مەریوان مەسعود
(31)
ویستم گۆشه‌ی ئه‌مجاره‌م ته‌رخان بكه‌م بۆ نووسین له‌سه‌ر جۆرێكی به‌هێز و كاریگه‌ری هونه‌ری گۆرانی كه ئه‌ویش (مه‌قام)ه، به‌ڵام بۆم ده‌ركه‌وت جۆری مه‌قام جگه له كوردستان و عیراق و هه‌ندێك وڵاتی تری عه‌ره‌بی، له‌ملاشه‌وه له هه‌ورامانی ته‌خته‌وه تا ئێران و توران و بۆ به‌شێكی زۆری ئاسیا، ته‌نانه‌ت له ئه‌وروپاش وه‌كو ئیسپانیا (مه‌قام)ی تایبه‌تی هه‌یه و ئه‌مه‌ش پێویستی به دیراسه و نووسینی زۆر قووڵتر هه‌یه له‌وه‌ی من له‌م نووسینه‌مدا تیشكی ده‌خه‌مه سه‌ر.
وشه‌ی مه‌قام، هه‌م له كوردی و هه‌م له عه‌ره‌بی بۆ یه‌ك مه‌به‌ست به‌كاردێت، ئه‌وه‌تا هه‌ژار موكریانی له هه‌مبانه بۆرینه، له به‌رامبه‌ر وشه‌ی مه‌قام، نووسیویه‌تی: مه‌قام: قام، ستران، گۆرانی، مقام، لاوژه.
به‌ڵام راستییه‌ك هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئێمه‌ی كوردیش مه‌قام و مه‌قامبێژی باشمان هه‌بووه و هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، له‌و ناوچانه‌ی سنووریان له‌گه‌ڵ شاره عه‌ره‌بییه عیراقییه‌كان نزیكتره مه‌قام له‌و شارانه زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كردووه، بۆ نموونه له كه‌ركوك و كفری و گه‌رمیان به‌گشتی، ته‌نانه‌ت زۆر هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌مان هه‌بووه وه‌كو عه‌لی مه‌ردان، له‌گه‌ڵ مه‌قامبێژانی عیراقیش مه‌قامی چڕیوه و یه‌كێك بووه له‌و سه‌دایانه‌ی هه‌رگیز دووباره بوونه‌وه‌ی نییه.
به‌ڵام ده‌توانم بڵێم له جۆره‌كانی مه‌قام، مه‌قامی به‌یات كه خۆی مه‌قامێكی رۆژهه‌ڵاتییه، زۆربه‌ی هونه‌رمه‌نده كورده‌كان ئه‌م شێوازی مه‌قامه‌یان چڕیوه، وه‌كو عه‌لی مه‌ردان (كه دیارترینیانه)، سێوه، حه‌مه‌ساڵح دیلان، مشكۆ، هابه و تایه‌ر تۆفیق و عه‌دنان كه‌ریم و كیژان ئیبراهیم خه‌یات و زۆری تر، به پله‌ی دووه‌م مه‌قامی سه‌با و سێگا و زۆر جۆری تر نه‌ك هه‌ر له‌ناو كورد دا له زۆربه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م بۆ كرد هه‌یه.
ته‌نانه‌ت زۆربه‌ی قورئانخوێنه ده‌نگخۆشه‌كان پشتیان به شێوازی مه‌قامی به‌یات و سه‌با به‌ستووه بۆ خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كان، ئه‌مه‌ش وایكردووه زیاتر و باشتر بچێته نێو خه‌ڵكه‌وه، بۆ نموونه قورئانخوێنی گه‌وره‌ی میسری (شێخ ئه‌لمه‌نشاوی) زۆربه‌ی قورئانخوێندنه‌كانی به به‌یات تۆماركراوه و به‌رده‌وام گوێگرێكی ئێجگار زۆری هه‌یه. دیاره جگه له كورد، لای فارسه‌كان دیارترین هونه‌رمه‌ندی بواری مه‌قام شه‌جه‌ریان و ئیره‌ج-ن، لای عه‌ره‌بیش یوسف عومه‌ر و حسێن ئه‌عزه‌می و قوپه‌نجی-ن.
بۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت جۆره‌كانی مه‌قام شیبكه‌ینه‌وه، بێگومان زۆری ده‌وێت چونكه له‌وانه‌یه زیاتر له 40 جۆر مه‌قام هه‌بێت، له مه‌قامی به‌یات و ره‌ست و سێگا و چوارگا-ه‌وه بگره تا ده‌گاته مه‌قامی مه‌جاز و نەهاوەند و سه‌با و حسێنیه و مه‌قامی عیراقی و زۆری تر.