موباره‌ك عه‌زیز حه‌مد
بۆ ئه‌وه‌ی باشتر له ماهییه‌ت و مانا و واقیعی ره‌خنه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان تێبگه‌ین، پێویسته چه‌ند پرسیارێك بورووژێنین و به‌دوای وڵامه‌كانیاندا بگه‌ڕێین، ئه‌وانیش: ره‌خنه‌ی سیاسی چییه؟ زه‌مینه و پانتایی ره‌خنه‌ی سیاسی له چ جۆره كۆمه‌ڵگه و سیستمێك‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت؟ كێن ئه‌وانه‌ی مافی ره‌خنه‌یان هه‌یه؟
فه‌رهه‌نگی ئۆكسفۆرد ره‌خنه به‌م شێوه‌یه پێناسه ده‌كات: به‌یانكردن یاخود نیشاندانی ناڕازیبوونه له‌بەرا‌مبه‌ر كه‌سێك، یان شتێك به تێگه‌یشتن له هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كانی.
ره‌خنه‌ی سیاسی، تێگه‌یشتن له هه‌ڵه‌كان
به‌پێی ئه‌و پێناسه‌یه‌ی ئۆكسفۆڕد بێت، ره‌خنه‌ی سیاسی تێگه‌یشتن و درككردنه به‌و هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه سیاسیانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌سێك، یان ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسییه‌وه روو ده‌ده‌ن و كاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی، مه‌به‌ستی ره‌خنه‌ی سیاسیش ئاگادار كردنه‌وه‌یه له‌و هه‌ڵانه و رزگاربوون لێیان.
لۆژیكی لێكدانه‌وه له ره‌خنه‌ی سیاسی‌دا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك پره‌نسیپی بنه‌ڕه‌تی وه‌ستاوه، له‌وانه:
1 - لێكدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی، رێگه‌یه‌كه زه‌مینه‌ی گۆڕانی هه‌لومه‌رجه مێژووییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی زاڵ ده‌ر‌خسێنیێ و رێگه چاره‌سه‌ریش بۆ رزگاربوونی مسۆگه‌ر ده‌كات.
2 - پێویسته لێكدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی بتوانێت، له ره‌هه‌نده رواڵه‌تی و رووكه‌شییه‌كان تێپه‌ڕێت و مرۆڤ له پێكهاته شاراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه ئاگادار بكاته‌وه.
3 - لێكدانه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی پشكنینێكی وردبینانه‌ی لایه‌نه شاراوه‌كانی دیارده‌كانه، به‌مه‌ش هۆشیاری و زانینێكی باش ده‌سته‌به‌ر ده‌كات، كه هێز ده‌داته مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست ببات بۆ گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵگه‌دا.
ره‌خنه به‌بێ عه‌قڵی ره‌خنه‌یی نابێت
بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی سیاسی به‌رجه‌سته بكه‌ین، ده‌بێت به‌رله‌وه‌ی باسی ره‌خنه بكه‌ین، ده‌بێت باسی عه‌قڵی ره‌خنه‌یی بكه‌ین، چونكه له كه‌لتورێكدا كه عه‌قڵی ره‌خنه‌یی نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانین باسی ره‌خنه و ره‌خنه‌سازی بكه‌ین. هه‌موومان ده‌زانین له كۆمه‌ڵگه داخراو و تاك ره‌هه‌نده‌كاندا كه عه‌قڵی داخراوی خێڵ و عه‌شیره‌ت و ئایین و حزبی شمولی باڵاده‌سته، ئه‌وا هیچ زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ره‌خنه‌گرتن له ئارادا نییه. ئامانجی ره‌خنه‌ی سیاسیش، رێگه‌خۆشكردنه بۆ گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسێنه‌ر و گه‌یشتن به كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی هاوسه‌نگ و ئازاد.
