یەکێک لە خراپترین ئەو بیروباوەڕانەی كهدژی بیرۆکەی ئازادییەو هوشیارییەکی لەڕێ لادەر سەبارەت بە لایهنداری و پهیوهستبوون دەهێنێتە ئاراوە، ئەو باوەڕەیە کە پێی وایە میللەتێک سەدان و هەزار لە رۆڵەکانی بە پیاو و ژنەوە دەکاتە قوربانی بۆ ئازادیی سەرکردەیەک یان سەرۆکێکی دڵسۆز، بەو وتەیەش پاساو بۆ ئەوە دەهێنێتەوە کە ئازادیی گەلان پەیوەستە بە ئازادیی ئەم سەرۆکە دڵسۆزەوە.
ئەمە بە یەکێك لە خراپترین ئایدیۆلۆژیاکانی بە کۆیلهکردن دادەنرێت، لەڕاستیشدا لەنێو کۆیلە بێ ئومێدەکانی رۆمادا باویبوو، ئەوانەی کە چاوەڕوانی رزگاربوونیان دەکرد لەسەر دەستی مەسیحی چاوەڕوانکراو.
لەم رۆژگارەدا گەلان خۆیان بەخت دەکەن، بەتەنیا لەپێناوی یەکسان بوونیان لەگەڵ گەلانی تردا و لەپێناوی ئازادی و پێشکەوتنیاندا، نەک لەپێناوی هیچی تر، ئەگەر لە دەوری ئەم ئامانجە سەرەکییە کۆنەبێتەوە بە گروپێکی نەتەوەیی یان گەلێکی خاوەن ئاگاییەکی هاوبەش لە چارەنووس و ئیرادەدا دانانرێت، بەڵکو تەنیا وەک گردبوونەوەیەکی خەڵک یان مرۆڤی مێگەل ئاسا سەیردەکرێن.
*مامۆستای فهلسهفهی سیاسی-
زانكۆی كۆیه