رامیار جەمال*
جه‌نگی روسیا - ئۆكرانیا زیاتر له‌وه‌ی خایاند كه پێشبینی ده‌كرا، 24 ی شوباتی ئه‌مساڵ دوو ساڵی ته‌واوی تۆمار كرد به‌سه‌ر جه‌نگه‌كه، ئه‌وكاته‌ی ڤلادمێر پوتین فه‌رمانی به سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كه ژماره‌یان به هه‌زاران سه‌رباز ده‌خه‌مڵێنرا، هێرش بكه‌نه سه‌ر ئۆكرانیا.
له راستیدا چه‌ند مانگێك پێش ئه‌وه‌ی هێرشه‌كه ئه‌نجام بدرێت روسیا ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگێكی ئاوا كردبوو، جگه له‌وانه‌ش جۆ بایدن مه‌ترسی داگیركردنی ئۆكرانیای له لێدوانێكدا باس كردبوو، هه‌ر ئه‌وه‌ش هاته‌دی. هاوینی ساڵی 2022 ئه‌وكاته كه بۆریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو، پێشبینی خۆی بۆ كۆتاییهاتنی جه‌نگی ئۆكرانیا بۆ كۆتایی ساڵی 2023 كرد، ئه‌م لێدوانه بوو به مایه‌ی سه‌رسوڕمان بۆ زۆر چاودێری سیاسی، به‌ڵام به‌داخه‌وه زیاتر له‌وه‌ی خایاند كه ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه پێشبینی كرد.
جه‌نگی ئۆكرانیا ئابووری جیهانی تێكدا
گرفتی گه‌وره‌ی ئه‌م جه‌نگه ئه‌وه‌یه كه ره‌هه‌ندێكی نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه له‌وه‌دا كا كاریگه‌ری خراپی ئابووری كردووه‌ته سه‌ر ته‌واوی جیهان هه‌ر له به‌رز بوونه‌ی نرخی خۆراك تا ده‌گاته گرانبوونی نرخی كه‌لوپه‌ل و له‌وه‌شه‌وه بۆ به‌رپابوونی هه‌ڵاوسانێك كه ته‌واوی جیهانی گرتووه‌ته‌وه.
بۆنی ئه‌گه‌ری جه‌نگی جیهانی دێت
له ئێستادا ئه‌وروپیه‌كان له دڵه‌راوكێیه‌كدا ده‌ژین كه هه‌ر له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه هه‌یانبووه، دڵه‌ڕاوكێیه‌ك كه بۆنی جه‌نگی جیهانی لێدێت. بیرمان نه‌چێت سه‌ده‌ی 20 خوێناوی‌ترین سه‌ده بوو بۆ ئه‌وروپیه‌كان، سه‌ده‌یه‌ك كه تیایدا 80 میلۆن كه‌س بوونه قوربانی دوو جه‌نگی جیهانی كه ئه‌وروپیه‌كان خۆیان ده‌ستپێشخه‌ری بوون.
دوای 70 ساڵ ئاشتی و گه‌شه و ئاسایش، جه‌نگی روسیا رابردووی تاڵی ئه‌م دووجه‌نگه‌ی هێنایه‌وه بیری ئه‌وروپییه‌كان. به‌واتایه‌كی تر ئه‌وان له‌م وێرانكاری و برسێتی و خوێنڕشتنه ده‌ترسن كه دوو جه‌نگه جیهانییه‌كه به‌سه‌ری هێنان. جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م: 1914-1918، جه‌نگی جیهانی دووه‌م: 1939-1945، ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌و له‌م وتاره‌دا ده‌مه‌وێت تیشكی بخه‌مه‌سه‌ر ترسێكی نوێی ئه‌وروپیه‌كانه، ترس له به‌رپابوونی بوونی جه‌نگی جیهانی سێیه‌م كه ئه‌ویش سه‌رچاوه‌كه‌ی جه‌نگی ئێستای روسیا-ئۆكرانیایه.
قۆناغێكی نوێی جه‌نگ له ئه‌وروپا ده‌ستیپێكردووه
رۆژنامه‌ی شه‌رقوڵئه‌وسه‌ت دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ناوه‌رۆكی چاوپێكه‌تنێكی دۆناڵد تاسك، سه‌رۆك وه‌زیرانی پۆڵه‌ندای بڵاوكرده‌وه كه تیایدا شتی تازه‌ی له‌سه‌ر جه‌نگی روسیا-ئۆكرانیا خستۆته‌ڕوو.