كه‌واته، گرنگه كه تاك و كۆمه‌ڵه‌كانی نێو چوارچێوه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی دیاریكراو تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شیان بۆ ره‌خنه هه‌بێت، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ركه‌س له دید و تێڕوانینی خۆیه‌وه لێكدانه‌وه بۆ ره‌خنه بكات، چونكه ئه‌وكات هه‌موومان تا ئه‌وكاته ره‌خنه به پێویست ده‌زانین كه ره‌خنه‌مان لێ نه‌گیرابێت، ئه‌مه‌ش پێویستی هه‌بوونی تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ ره‌خنه و قبووڵكردن و دیتنی ئه‌وی دی وه‌ك ته‌واوكه‌ری خود ده‌خاته‌ڕو.
بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی سیاسی به‌رجه‌سته بكه‌ین، ده‌بێت به‌رله‌وه‌ی باسی ره‌خنه بكه‌ین، ده‌بێت باسی عه‌قڵی ره‌خنه‌یی بكه‌ین، چونكه له كه‌لتورێكدا كه عه‌قڵی ره‌خنه‌یی نه‌بێت، ئه‌وا ناتوانین باسی ره‌خنه و ره‌خنه‌سازی بكه‌ین
دیموكراسی به بێ ئۆپۆزسیۆن نابێت
هیچ سیستمێكی دیموكراسی راسته‌قینه، به‌بێ بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی كارا نییه و نابێت، چونكه ئۆپۆزسیۆنی سیاسی به به‌شێكی گرنگی ناو پرۆسه‌ی سیاسی داده‌نرێت، به‌تایبه‌ت له چوارچێوه‌ی كاری نوێنه‌رایه‌تی و په‌رله‌مانیدا، سیستمی دیموكراسی له‌سه‌ر دوانه‌ی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن وه‌ستاوه، ئه‌مه‌ش زه‌مینه و پانتایی ره‌خنه‌ی سیاسی دێنێته ئاراوه و هاوسه‌نگی سیاسی به‌رجه‌سته ده‌كات.
ئۆپۆزسیۆنی سیاسی هه‌ر حزبی سیاسی ناگرێته‌وه، به‌ڵكو حزبی سیاسی لایه‌نێكی هاوكێشه‌كه‌یه، لایه‌نه‌كه‌ی تری هاوكێشه‌كه بریتییه له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، گروپه‌كانی فشار، سه‌ندیكاكان و راگه‌یاندنه‌كان، ته‌نانه‌ت تاكه‌كه‌سیش مافی ره‌خنه‌ی سایاسی هه‌یه، به‌ڵام رێكخراوه‌كان كه به‌شێك نین، یان گرێ‌دراو و پاشكۆی هێزه سیاسییه‌كان نین، گوتار و ره‌خنه‌ی ئه‌وان له ركابه‌ری حكومه‌ت جیاوازه له حزبی سیاسی، به‌وه‌ی حزبی سیاسی ئامانجی ده‌سه‌ڵات و روخاندن و شوێنگرتنه‌وه‌ی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م كۆمه‌ڵانه ئه‌و ئامانجه‌یان نییه.
ره‌خنه‌ی سیاسی به‌پێی پێگه‌ی سیاسی ده‌گۆڕێت، چونكه ره‌خنه‌ی سیاسی له قۆناغی ئۆپۆزسیۆن بوون و له قۆناغی حوكمڕانیدا جیاوازه، به‌ڵام ده‌بێت ئامانجه ستراتیژییه‌كانی ره‌خنه‌ی سیاسی له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌كاندا وه‌ك یه‌ك بێت، به‌وه‌ی ده‌بێت ناوه‌ڕۆك و گه‌وهه‌ری ره‌خنه‌ی سیاسی هه‌ڵگری مژار و خه‌می گشتی و به‌رجه‌سته‌بوونی ره‌وایه‌تیی سیاسی بێت. به‌جۆرێك، له كاتی گۆڕینی پارتی سیاسی له ئۆپۆزسیۆنه‌وه بۆ ناو حوكمرانی كه پرۆسه‌یه‌كی سیاسی ره‌وایه و به‌رجه‌سته‌ی گه‌وهه‌ری دیموكراسی ده‌كات، نابێت ره‌خنه سیاسییه‌كانی كاڵ ببنه‌وه، به شیوه‌یه‌ك كه زیان به گوتاری سیاسی بگه‌یه‌نێت.
