مەسەلە ئەجیندایە نەک جیاوازی ڕا

11:27 - 2023-09-08
ستران عەبدوڵڵا
266 خوێندراوەتەوە

ستران عەبدوڵلا

ناکۆکی لە کوردستان ناکۆکی نییە لەسەر بیروڕا  و ئاراستەی بیرکردنەوە. ناکۆکی نۆرماڵی فرە حزبی و ململانێی تێزە جیاجیاکان نییە تا دیوی تەندروستی ئەم فرەیی و دیموکراتییە بەسەر  دیوە خراپەکانی بەریەککەوتن  زاڵ بکەین . ناکۆکی لە کوردستان ناکۆکی قووڵە لەسەر ئەجیندا و سیاسەتەکان. لەسەر ئامانجەکانی دوور مەودا کە ئەم وڵاتە رزگار دەکات یان  بە بندەستی شلۆق دەیهێڵێتەوە؟! . 

ناکۆکییە لەسەر رێگای چارەسەری مەسەلەی کوردستان و قۆناغبەندکردنی ئەو چارەسەرییە.
پێویستیش ناکات بڵێن ئەلیف ڕاستە و بێ هەڵەیە و جیم دەیباتەوە. با ئەلف و بێ و جیمەکان لە مەنگەنەی پێوەرەکانی بەرژوەندەی کوردستان بدەین و بە  بست و ئینج بیپێوێن  و بزانین کێ قسوری لە کوێ و کێ نکۆڵی لە چی دەکات؟
کتێبی کوردایەتی ئاسان بە قنجی و جوانی شەرحی ئەمانەی کردووە،  ئیتر  چ پێویست دەکات تەمبەڵ بە قۆپییەوە بگیرێ و لاسار  فێڵ لە رەفیقەکانی پۆلەکەی بکات؟

حەکیم کە نەخۆشی و دەردمان تیمار دەکات لە پێشا  پشکنین دەبێتە رێنوێن ، ئینجا رەچەتە دەنوسێ و تەبڵەیەکیش بۆ دکتۆرەکانی دوای خۆی جێدێڵێ تا کەس لە سفرەوە دەست پێنەکاتەوە.دەرمان دوایی دەخورێ و موزاعەفاتیش دواتر چارە دەبن.

حاڵی بوون بۆچی هەندێک دیالۆگ لە ناوەرۆکی رۆمانی قەدیمی نەجیب مەحفوز، (زۆربڵێی لە سەرروباری نیل )دەچێ  ؟! چونکە هەر دیالۆگی بێ بەر و جەدەلی بێزەنتییە کە رۆمای پێ رزگار ناکرێ و گەلی داماوی پێ غافلگیر دەکرێت.

وتارەکانی نوسەر