یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بۆچی بترسێت كاتێك خاوەن ئیرادەیەكی لە بن نەهاتوو بێت، خاوەن مێژوویەكی دێرین بێت؟
ئەوانەی پێیانوایە یەکێتی لە هەڵبژاردن دەترسێت هەڵەن، هەرگیز لە خەبات و ئامانجەكانی مێژووی پڕ قوربانی و خەبات و تێكۆشان و سەروەریی یەكێتی تێنەگەیشتوون و نەیانتوانیوە بەرامبەر كێوی ئیرادە و خۆراگری و هێزی بە هێزی یەکێتی راوەستن.
خەبات و قوربانیدان و هەوراز و سەختییەكان، شاهیدی ئەو راستییەن و دەمێكە ئاشنان بە مێژوو و تۆمارەكانی یەکێتی.
هەڵبژارن پڕۆسەیەکە بۆ رێكخستنەوەی هەموو ئەو پڕۆژەیاسا و خزمەتگوزارییانەی كە پەیوەستن بە كۆمەڵگە و دامودەزگا شەرعییەكان و ژیان و گوزەرانی خەڵك، كەواتە یەکێتی لەپێناوی ئامانج و باشكردن و باشتركردنی گوزەرانی خەڵك تێدەكۆشێت و بەردەوام قوربانیی داوە و هەنگاوەكانی لەوپێناوەدا ئاڕاستەكردووە كە پێتانوایە یەکێتی نایەوێت هەڵبژاردن بكات، فەرموو یەکێتی بڕیاری كۆتایی دا و ئامادەیە.
یەکێتی رێز دەگرێت و لەگەڵ هەموو ئەو بڕیارانەدایە كە بۆ بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان دەردەچێت، ئەوە یەکێتییە رێزی لە بڕیارەكەی سەرۆکی هەرێم گرت كە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنە، بەڵام ئەوە پارتییە رێزی لە بڕیارەكەی خۆشی نەگرت بۆ دیاریكردنی ڕۆژی هەڵبژاردن و هەرخۆی ترسی لێ نیشت و لە بڕیاری خۆی پاشگەزبۆوە.
پارتی كە پێیوایە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی بە سیاسی كراون، زۆر پێچەوانە تێگەیشتووە، چونكە هەمووی لە بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان دەركراون، كەواتە پارتی بۆ هێشتی رۆژ بەو رۆژە بگات؟ بۆ هێشتی ژیان و قووت و نەمانی گوزەرانی خەڵك بگات بەم رۆژە؟
بۆ دەستی بەسەر مووچە و ژیان و خۆشی و ئاسودەیی خەڵكیدا گرت؟
بەم رەمەزانە، خەڵك برسییە، خەڵك نەخۆشە و سەبری نەما، زۆری چەشت و بەڕێكرد و قەیران لە دوای قەیران، خەڵكی هەژار باجەکەی دا، ئێستا كە دادگای فیدراڵی لەو هەموو نادادییە دەپرسێتەوە كە لێرەوە ستۆپ بە پارتی دەكات، وەك چۆن دەستی خستە بینەقاقای خەڵك و بە ئارەزووی خۆی ژیانی خەڵكی گوشی و ئازاری دان، ئێستا كاتی ئەوە هاتووە دەسەڵاتە چەوت و نا عەدالەتییەكەی بەدەست دادگای فیدراڵییەوە بگوشرێت و نابێت پارتی بە پێچەوانەی یاسای تێبگات، پێشینان وتویانە چ بچێنی هەرئەوە دەدروویتەوە، ئەمەش بەرهەمی رابردووی چەند ساڵەی بەشمەینەتی خەڵكی كوردستانە.
ئامادەیی یەکێتی بۆ هەڵبژاردن لە باوەڕبوونییەتی بە جەماوەرەکەی