له‌م رۆژانه‌دا خه‌ڵكی كوردستان یادی (33) ساڵه‌ی راپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌ی كوردستانی کرده‌وه، ئه‌و راپه‌ڕینه‌ی كه بووه هۆی ئازادی كوردستان و له به‌رهه‌می راپه‌ڕینیش دامه‌زراندنی په‌رله‌مانی كوردستان و دروستبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بووه، ئه‌مه هه‌مووی به‌شێك بوو له سه‌روه‌رییه‌كانی رابردوومان. ئه‌وه‌ی تا ئێستا له‌و مێژووه پڕ شانازییه‌مان ماوه‌ته‌وه په‌رله‌مانی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه. سیاسه‌ت له دونیادا به‌هۆی دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كییه‌وه ده‌جووڵێت ئه‌وانیش فاكته‌ری ناوخۆیین یان فاكته‌ری ده‌ره‌كی. ئه‌م دوو هۆكاره كاریگه‌ری دوو لایه‌نه‌ی به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه هه‌یه.ئه‌گه‌ر سیاسه‌تی ناوخۆ به‌هۆی هۆكاره ناوخۆییه‌كان لاواز و له‌ئاستی پێویستدا نه‌بێت ئه‌وه هیچ گومانی تێدا نییه سیاسه‌تی ده‌ره‌كی ده‌ست تێوه‌رده‌داته سیاسه‌تی ناوخۆ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌یجوڵێنێت.له دونیای سیاسه‌تدا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵ و ده‌وڵه‌تان ره‌چاو ده‌كرێت، هیچ هێز و ده‌وڵه‌تێكی ده‌ره‌كی نییه ئه‌گه‌ر بۆ مه‌رامێكی سیاسی خۆی نه‌بێت ده‌ست تێوه‌ر نه‌داته ناوخۆی ده‌وڵه‌تێكی تره‌وه، چونكه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییەكی نه‌خشه بۆ كێشراو وڵاتان تێكه‌ڵی كاری سیاسه‌تی وڵاتێكی تر ده‌بن.له‌پاش (33) ساڵ به‌سه‌ر ئازادی كوردستاندا مایه‌ی نیگه‌رانیه له‌لای زۆربه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه به‌ڕێوه‌بردنی ده‌زگا كارگێڕییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات و ره‌وشی ژیانێكی ئارام و سه‌قامگیر بۆ دانیشتوانی كوردستان فه‌راهه‌م بكات. له‌مه‌وه زۆربه‌ی كێشه‌كان سه‌رچاوه‌ی گرتووه، ئه‌وه‌ی واقیعی سیاسی كوردستان ده‌ریده‌خات كه له بارودۆخی نه‌چه‌سپاو‌ی ژیانی ئارام و سه‌قامگیر و دابینكردنی بژێوی ژیانی خه‌ڵكی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان به‌وپه‌ڕی توانای خۆیانه‌وه ده‌ست تێوه‌رده‌ده‌نه ناوخۆی وڵاته‌وه هه‌روه‌ها هه‌وڵی پیاده‌كردنی سیاسه‌تی خۆیان ده‌ده‌ن.هیچ نكۆڵی له‌وه ناكرێت هه‌موو سیاسه‌تی ئه‌و هێزه ده‌ره‌كیانه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان نییه. ئه‌وه‌ی له ئێستادا تێبینی ده‌كرێت ره‌وشی سیاسی و دۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵكی و ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌ره‌كی سێ ئاماژه‌ی زۆر مه‌ترسیدارن، هۆشداری به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و كارگێڕی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دەن كه پێویسته به‌زووترین كات چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی بۆ بارودۆخه‌كه بدۆزنه‌وه، هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن ماڵی كوردی به خێرایی رێكبخه‌ن چونكه بارودۆخه‌كه گه‌یشتۆته ئاقارێكی ترسناك، هه‌م خه‌ڵك و هه‌م ئه‌جیندای سیاسی كوردی له دووڕیانێكدایه كه به‌چاره‌سه‌رنه‌كردنی به‌ره‌و مه‌ترسی گه‌وره‌تر ده‌ڕوات. زۆر به گرنگ و به پێویستی ده‌زانم ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیری كوردی و نوخبه‌ی رووناكبیرانی كورد گوشاری زیاتر بخه‌نه سه‌ر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ رزگاربوون له‌و هه‌موو قه‌یران و ته‌نگژه سیاسیه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتووه‌ته‌وه و داوای ئه‌وه‌یان لێبكه‌ن كه دیالۆگی جدی له نێوان یه‌كتر بكه‌ن و هه‌وڵی رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد بده‌ن چونكه له‌ئه‌نجامی هۆكاره ناوخۆییه‌كانی سیاسه‌ت ئه‌و بارودۆخه په‌یدابووه. تا نه‌توانین ئه‌و بارودۆخانه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، هه‌رگیز ناتوانین ئاینده بۆ وڵاته‌كه‌مان مسۆگه‌ر بكه‌ین.