سه‌رۆك وه‌زیران پۆڵه‌ندا وتوویه‌تی: له‌دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌مه‌وه یه‌كه‌مجاره كیشوه‌ری ئه‌وروپا چووه‌ته قۆناغی پێش جه‌نگه‌وه. ئه‌و پێی وایه ئه‌گه‌ر چی راستییه‌كی تاڵه، به‌ڵام قۆناغێكی تازه‌ی جه‌نگ ده‌ستی پێكردووه و رۆژ به‌رۆژ له جه‌نگ نزیكتر ده‌بنه‌وه.
ترس هه‌یه له گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ
دۆناڵد تاسك پێشتر سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا بووه‌و لایه‌نگرێكی باشی ئۆكرانیا بووه كه دراوسێیه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی، ئه‌و دۆڕانی ئۆكرانیا به نه‌بوونی سه‌لامه‌تی بۆ هه‌ركه‌سێك له ئه‌وروپا ده‌بینێت. جگه له‌وانه، ترسی خۆشی نیشانداوه له گه‌ڕانه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ. له راستیدا نه‌ك هه‌ر ئه‌و به‌ڵكو چه‌ندین وڵات و شیكه‌ره‌وه‌ی سیاسی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی تره‌مپ به سه‌رۆكی ئه‌مریكا، به مه‌ترسی گه‌وره بۆ داهاتووی ئه‌وروپا و لاوازبوونی و خراپتر بوونی جه‌نگه‌كه ده‌زانن. یه‌كێك له مه‌ترسییه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی تره‌مپ به‌ڵێنی ئه‌و سه‌رۆكه‌یه به كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له ناتۆ كه له‌م باره‌شدا هاوپه‌یمانێتییه‌كه لاواز ده‌بێت و ئه‌وروپا یه‌كێتییه‌كی لاواز ده‌بێت به‌رانبه‌ر روسیا و فراوانخوازی و هه‌ڕه‌شه‌كانی. په‌یوه‌ست به‌م بابه‌ته له تازه‌ترین لێدوانی‌دا ڤۆلۆدمێر زیلینسكی له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ئه‌مریكی واشنگتۆن پۆست رایگه‌یاندووه: هاوكارینه‌كردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه، واتای پاشه‌كشه‌ی ئه‌وانه له جه‌نگ. رارایی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له هاوكارینه‌كردنی سه‌ربازی ئه‌مریكا به هۆی ئه‌م ناكۆكییه‌وه‌یه كه ئێستا له كۆنگرێس هه‌یه سه‌باره‌ت به هاوكاریكردنی وڵاته‌كه.
مه‌ترسی به‌رپابوونی جه‌نگێكی تری جیهانی به‌لای زۆر كه‌سه‌وه دوور نییه له واقیع.
ئۆكرانیا و جه‌نگی سێیه‌می جیهان
سه‌رۆكی ئۆكرانیا نه‌یشاردۆته‌وه كه «ئه‌گه‌ر بێتوو رێگه له ده‌ستدرێژییه‌كانی روسیا نه‌گیرێت، ئه‌وا به واتای هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌مه «. له‌مه‌ر ئه‌م بابه‌ته، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هه‌نگاریا هۆشداریداوه له‌به‌رپابوونی جه‌نگی جیهانی ئه‌گه‌ر بێتوو هێزه‌كانی ناتۆ (NATO) بڕۆنه خاكی ئۆكرانیاوه. له چه‌ند راپرسیه‌كی جیاوازدا كه كراوه خه‌ڵكی وڵاتانی خۆرائاوا پێشبینی خۆیان كردووه بۆ په‌رپابوونی جه‌نگێكی تری جیهانی. له‌م راپرسیانه‌دا له 61 %ی ئه‌مریكییه‌كان، 68 %ی فه‌ره‌نسییه‌كان، 63 %ی ئه‌ڵمانییه‌كان وه له 53 %ی به‌ریتانییه‌كان پێیان وایه له 5-10 ساڵی داهاتوودا جه‌نگی جیهانی سێیه‌م رووده‌دات. هه‌ربۆیه جه‌نگی جیهانی سێیه‌م به‌لای زۆر كه‌سه‌وه ئه‌گه‌رێكی راسته‌قینه‌یه و پێویسته رێگری لێبكرێت.
*مامۆستا لە زانكۆی راپەڕین