ئەمە راستییە نەک پیاداهه‌ڵدان، ئەگه‌ر بڵێم: یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، حزبێكی كاریگه‌ری گۆڕه‌پانی سیاسی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، به‌و پێیه‌ی خاوه‌نی جه‌ماوه‌ر و ستراتیژیی تایبه‌تی خۆیه‌تی و له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كانی عیراقدا یاریچییه‌كی سه‌ره‌كییه و بێ وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی و به‌شداری كارای یه‌كێتی، ناتوانرێ عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ببرێت، بۆیه پێویسته له روانگه‌ی ئه‌م كاریگه‌ریگەرییەوە قسه له‌سه‌ر ئێستا و ئاینده‌ی یه‌كێتی بكه‌ین، به‌و پێیه‌ی به‌رپرسیارێتی گه‌وره له‌سه‌ر شانی یه‌كێتیە و پاسه‌وانی سه‌ره‌كی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لی كورده.
ئيداره‌دانى فره به‌ره‌يى بۆ قۆناغ و رۆژگارى ئێستا كه سه‌رده‌مى حكومڕانى و به‌ڕێوه‌بردنى وڵاته، كارێكى گرانه و ناتوانرێت وه‌كو سه‌رده‌مى شۆڕش و شاخ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فره‌يى ئايديۆلۆژيا له‌يه‌ك حزبدا بكرێت
هیچ گومانی تێدا نییه، شێوه‌ی نیمچه به‌ره‌یی و تێكه‌ڵبوونی چه‌ندین ئایدیۆلۆژیای سیاسی جیاجیا له‌یه‌ك بۆته و چوارچێوه‌ی سیاسی‌دا، بۆ یه‌كێتی كه 48 ساڵ لەمەوبەر، له‌سه‌ری ره‌گ و ڕیشه‌ی داكوتاوه و گه‌شەی كردووه.
له‌م هه‌لومه‌رجه و بۆ ئاینده‌ش، خاڵێكی لاوازه و هۆكاره بۆ نه‌بوونی یه‌كوتاریی سیاسی هاوبه‌ش، ئیداره‌دانی فره به‌ره‌یی بۆ قۆناغ و رۆژگاری ئێستا كه سه‌رده‌می حكومڕانی و به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته، كارێكی گرانه و ناتوانرێت وه‌كو سه‌رده‌می شۆڕش و شاخ مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فره‌یی ئایدیۆلۆژیا له‌یه‌ك حزبدا بكرێت.
هه‌ربۆیه یه‌كێتی لە رابردوودا سیاسه‌تێكی نوێی داڕشتووه بۆ به‌ڕێكردنی ژیانی سیاسی و حزبایه‌تی خۆی كه جێگه‌ی هه‌ڵو‌ێسته له‌سه‌ركردنه.
له سۆنگه‌ی تێگه‌یشتنه‌كانی یه‌كێتی و خوێندنه‌وه‌ی قووڵ و وردی بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه و درككردن به ئه‌ركه‌كانی ئه‌م قۆناغ و سه‌رده‌مه، یه‌كێتی به خێرایی به سیاسه‌ت و تێگه‌یشتنه‌كانی خۆی‌دا چۆته‌وه و پڕەنسیپی نوێی داهێناوه و له‌سه‌ری ده‌ڕوات، به جۆرێك بگونجێت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و چۆنێتی گۆڕینی ژیانی خه‌ڵك و ژیانی سیاسی خۆی‌دا، به واتایه‌كی تر، یه‌كێتی له رێگه‌ی ئه‌م پڕەنسیپ و سیاسه‌ته نوێیه‌دا، ده‌یه‌وێت ببێ به حزبی هه‌موو چین و توێژەکانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان.
بینین و هه‌ستكردن به‌م سیاسه‌ت و هه‌نگاوه كرده‌ییانه‌ی یه‌كێتی بۆ هه‌ر كه‌سێك كه بڕوانێته بارودۆخی كوردستان ئاسانە، ده‌توانین ئەمە به‌سه‌ر دوو ئاستدا دابه‌ش بكه‌ین:
یه‌كه‌م: ئاستی حكومی و ئیداره
-تێكه‌ڵ كردنه‌وه‌ی هێزەکانی پێشمه‌رگه و نه‌هێشتنی هێز و چه‌كداری تایبه‌ت و هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هێزه چه‌كداره‌كانی كوردستان له یه‌ك یه‌كه‌ی وەزاریدا.
-هه‌وڵدان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پۆلیس و ئاسایشی ناوخۆ له بۆته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆدا.
-یه‌كخستنه‌وه‌ی خاڵه گومرگییه‌كان و راده‌ستكردنی به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
-هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی جیاوازی و مه‌یلی ناوچه‌یی له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و گه‌یاندنی خزمه‌ت به سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان.
دووه‌م: له‌سه‌ر ئاستی حزبی و رێكخراوه‌یی
-به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو كه تیایدا دوورنما و سیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی سه‌رله‌نوێ داڕشته‌وه.
-رێكخستنه‌وه‌ی داهات و كیسه و گیرفانی یه‌كێتی و نه‌هێشتنی زیاده‌ڕۆیی له خه‌رجكردن و به هه‌ده‌ردانی سامانی یه‌كێتی.
-نه‌هێشتنی هێزی چه‌كداری تایبه‌ت به به‌رپرسان.
-یه‌كخستنی وتاری سیاسی یه‌كێتی و نه‌هێشتی فه‌وزای لێدوان و بێسه‌روبه‌ری راگه‌یاندن.
-رێكخستنه‌وه‌ی كاری رێكخراوه‌یی و پڕەنسیپی رێكخستن و گیان خستنه‌وه به‌ر كاری رێكخراوه‌یی.
-پێكهێنانی سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ و پته‌و به‌جۆرێك كه تیایدا ره‌چاوی ته‌مه‌ن و رابردووی سیاسی و ره‌گه‌ز كراوه.
-رێكخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه نیشتمانی و حزبییه‌كانی، به‌چه‌شنێك گونجاو بێت بۆ ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌ی ئه‌مڕۆی جیهان و ناوچه‌كه.
-رێكخستنه‌وه و توندوتۆڵكردنی زانستی دیپلۆماتیك و گرنگیدان به‌و بواره كه زمانی ئێستا و ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه بۆ لێكتێگه‌یشتن و رایه‌ڵه سیاسییه‌كان.
یه‌كێتی له‌م بارودۆخه سیاسییه‌ی ناوچه‌كەدا به سه‌رۆكایه‌تی بافڵ تاڵه‌بانی توانیویه‌تی بگه‌ڕێته‌وه ناو حسابات و هاوكێشه سیاسییه‌كان و ببێ به خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ زۆرێك له پرسه نیشتمانی و سیاسییه‌كان.