لیوا عبدالخالق عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ئەلساقی
لە پێکهاتەی تورکمان
هه‌ندێ له‌و هه‌رزه‌كاره سیاسییه مشه‌خۆرانه كه كورسی و هه‌یبه‌تیان له‌ده‌ستدا و ئه‌و تاسه پڕ ههنگیوینهیان له‌ده‌ست چووه و هاتوون بۆ هه‌ریسه ده‌گرین، ئه‌وان هیچیان بۆ توركمان نه‌كرد كه‌چی ی.ن.ک تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه زیانی به به‌رژه‌وه‌ندی و مافی توركمانه‌كان گه‌یاندووه له هه‌رێمی كوردستان .
هه‌روه‌ك جوزیف جوبلز وه‌زیری راگه‌یاندن و دیعایه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی هێتلەری نازی به وههمداچوون كه ده‌یووت( درۆ بكه درۆ بكه، هه‌تا خه‌ڵك بڕوات پێده‌كات، هه‌ر درۆ بكه تاكو خۆشت بڕوا به خۆت ده‌كه‌ی) بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه بكه‌ن كه مێژووش زمانی هه‌یه و وه‌كو شمشێر درۆكانیان ئاشكرا ده‌كات و راستییه‌كان زه‌لال ده‌كات.
پەیوەندیی ی.ن.ک لەگەڵ پێکهاتەی تورکمان دێرینە
راستی په‌یوه‌ندیی مێژوویی ی.ن.ک و توركمانه‌كان له سه‌رده‌می زوڵم و سته‌می به‌عس و خه‌باتی هاوبه‌شیان له دژی رژێمه شوڤێنییه یەک له دوای یه‌كه‌كانی ئه‌وانه‌ی حكومی عیراقیان كردووه ناشاردرێته‌وه، بەعسییەکان دەیانویست گه‌لی كوردستان كۆمه‌ڵكوژ و قڕ بكەن و ناسنامه‌ی توركمانیش بسوتێنن و بیسڕنەوه و بیانكەنە عه‌ره‌ب له كه‌ركوك یان كورد له ناوچه‌ی ئوتۆنۆمییه كارتۆنییەکەدا.
تاریق عه‌زیز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق به‌به‌رچاوی لێپرسراوانی تورك و كه‌ناڵه توركییهكانەوە، به یه‌ك وشه وتی توركمان له عیراقدا نییه.
سه‌رۆك مام جه‌لال له كاتی دامه‌زراندنی ی.ن.ک له دیمه‌شق، نوێنه‌رایه‌تی توركمان و به‌شداریكردنیان له خه‌بات دژی دیكتاتۆریی له‌لا مه‌به‌ست بوو، هه‌ر بۆیه له په‌یوه‌ندیی به‌رده‌وام دابوو له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له كه‌سایه‌تی توركمانی، وه‌ك بڕوا بوونی به مافه دیموكراسییه‌كانیان، له‌به‌رئه‌وه پشتگیریی بزافی دیموكراتی توركمانی به سه‌رۆكایه‌تی عیزه‌دین قوجهوهی كرد و به پشتیوانی ئه‌ویش ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بووه ئه‌ندام له جه‌بهه‌ی نیشتمانی نه‌ته‌وه‌ی دیموکراسی (جوقد) كه له ساڵی 1981 دامه‌زرا.
ژماره‌یه‌كی زۆر له توركمانه‌كان له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌شداریی خه‌باتیان کرد له دژی دیكتاتۆری، به پشتگیریی سەرۆک مام جه‌لال و ی.ن.ک. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، دوای راپه‌ڕینی 1991 و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا له‌گه‌ڵ كادرانی ی.ن.ک، سه‌رۆك مام جه‌لال ئاماژه‌ی بۆ گرنگیدان به مافی توركمان و كریستیانه‌كاندا له كوردستان و به روونی وتی( ده‌بێ لا له خه‌ڵكی عه‌نكاوه و توركمان بكه‌ینه‌وه و رێزیان بگرین)، ئه‌و وته‌یه‌ی مام جه‌لال كلیلی نه‌خشه‌ڕێگا بوو بۆ كاری رێكخستنی حزبی و حكومی له هه‌ولێردا.