له دنیا و سه‌نگه‌ری ئۆپۆزسیۆنبووندا، به شێوه‌یه‌كی گشتی دوو جۆر ره‌خنه‌ی سیاسی هه‌ن: ره‌خنه‌ی نێگه‌تیڤ و پێشكه‌شكردنی دیدێكی ریفۆرمخواز.
یه‌كه‌م: ره‌خنه‌ی نێگه‌تێڤ
ره‌خنه‌ی نێگه‌تیڤ به چه‌ند خه‌سڵه‌تێك جیاده‌كرێته‌وه، له‌وانه:
1 -ره‌خنه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌موو كاره‌كانی حكومه‌ت خراپ نیشان دادات و یاری به هه‌ستی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه ده‌كات.
2- ئه‌م جۆره له ره‌خنه‌ی سیاسی هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا دان به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوكمڕانییه‌كه‌دا نانێت، جا چ به‌هۆی نه‌یاری ده‌سه‌ڵات و جیاوازی ئایدۆلۆژیاوە بێت، یان به‌هۆی جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی بێت.
3-ره‌خنه‌ی نێگه‌تیڤ، ره‌خنه‌یه‌كی كورتبینانه‌یه، زیاتر ته‌كتیكه، نه‌وه‌ك تێڕوانین و مه‌به‌ستێكی ستراتیجی هه‌بێت كه بچێته خزمه‌ت چاكسازی له پرۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانیدا.
دووه‌م: پێشكه‌شكردنی دیدێكی ریفۆرمخواز
ئه‌م جۆره له ره‌خنه، تێڕوانینێكی جیاوازی له ره‌خنه‌ی نێگه‌تیڤ ده‌رهه‌ق به ده‌سه‌ڵات هه‌یه، كه ده‌كرێت له چه‌ند خاڵێكدا كورتی بكه‌ینه‌وه، له‌وانه:
1 - راسته ئۆپۆزسیۆن له‌ده‌ره‌وه‌ی حوكمڕانییه، به‌ڵام هێشتا خۆی به هاوبه‌ش ده‌زانێت له بونیادنانی پرۆسه‌ی سیاسیی و كارگێڕیدا.
2 - ره‌خنه‌ی سیاسی به شێوازێكی بابه‌تیانه جه‌خت له‌سه‌ر كێشه گشتییه‌كان ده‌كاته‌وه و گوتارێكی سیاسی روونی بۆ كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه.
3 - ئه‌م شێوازه له ره‌خنه، داواكاری ماف ده‌كاته به‌شێك له ره‌خنه‌ی سیاسی گشتی.
4 - هاواری دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كاته پڕۆژه‌یه‌كی نیشتمانی و توانای ته‌كنیكی سیاسی و مرۆیی بۆ دابین ده‌كات.
5 - داواكارییه سیاسییه گشتییه‌كان، وردتر و ژیرانه‌تر ده‌خاته‌ڕوو و كاری جدییان له‌سه‌ر ده‌كات.
به‌ڵام ئایا ده‌شێت له حوكمڕانیدا بین و ره‌خنه‌ی سیاسی بگرین؟ به حوكمی پێگه و به‌رپرسیارێتی پارتی سیاسی له حوكمڕانیدا، ره‌خنه‌ی سیاسی تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، چونكه ده‌بێت ئه‌و ره‌خنه سیاسییه بونیادخواز بێت. ره‌خنه‌ی سیاسی له ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیدا به گشتی زیاتر میانڕه‌وه و هه‌ڕه‌شه سیاسییه‌كان به ئه‌وله‌ویه‌ت ده‌كات، گه‌وره‌ترین ئه‌ركی پارتێكی سیاسی له حوكمڕانیدا ئه‌وه‌یه، كار له‌سه‌ر بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئیداری و فه‌رمانڕه‌وایی بكات، چونكه ره‌خنه‌ی سیاسی بونیادخواز ره‌وایه‌تی سیاسی و مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات مسۆگه‌ر ده‌كات. دواجار گرنگه هه‌موو شێوازه‌كانی ره‌خنه‌ی سیاسی له‌هه‌ر به‌ره‌یه‌ك و سه‌نگه‌رێكدا بیت، پێوه‌ر و پۆلێنكردنی سیاسی‌یان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به ئاستی به‌ره‌وپێشچوون و راده‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئاگایی سیاسی كۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له راستیدا ئه‌و پارته سیاسییانه ده‌گمه‌نن كه ده‌توانن ئه‌و ره‌خنه سیاسیانه‌ی كه له قۆناغی ئۆپۆزسیۆنبوون كاریان له‌سه‌ر ده‌كرد، كاتێك ده‌بن به به‌شێك له ده‌سه‌ڵات له ئه‌دای كاركردنیاندا ره‌نگبداته‌وه.
