پرۆتۆکۆلی هانیپاڵ لە سوپای ئیسرائیلدا

10:40 - 2023-11-06
بێستون عەلی
222 خوێندراوەتەوە

پرۆتۆکۆلی «هانیپاڵ « یەکێکە لەو رێسا و بڕیارە دەگمەنانەی لەکاتی جەنگدا لە نێو سوپای ئیسڕائیلدا جێبەجێدەکرێت و لەساڵی 1986 بەسەرپەرشتی لیژنەیەک کە لە جەنەڕاڵ ئوری ئۆر سەرۆکی پێشووی ئەرکانی ئیسرائیل و هەریەک لە گادی ئەشکەنای لێپرسراوی هەرێمی باکووری سوپا و عەمرەم لڤین سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی، جەنەڕاڵی یەدەگ یاکۆڤ ئامی درور، جێگیرکراوە. 
خودی وشەکە عیبریە و بۆ رێگریکردنە لە خۆڕادەستکردنی سەربازەکان بە دوژمن وەک دیل، یاخود کاتێک سەربازەکان دەکەونە دەست دوژمن، ئەوا بێ گوێدانە مۆراڵی سەربازی و پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ، لە رێگەی هێرشی وێرانکەر یان یەکلایکەرەوە دیلەکانیان دەکەنە ئامانج. 
بەم رێ و شوێنە سەربازییە، زانیاری لای دیلەکان دەمێنێتەوە و دەیبەنە ژێرخاکەوە و دواتریش ئامانجەکەیان خێراتر بەدیدەهێنن.
سوپای ئیسرائیل تاکە سوپای جیهانە ئەمە پەیڕەو دەکات و لەناوخۆ و دەرەوەش جێگەی رەخنەیە و سەربازەکانیان لە مەیدانی جەنگدا پێیان خۆشە بکوژرێن نەک بە دیلی و بەو شێوازە لە چنگی دوژمندا و لەگەڵ ئەوان بکوژرێن.
ئێستا هانیپاڵ بەنهێنی جێبەجێ دەکرێت و لێدانی فراوان لە غەزە و گوێنەدان بە جیاکردنەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی و سەرباز و دیلەکان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆتۆکۆڵی هانیپاڵە، بەڵام ئیسرائیل ناڕاستەوخۆ دەیکات، چونکە کە دەرکەوێت بە دیاریکراوی دیلەکان دەکاتە ئامانج دەستیان لێناپارێزێت، لەسەری دەکەوێت.
بەپێی زانیاریەکان تائیستا زیاتر لە50دیل یا بارمتە لەناو غەزە بە مەبەست کوژراون کە کەسانی بیانی رێژەی سەرەکی ئەو کوژراوانەن.
 تا پڕۆسەی هێرشی زەمینی تەواو دەبێت  دیلەکان و بارمتەکان لەگەڵ خاک و خەڵکی غەززە تێکەڵ دەبن، بەمەش ئیسرائیل پڕۆتۆکۆلی هانیپاڵ جێبەجێ دەکات و ئامانجەکانی دەپێکێت و دواتر تاوانەکەش دەخاتە ئەستۆی حەماس.
ئەگەری هەیە غەزە  بکەوێتە دەستی ئیسرائیل و خەڵکەکەشی لە سنووری میسر نیشتەجێ بکرێن و ئیسرائیل لە قەرزەکانی میسر خۆش دەبێت، ئەمە پێش بینییە و سیاسەت لەسەر ئەرزی واقع شتێکی ترە. 
هانیپاڵ دەستی بەستراوی  ئیسرائیل دەکاتەوە و ئەو ئامانجەی دەیەوێت دەیپێکێت، چونکە ئامادە نییە دەیان دەستگیرکراو و چەکداری حەماس بەرامبەر بەو رێژە دیل و بارمتەیە رادەست بکاتەوە.

وتارەکانی نوسەر