له نێوان شه‌ش و نۆی حوزه‌یرانی داهاتوودا، ئه‌وروپییه‌كان ده‌چنه‌سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی 705 نوێنه‌ر بۆ نوێنه‌رایه‌تیكردنی وڵاتانیان له په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپادا.
له 9 وڵات‌دا پێشه‌نگن
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌وروپا بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه، ره‌نگه راستڕه‌وه‌كان له 9 وڵات‌دا پێشه‌نگ بن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌دا، له‌وانه‌ش: فه‌ره‌نسا، هۆڵه‌ندا، نه‌مسا، به‌لجیكا، پاشان ره‌نگه له 9 وڵاتی دیكه‌شدا پله‌ی دووه‌م و سێیه‌م به ده‌ستبهێنن و بتوانن ببنه مه‌ترسی بۆسه‌ر بلۆكی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا
ئه‌نجامی راپرسییه‌كانیش له ئه‌وروپادا ده‌ریده‌خه‌ن كه بزووتنه‌وه سیاسییه‌كانی «راستڕه‌وی پۆپۆلیستی» له مانگی حوزه‌یرانی داهاتوودا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی ئه‌وروپادا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنن، ئه‌مه‌ش پرسه سیاسی و یاسایی و ئابوورییه‌كانی ئه‌م خێزانه ئه‌وروپییه 27 ئه‌ندامییه ده‌خاته‌به‌رده‌م تاقیكردنه‌وه.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه چاودێران و پسپۆڕانی ئه‌وروپی رایانگه‌یاندووه، ئێستا له ئه‌وروپادا ترس له‌م چركه‌ساته له نێو حزبه چه‌پ و ناوه‌ندییه‌كاندا به‌ربڵاوبۆته‌وه سه‌باره‌ت به پشتبه‌ستن ئه‌و بزووتنه‌وانه له وڵاتانی بلۆكه‌كه‌دا.
ترس له ده‌ركه‌وتنی كه‌سی نه‌شاره‌زا
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، راپۆرته‌كانیش هۆشداری ده‌ده‌ن له پێشكه‌وتنی راستڕه‌وی رادیكاڵ (توندڕه‌و) كه به «پۆپۆلیست» وه‌سف ده‌كرێتن، له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌وروپادا و ده‌ڵێن: رێگه خۆش ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی نوێ بۆ كه‌سی نه‌شاره‌زا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپادا وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانه ناوخۆیی، په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تییه‌كان.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه هاوپه‌یمانی پارته راستڕه‌وه‌كان زۆرینه‌یه‌ك به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه جێگه‌ی ئه‌و گروپ و بزووتنه‌وه‌ی ناوه‌ندگه‌رایه ده‌گرێته‌وه كه ئه‌مڕۆ سه‌ركردایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وای لێده‌كات كه بۆ ماوه‌ی 5 ساڵی داهاتوو ئاڕاسته‌كانی بلۆكه‌كه بكه‌ن.
ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی لایه‌نه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كاندا
ده‌گوترێت له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی لایه‌نه راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كاندا، ته‌حه‌دای زۆر بۆ پلانه‌كانی بلۆكه‌كه بۆ پشتیوانیكردن له ئۆكرانیا و هه‌وڵه‌كانی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا، هه‌روه‌ها بۆ كۆنترۆڵكردنی كاردانه‌وه‌كانی قه‌یرانی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران و چه‌ندین ستراتیژی گشتی دیكه دروست ده‌كات.
به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌و یه‌كێتییه، بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له 6 تا 9 ی حوزه‌یرانی 2024 به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش ده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردن ده‌بێت له دوای یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتییه‌كه‌وه له ساڵی 1979، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنیش ده‌بێت دوای برێگزیت و چونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتییه‌كه.