دوای شیكردنه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی سیاسی و جۆره‌كانی له فۆرمی ئۆپۆزسیۆنبوون و به‌شداری له ده‌سه‌ڵاتدا، لێره‌وه پرسیاری ئه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات، ئایا هه‌رێمی كوردستان له كوێی ره‌خنه‌ی سیاسیدایه؟
ره‌خنه‌ی سیاسی بووه به دیارده‌یه‌كی رۆژانه
ره‌نگه بكرێت بڵێین له بیست ساڵی رابردوودا، پڕۆسه‌ی ره‌خنه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی كوردی دیارده‌یه‌كی رۆژانه‌ی ژیانی سیاسیمان بووه، خودی ره‌خنه‌ی سیاسیش سه‌ره‌تایه‌كی نوێی به‌خۆوه بینیوه. بوونی ئه‌م دیارده‌یه‌ش وا ده‌كات شایا‌نی تێڕامان و خوێندنه‌وه بێت، ئه‌مه‌ش ته‌نها هۆكار نییه بۆ خوێندنه‌وه‌ی فۆرمی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو پاساوێكیشه بۆ خوێندنه‌وه‌ی عه‌قڵییه‌تی سیاسی و كێشه ناوه‌كییه‌كانی ئه‌و عەقڵییه‌ته و كه‌لتوری بیركردنه‌وه‌مان.
ره‌خنه‌ی سیاسی له قه‌یراندایه
پرسی گرنگ ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له قه‌یراندا بێت، شتێكی سروشتی و ئاساییه، ئه‌وه‌ی كه نائاسایی و ناسروشتییه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی سیاسی له قه‌یراندا بێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌یان قه‌یرانێكی قووڵتر و دۆخێكی خراپتر دروست ده‌كات، چونكه ره‌خنه‌یه‌ك نه‌توانێت روونتر و دوورتر و فراوانتر ده‌سه‌ڵات ببینێت، ئه‌وا راسته‌وخۆ ده‌چێته خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه. ئه‌مه‌ش ده‌مانبات به‌ره‌و ئه‌و پرسیاره‌ی، ئایا ره‌خنه‌ی سیاسی ئێمه له قه‌یراندایه؟ ئه‌گه‌ر له قه‌یراندایه هۆكاره‌كان چێن؟.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌شێت بڵێین: به‌ڵێ ره‌خنه‌ی سیاسی ئێمه له قه‌یراندایه، به‌وه‌ی له بیست ساڵی رابردوودا، ره‌خنه‌ی سیاسی ئێمه به گشتی ئاڕاسته‌ی یه‌ك بكه‌ر و یه‌ك یه‌كه ده‌كرێت، كه پێی ده‌وترێت «حزب».
