حەبیبە بابان
لە پەراوێزی كۆنفرانسی مەكتەبی رێکخستن، كۆمەڵێك هیوا و ئومێد كە ئامانجی پەنگ خواردووی لە مێژینەی هەر كادر و ئەندامێكی یەكێتییە لە دایك دەبن، گومانی تێدانییە كە چارەسەر و گەشەپێدانی رۆحی نوێبوونەوە لە ناخی هەموو یەکێتییەكاندا چەكەرە دەكات لەپێناوی گەیاندن و پەیام و دروشمەكانی هەڤاڵ مام جەلال لەبارەی رێکخستنەوە و نوێبوونەوەی پەیكەربەندیی مەكتەبی رێکخستن کە دەبێتە راگر و پایەیەكی بەهێز بۆ برەودان بە هەموو جومگەكانی رێکخستنەوە و پەرەپێدان و راستكردنەوەی ئەو رێڕەوی خەباتەی كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان قوربانیی بۆ داوە، پێویستە بە جدی كار بكرێت لەسەر هەموو ئەو خەون و ئومێدانەی كە خەڵكی كوردستانی نائومێد كردووە، چونكە یەكێتی هەڵقوڵاوی ناو ناخی جەماوەرە، یەکێتی خۆی خاوەنی مەیدانەكەیە، بۆیە ناكرێت لەوە زیاتر لەو قاڵبەدا بمێنێتەوە كە بۆتە هۆكاری نائومێدیی یەکێتییەكان.
ئەو كۆنفرانسە سەردەمێكی نوێ و هیوایەكی نوێ دەبەخشێت بە سەرجەم كاری رێكخراوەیی و هاتنە پێشەوەی كەسی تازە و سەردەمیانە بەو توانا و بیر و هزریانەی كە دەیانەوێت لە ناو یەکێتیدا دەست بە هێنانەدیی خەونەكانیان بكەن، دەخوازین یەکێتی هەروەك چۆن هەڤاڵ مام جەلال فەرموویەتی: یەکێتی كەسی لێ زیاد نییە، هەر پاڵپشت بەو وتە بەنرخە تەمەننا دەكەین ئەو خەباتكار و دەنگ و قەڵەم و هزرانەی كە خەرمانی رابردوویان، سەنگی مەحەكن بۆ ئێستا كە توانویانە لە سەردەم و قۆناغی رابردووی خۆیان توانییان لە ناو خوێندنگەی یەکێتی پێ بگەن و توانیان خاوەن دەنگ و جەماوەری راستەقینەی خۆیان بن کە مێژویەكیان تۆمارکردووە لە خەبات و تێكۆشان و خزمەتكردن لەناو یەکێتی و بێ پسانەوە و پشوودان، درێژە بە كاروانی مانەوە و خزمەتكردن بدەن.
یەکێتی هەمیشە ئەو حزبە سیاسییە بووە كە ئێمەی یەکێتییەکان، هەمیشە بە سەربەرزییەوە شانازی پێوە دەكەین و لەو پێناوەشدا بەردەوام هەوڵ دراوە لە قۆناغە جیاجیاكاندا گازندە و گلەییەكان، كار نەكەنە سەر بنەمای یەکێتی بوونمان.