ته‌مه‌ن راگوزه‌رێكی ژیانه و ده‌بڕێته‌وه، هه‌میشه ژماره‌به، وابكه به نه‌بوونت بۆشاییه‌ك به‌جێ بهێڵیت، هه‌میشه شادی به‌خش به،به‌خشین گه‌وره‌یی به كه‌سایه‌تی و ده‌وڵه‌مه‌ندی به دڵ ده‌به‌خشێت، چ به‌خشه‌ری شادی و خۆشی به‌كه‌سانی تر، چ به‌خشینی زانست و زانیاریی، چ به‌خشینی ماڵ و سامان. هه‌میشه میهره‌بان به ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ر دوژمنه‌كانیشت، میهره‌بانیی مایه‌ی گه‌وره‌یی و به‌خته‌وه‌رییه.
ده‌وڵه‌مه‌ندیی به‌ماڵ و سامان نییه، به‌بوونی پاره و پوول و كه‌س و كار نییه، ده‌وڵه‌مه‌ندی له ناخ و ویژداندایه، هه‌میشه ده‌وڵه‌مه‌ندیی دڵ و ده‌روون ته‌مه‌نیش ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كات، ئه‌وانه ده‌وڵه‌مه‌ندن كه به‌شی خۆیان له‌و خۆشی و به‌خششه‌ی ته‌مه‌نیان ده‌به‌خشن به‌كه‌سانی تر و به‌خششه‌كانی ته‌مه‌نیان له‌گه‌ڵ كه‌سانی تر به‌ش ده‌كه‌ن و كه‌سانی تر به‌شدار پێ ده‌كه‌ن، سه‌ره‌نجام ته‌مه‌نی خۆیان و كه‌سانی تریش پڕ ده‌كه‌ن له‌خۆشی و به‌خته‌وه‌ریی، ئه‌وانه ته‌مه‌نێك ده‌ژین هیچ چركه‌ساتێكیان به‌هه‌ده‌رناده‌ن به‌بێ به‌خشش و ده‌ستكه‌وت.
كه‌سانێك له‌دڵ و ده‌روونه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندبن، خاوه‌نی سه‌رمایه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وزه‌ی ئه‌رێنین هه‌میشه گه‌شبینن و پڕ له‌ئیراده و هێزی به‌رده‌وامی و مكوڕبوونن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی تۆوی چاكه و به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ر چوارده‌وردا، كه‌سانی دڵ ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌روون پڕ له‌به‌ها هێز له‌بوونیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، ئه‌وان خاوه‌ن په‌یام و دیدگای مه‌زنن و ئامانجی گه‌وره‌یان له‌خه‌یاڵ دایه و به‌پلانه‌وه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن، كه‌سانێكن له‌هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك كه دێته رێی ژیانیان ئه‌زموونێكی نوێی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن و ده‌یكه‌ن به‌خاڵی وه‌چه‌رخان و به‌ره‌وپێش چوون و باشتربوون.
ده‌وڵه‌مه‌ندی واتای بوونی پاره و سامان نییه به‌ته‌نها، به‌ڵكو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌واتای نه‌بوونی نه‌خۆشی، نه‌بوونی خه‌م و كێشه، نه‌بوونی قه‌رزاری و هه‌ژاری، بوونی له‌شێكی ساغ و بێ كێشه گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌مه‌ندییه، كێ له‌و كه‌سه ده‌وڵه‌مه‌ندتره كه شه‌وان به‌خه‌یاڵێكی ئاسووده و له‌شێكی ساغ و ته‌ندروسته‌وه له‌ناو كه‌س و كاری‌دا پشوویه‌ك ده‌دات و پاشان به‌ئارامی سه‌رده‌خاته سه‌رسه‌رین و ده‌چێته خه‌وێكی قوڵه‌وه، به‌ڕای من ده‌وڵه‌مه‌ندی بریتییه له‌نه‌بوونی هۆكارێك كه خه‌وت بزڕێنێت و ئازاری ویژدانت بدات.