رۆژانه ره‌خنه له حزب ده‌گیرێت، لێی ده‌درێت، به‌ڵام ره‌خنه‌كانمان هیچ ئه‌نجامێكیان نییه. ئایا ره‌خنه‌كانمان نالۆژیكین، یاخود حزب ته‌نها ده‌مامكی كۆمه‌ڵێك هێزی دیكه‌یه؟ ئایا حزب ده‌زگایه‌كی وه‌همی مه‌جازییه و بۆ ئه‌وه دانراوه ره‌خنه‌ی لێبگیرێ، تا كۆمه‌ڵێك ئامانجی تر و هێزی تر ونبكرێن؟ یان ئایا ئێمه ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی رێكخراومان نییه؟ یان كه‌س نوێنه‌رایه‌تی ره‌خنه‌ی سیاسی ناكات؟ بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه، ده‌شێت بڵێین:
-هه‌م ره‌خنه‌كانمان نالۆژیكی و لاوازن، هه‌میش ره‌خنه‌ی سیاسی له وڵاتی ئێمه‌دا هیچ نه‌بووه، جگه له‌و لیسته درێژه‌ی تاوان كه دراوه‌ته پاڵ حزب دەوترێت (حكومه‌ت بۆیه خراپه، چونكه حزب ده‌ست تێوه‌ر ده‌دات؛ ده‌زگاكانی پێشمه‌رگه، ئاسایش و پۆلیس بۆیه توندوتیژن، چونكه حزب كاریان له‌ناودا ده‌كات؛ میدیا بۆیه خراپه، چونكه میدیای حزبییه، ده‌زگا ئایینی و مزگه‌وته‌كان بۆیه ناتوانن به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستن، چونكه ده‌زگای حزبین؛ زانكۆ بۆیه ئیفلیجه، چونكه حزب ده‌یبات به‌ڕێوه). كه‌واته، ره‌نگه بشێت بلێین ئه‌و هۆكارانه‌ی وایكردووه ره‌خنه‌ی سیاسی ئێمه له قه‌یراندا بێت، بریتین له:
یه‌كه‌م: حزبی سیاسی
راسته ده‌ستێوه‌ردانی حزب له هه‌موو ئه‌و بوارانه‌ی باسمان كرد، شتێكی خراپ و نادیموكراسییه، به‌ڵام ره‌خنه‌ی سیاسی ئێمه له حزب ره‌خنه‌یه‌كی ئیفلیجه -3 هیچ ئه‌ندامێكی حزب ناتوانێت به‌هێز بێت، ئه‌گه‌ر جه‌مسه‌رێكی پاره‌داری گه‌وره و كۆنتڕۆڵی بازاڕی نه‌بێت، یان خاوه‌نی ده‌زگای میدیا و رۆژنامه و ته‌له‌فزیۆن و رۆزنامه‌نووس و نووسه‌ری خۆی نه‌بێت، یان هێزێكی سه‌ربازی، خێڵ، خه‌ڵكی دیندار و سونه‌تی ئایینی له پشت نه‌بێت.
هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی حزب ناردوونی بۆ كایه‌كانی تر، پێگه‌یان چه‌ندین جار، له پێگه‌یان له ناو حزب گه‌وره‌تره، بۆ نموونه: سه‌رمایه‌دارێك له بازاڕی كاردا وه‌فای بۆ بازاڕ و لۆژیكی قازانج و سه‌رمایه‌یه، نه‌وه‌ك بۆ حزب، بۆیه ره‌خنه‌گرتن و نه‌گرتن له حزب هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وان نابێت، نه ده‌یانگۆڕێت بۆ فریشته‌گه‌لێكی وه‌ها پاره‌كانیان بگێڕنه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه، نه هیچ له هێزی ئابووریان كه‌م ده‌كات.
دووه‌م: فۆرمی ده‌سه‌ڵات
1- ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات له تۆڕێكی ده‌یان جار گه‌وره‌تر و ئاڵۆزتر له حزب دروستبووه
2 -فۆرمی ده‌سه‌ڵات له كوردستاندا، جۆرێكه له سیستمێكی خێڵه‌كی- ئۆلیگارشی، كه تێیدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی سه‌رجه‌م هێزه‌كان، به هێزه به‌ناو ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی ره‌خنه‌ی سیاسی به مانا گشتییه‌كه‌ی ناكه‌ن، به‌ڵكو نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سی و نوخبه‌ی خێڵه‌كییه- ئۆلیگارشییه‌كه ده‌كه‌ن.
