کۆنفرانسی خۆڕێکخستنەوە و بەهێزکردنەوەی یەکێتی

09:38 - 2024-02-14
راسان بارام رەسوڵ
552 خوێندراوەتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک راسپاردەیەکی چارەنووسساز نوێنەرایەتی دەکرێت کە پێنجەمین کۆنگرەی بە سەرکردایەتی سەرۆک  «بافڵ جەلال تاڵەبانی» خستویەتیەڕوو، فراوانکردنی رێژەی نفوز و باشتر خزمەتکردنی گەلی کورد و بەرەوپێشچوون و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکان، هەمیشە ئامانجی لەپێشینەی کارەکانی یەکێتی بووە، پڕۆسەی گۆڕانکاریش زەروورەتێکی هەمیشەیی و هەنووکەیی یەکێتی بووە چ لە ئێستاو چ لە رابردوودا، ئەمەش لە پێناوی مانەوە و بەردەوامبوونی ئەم حزبەیە لەسەر رەگ و ریشەی خۆی و بەردەوامیدان بە پەیوەندیی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا و خۆجیانەکردنەوە لێیان و دەستنیشانکردنی پێداویستییەکانیان، بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان.
سەرۆک مام جەلال هەمیشە جەختی لەوە کردۆتەوە کە یەکێتی حزبی گەلە. زۆر گرنگە کە حزب بەو ئەولەویەتە کاربکات و بژی و چارەسەرکردنی نیگەرانییەکانیان بکاتە پێشینەی کارەکانی. 
کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن کە بارەگا و دامەزراوە سەرەکییەکانی حزب لەخۆدەگرێت، وەک سەکۆیەکی ئایدیاڵ بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی تۆکمە و نموونەیی ورد، دواجار راسپاردە و بەرنامەکانی دەبێتە بڕبڕەی پشتی حزب.
ئەوەی یەکێتی جیادەکاتەوە لە هێزە سیاسییەکانی دیکەی کوردستان، ئەوەیە کەوا ئەو حزبە هەوڵ و بەدواداچوونی بێوچان دەدات بۆ باشترکردنی بار و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان. 
یەکێتی کە رۆڵێکی بەرچاوی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا هەیە، ئێستا بەرپرسیارێتی جێبەجێکردنی ئەو چاوەڕوانییە زۆرانەی لەسەری دانراوە لە ئەستۆدایە. کۆنفرانسی مەکتەبی رێکخستن دەرفەت دەدات بۆ دانانی بناغەیەکی تۆکمە بۆ هەوڵەکانی داهاتووی ئەو حزبە، بە دانانی رێوشوێنی کاریگەر و کارا بۆ داهاتووی خۆی و لایەنگرانی.
یەکێتی شانازی بە کادرە بەتوانا و بوێر و خۆنەویستەکانییەوە دەکات. زۆر گرنگە کە توانا شاراوەکانیان بەکاربهێنن و چالاکانە لەگەڵ خەڵکدا پەیوەندی بکەن، داواکاری و نیگەرانییەکانیان بخەنەڕوو. ئەم رێبازە یەکێتی بەهێز دەکات و هیچ  زریانێک نایهەژێنێت.
یەکێتی بە تێگەیشتنی راستەقینە لە پێداویستییەکانی خەڵک و کەڵکوەرگرتن لە بەهرەکانی ناو ریزەکانی، بەهێزتر لە جاران دەردەکەوێت.
لە کۆتایشدا دەڵێین رێکخستنەوەی یەکێتی و پابەندبوونی بە خۆڕێکخستن و کۆنفرانسەوە، گرنگییەکی بێ ئەندازەی هەیە بۆ خزمەتکردنی گەلی کوردستان، یەکێتی بە گرنگیدان بە داخوازییەکانی خەڵک و کارکردنی ماندوونەناسانە بۆ جێبەجێکردنیان، دەتوانێت پێگەی خۆی وەک هێزێکی پێشڕەو بۆ باشترکردنی پێکهاتەی کورد پتەوتر بکات. 
کۆنفرانس دەرفەتێکی ناوازە بۆ داڕشتنی بەرنامەیەکی هەمەلایەنە دەڕەخسێنێت کە دەتوانێت رێنوێنی کارەکانی داهاتووی حزب بکات، بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتنی هەمیشەیی، بۆیە پێویستە یەکێتی سوود لە بەهرەی کادرەکانی وەربگرێت و پەیوەندیشی لەگەڵ خەڵکدا پتەوتر بکاتەوە. 

وتارەکانی نوسەر