی به‌رپرسیارێتیش نابێت، گرنگه ژنێك به متمانه‌وه توانیوێتی له لووتكه‌ی دارایی جیهاندا كار بكات، ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێین لاگارد به‌هێزترین ژنه فه‌ره‌نسییه له جیهاندا، به‌و هیوایه‌ی هاوشێوه‌ی لاگارد ناو و ناوبانگی ژنی لێهاتووی كوردیش بگاته گوێی جیهان.
*له‌م دهروازیهوه هه‌رجاره‌ی باس له ژنێكی پێشه‌نگ ده‌كه‌ین، گرنگ نییه ناسنامه‌ی چ نه‌ته‌وه‌یه‌كی هه‌یه، گرنگ ژنه و له بوارێكدا خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌كات.
كريستين لاگارد