بە شکۆ و شانازییەوە رێز لە میراتە پڕ لە سەروەرییەکەی سەرۆک مام جەلال دەگرین

11:35 - 2024-02-09
راسان بارام رەسوڵ
336 خوێندراوەتەوە

لە ساڵنامەی مێژووی کورد دا هەندێ سات هەن کە جێ پەنجەیەکی نەسڕدراوە لە یادەوەریی بەکۆمەڵی گەلێک بەجێدەهێڵن.
بیست ساڵ بە شکۆمەندییەوە تێپەڕی بەسەر ئەو رۆژە چارەنووسسازەدا کە سەرۆک مام جەلال داینەمۆ و داکۆکیکارە سەرسەختەکەی مافەکانی گەلی کورد، بە بەرزی لە بەردەم ئەنجومەنی حوکمدا کوردانە و بوێرانە وەستا و بە زمانە شیرین و سیاسەتە ژیر و حەکیمانەکەی جاڕی کورستانیبوونی کەرکوکی قودسی کوردستانی بە ھەموان دا و تاجی شکۆی خستە سەر سەروەری و شانازییەکانی ئەم شارە.
ئەم رۆژە نەک ھەر رۆژێکی مێژوویی چارەنوسساز بوو ھاوکات، بانگەوازێکی روون بوو کە لە کۆڕەکانی دەسەڵاتدا لەگەڵ ھیوا و ئیرادەی نەتەوەیەک بە بەرزی و شکۆمەندییەوە دەنگیدایەوە.
سەرۆک مام جەلال: بە قەناعەتێکی زۆر و تەواو بڕوا بە خۆبوونەوە کەیسێکی مەحاڵ و ئاڵۆز و چارەنووسسازی خستەڕوو، کە بە بەڵگەی راست و رەتنەکراوە بەهێزکرابوو هەر رەمز و ئامراز و  ئایکۆنێکی نێو تابلۆکە، دەوڵەمەندی میراتی کوردی کەرکوکی نیشان دەدا.

کەرکوک، مام رایگەیاند شارێکی کوردستانییە بەشێکی دانەبڕاوە لە جەستەی پیرۆزی خاکی کوردستان.
سەرۆک مام جەلال لە داوا پڕ لە سۆز و پڕ لە ھیوا و ئومێدەکەیدا هیچ بوارێکی بۆ گومان و سازان نەهێشتەوە. سەلماندی کە گەلی کورد هەرگیز دەستبەرداری ھەوڵەکانی بۆ کوردستانیبوونی کەرکوک نابێت، هەروەها دەستبەرداری پابەندبوونی چەسپاوی خۆی بۆ پاراستنی خاکی پارچەکانی دیکەی کوردستان نابێت. قسەکانی بە رۆحیەتێکی کوردانە و یەکلاکەرەوە دەنگیدایەوە.
هەوڵە بێوچانەکانی سەرۆک مام جەلال بۆ دۆزی کورد و مافە رەواکانی گەلی کورد تەنیا لە کایەی سیاسیدا قەتیس نەبووبوون. پابەندبوونەکەی سنووری دەسەڵاتی تێپەڕاندبوو خزابووە نێو خودی پەیکەری بوونەکەیەوە، بوو بە رەمزی خۆڕاگری، رۆحیەتە فیداکاری و پێداگرییەکەی ئیلهامی دەبەخشیە گەلێک.
لەم ساتەوەختی یادکردنەوە مێژووییەدا،  سەری رێز و وەفا لە رۆحی پاکی سەرۆک مام جەلال دادەنەوێنین پارێزەری مافەکانی گەلی کورد و پارێزەری خاکی پیرۆزی کوردستان.

ئەگەرچی بیست ساڵ بەسەر ئەو رۆژە گرنگ و پر شکۆیەدا تێپەڕیووە بەڵام روئیا و دیدگا بەرزەکەی کە رەگوڕیشەی لە دادپەروەری و یەکسانیدا رەگی داکوتابوو، وەک روناکییەکی هەمیشە درەشاوە لە بیر و ھزری ھەمووماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە. 
لە تابلۆی مێژوودا، چەند هەودایەک هەن کە ئێمە بەیەکەوە دەبەستنەوە، چیرۆکی خۆڕاگری و سەرکەوتن، بانگەوازە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال، باوەڕی نەگۆڕی بە گەلی کورد و مافی چارەی خۆنووسین، بەشێکی گرنگ لەو تابلۆ ئاڵۆزە پێکدەهێنێت. ئەمڕۆ بە شکۆ و شانازییەوە رێز لە میراتە پڕ لە سەروەرییەکەی دەگرین.

وتارەکانی نوسەر