عیراق و هەرێم لە بازنەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا

11:01 - 2024-04-18
شاڵاو عەبدوڵڵا
209 خوێندراوەتەوە

شاڵاو عەبدوڵڵا مستەفا   



سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ واشنتۆن، هاوکات بوو لەگەڵ سەردانەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ مۆسکۆ، چونکە ئێستا سەرۆک بافڵ رابەرایەتی سیاسەتی  هەرێمی کوردستان دەکات لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و توانیویەتی لەسەر رێچکەی مام جەلال پارێزگاری لەو پێگەو پەیوەندیانەی هەرێم بکات.
 پێشکەوتنی کەرتەکانی ئابووری و بانک و وەبەرهێنانیش پەیوەندیدارە بە ئاست و کوالێتی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان، واتا خۆشگوزەرانی و سەقامگیری سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی زادەی زمانی دیالۆگ و ئەقڵانیەتی میانڕەوە.
لەئێستاشدا عیراق و هه رێمی کوردستان بەرەو کەشێکی نوێی پەیوەندی هەنگاو دەنێن، مانگی رابردوو سەردانی سەرۆک بافڵ تاڵەبانی بۆ روسیا و ئەم مانگەش سەردانی محمد شیاع سودانی بۆ ئەمریکا، سەردانەکەی سودانی بۆ واشنتۆن لەکاتێکدایە 
خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیار و نالەباردا گوزەر دەکات،  شەقامی عیراقیش بەگرنگیەوە دەڕوانێتە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران، عیراقییەکان ئومێدەوارن سودانی و شاندەکەی بە کۆمەڵێک دەستکەوتەوە بگەڕێنەوە بەغدا، رەوتی نیشتیمانی شیعەش دەیانەوێت بابەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عیراق مژاری سەرەکی بێت لە کۆبوونەوەی سودانی و جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا. 

 

 


دیداری سودانی و وەفدەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە دۆخێکی مەترسیداردا بەڕێوەدەچێت

سەردانی سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ئەمریکا بەشێکی پەیوەندیدارە بەکاراکردنەوەی رێکەوتننامەی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن که لە ساڵی 2008 واژۆکراوە، بەئامانجی رەخساندنی هەلومەرجێکی گونجاو بۆ وەبەرهێنان و هەماهەنگی ئابووری و گەشەپێدانی کەرتەکانی وزە و تەکنەلۆژیا، هەروەها داڕشتنی سیاسەتێکی نوێی دارایی بە تایبەت رێکخستنەوەی ئاڵوگۆڕی دراو و جێگیرکردنی نرخی دۆلار، هەروەها دانانی سنورێک بۆ بە قاچاخبردنی دراو و دانانی سیستەمی نوێی بانکی بەشێکن، لە تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سودانی و جۆبایدن.
 دیداری سودانی و وەفدەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا لە دۆخێکی مەترسیداردا بەڕێوەدەچێت، چونکە ئێستا هاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکا کە ئیسڕائیلە لە شەڕ و ململانێیەکی سەختدایە لەگەڵ ئێران و دۆخی خۆرهەڵاتی ناوەڕاستیش ناجێگیرە.

وتارەکانی نوسەر