سێیه‌م: فۆرمی ئۆپۆزسیۆن
له سی ساڵی رابردوودا، هه‌ندێجار ئۆپۆزسیۆنی كارتۆنی دروست بوون، كه له‌گه‌ڵ قاڵبی ده‌سه‌ڵاتدا گونجاو بووه. به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات نه‌شیتوانیبێ ئۆپۆزسیۆنی كارتۆنی دروست بكات، ئه‌وا یان ئۆپۆزسیۆنی وه‌ك خیانه‌تكار و دوژمن وێنا كردووه، یان ده‌سه‌ڵات و به‌شێك له رۆشنبیران ئۆپۆزسیۆنیان له تاكه كه‌سێك كورتكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وێناكردنی ئۆپۆزسیۆن بووه وه‌ك ده‌سه‌ڵات. جگه له‌مه هه‌ندێك جار ئۆپۆزسیۆن وه‌ك سیحرباز سه‌یركراوه، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئۆپۆزسیۆن ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست، ئه‌وا له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا دنیامان بۆ ده‌كات به به‌هه‌شت. فۆرمه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌رچییه‌ك بووبن، بریتی بووه له (مینی ئۆپۆزسیۆن). مینی ئۆپۆزسیۆنی ئێمه توانای ئه‌وه‌ی نییه ره‌خنه له حزبه‌وه بگوازێته‌وه بۆ پنته جۆراوجۆره‌كانی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵكو زۆرجار ئۆپۆزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بووبێ، یان به‌شدار بووبێ له ده‌سه‌ڵات، نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه ره‌خنه‌یه‌كی سیاسی كه هه‌ڵگری هاوار و خه‌می گشتی، نادادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری بێت، بكاته پڕۆژه‌وه‌كی نیشتمانی، به‌ڵكو زۆرێك له بنه‌ماڵه و سه‌رانی ئۆپۆزسیۆن بوون به به‌شێك له ئه‌ژدیهای ده‌سه‌ڵات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن له كوردستان هیچ نییه، جگه له دیوه ئاوه‌ژووه‌كه‌ی مۆڕاڵ و فۆرمی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام له سی ساڵی رابردوودا، ئۆپۆزسیۆنێكی فه‌ردی ئه‌خلاقی هه‌ر هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌خلاق وه‌ك تاكه بنه‌مایه‌ك كه ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر بونیاد بكرێت، وا ده‌كات ئۆپۆزسیۆن خۆی له به‌رگی ئایینی‌دا ببینێته‌وه.
ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له قه‌یراندا بێت، شتێكی سروشتی و ئاساییه، ئه‌وه‌ی كه نائاسایی و ناسروشتییه ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌ی سیاسی له قه‌یراندا بێت، ئه‌م حاڵه‌ته‌یان قه‌یرانێكی قووڵتر و دۆخێكی خراپتر دروست ده‌كات
ماف ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه نه‌ك ئه‌خلاق
ئه‌مەش مانای وایه، ئه‌م دیوه له رۆحی ره‌خنه‌گره‌ی تاك كه ئه‌مڕۆ له كوردستان هه‌یه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به رۆحی رۆشنگه‌ری و مۆدێرنه‌وه نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به رۆحی خێڵه‌كی و ئایینییه‌وه هه‌یه، چونكه له گوتاری مۆدێرنه‌دا ماف ته‌وه‌ری سه‌ره‌كییه، نه‌وه‌ك ئه‌خلاق، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئاییندا وایه. ئه‌خلاقیش به ته‌نیا ناتوانێ دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دی بێنێت، به‌ڵكو ئه‌وه مافه ده‌توانێت ئه‌وه بكات. بۆیه ده‌بینین رۆژانه له هه‌ندێك راگه‌یاندنی ره‌سمی و ناره‌سمی ئێمه له بری ره‌خنه‌ی سیاسی، شیكردنه‌وه بۆ ئه‌خلاقی ئایینی ده‌كرێت، كه له‌بری داوای گێڕانه‌وه‌ی پاره دزراوه‌كان بكات، ده‌ستبردن بۆ سامان و پاره به حه‌رام وێنا ده‌كات، ئه‌مه‌ش راسته‌وخۆ جارێكی تر ده‌چێته خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاته‌وه.