ی.ن.ک رێچكه شكێن بووه له بانگه‌شه‌كردنی توركمان بۆ ناو كاری سیاسی و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شی به‌رجه‌سته‌ی پابه‌ند بوونه به دیموكراسی و مافی پێکهاتەکانی تر، به‌تایبه‌تی ی.ن.ک ئه‌ندامی سوشیال دیموکراتەکانی جیهانە و مام جه‌لال-یش جێگری سكرتێری ئه‌و رێكخراوه و كه‌سی دووه‌می ئه‌و رێکخراوە نێوده‌وڵه‌تییه بووه.
ی.ن.ک رێز لە هەموو را جیاوازەکان دەگرێت
هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پرۆگرامه سیاسییه‌كه‌ی جەختكردنهوهیه له‌سه‌ر رێزگرتنی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان و پشتگیریكردن له سه‌رجه‌م مافه‌كانیان، چۆن تێبینی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه دروشمه‌كانی مام جه‌لال كه ده‌یووت : ئەی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، واتا ئه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ــ به هه‌موو پێكهاته‌كان ــ هه‌ر بۆیه سه‌دان توركمان و كریستیان شوێنی خۆیان له نێو ریزه‌كانی ی.ن.ک دۆزیه‌وه و چه‌ندانیان له ریزه‌كانی پێشمەرگه شه‌هید بوون.
ئه‌و كۆكردنه‌وه‌یه له میانه‌ی دیداره‌كانی سه‌رۆك مام جه‌لال و كۆسره‌ت ره‌سول كه سه‌رۆكی حكومه‌ت بوو و كاك عه‌دنان موفتی كه ئه‌وكات لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێر بوو به‌رجه‌سته بوو.
وه‌ك كاك كۆسرەتی پێوه ده‌ناسرایه‌وه كه له‌سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ بوركانێكی هه‌ڵچوو بوو و بهعسیەکان به بیستنی ناوه‌كه‌ی ده‌له‌رزین، دوای گۆڕانی ده‌سه‌ڵات له مه‌به‌سته‌وه بوو به ئامڕاز و ئه‌و سهركردەیە بووه سیاسییه‌كی بوێری هه‌ڵویسته قورسه‌كان و هه‌رده‌م هه‌ست و بیری ئاسووده‌یی یاسا و نان و ئازادی گه‌لانی هه‌رێم بوو كه هه‌رده‌م هه‌ست و نه‌ستی و دڵی لای ماف خورا و پشتگوێخراوهكانی پێش راپه‌رین بوو، هه‌رده‌م سه‌ردانی ماڵ و كه‌سایه‌تی و گه‌نجانی ده‌كرد تاكو له حاڵ و گوزه‌رانیان له هه‌رێم بپرسێ.
بەعسییەکان دەیانویست گه‌لی كوردستان كۆمه‌ڵكوژ و قڕ بكەن و ناسنامه‌ی توركمانیش بسوتێنن و بیسڕنەوه و بیانكەنە عه‌ره‌ب له كه‌ركوك
کردنەوەی خوێندنگەی تورکمانی
له‌و قۆناغه‌دا قوتابخانه‌ی تایبه‌ت به توركمان و پێكهاته‌كانی تر كرانه‌وه وه‌ك مافێكی ره‌وای هه‌ر نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌كی تر له هه‌رێمی كوردستانی عیراق، به‌ڵام سیستمی كۆتای تایبه‌ت به پێكهاته‌كان ته‌نها بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی بوو، دواتر ئه‌و سیستمە توركمان و ئهرمەنیشی گرتەوه.
دواتر كۆتا له مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی خۆی ده‌رچوو و بووه تای تەرازووی قورس بۆ لایەنێک لە سه‌رجه‌م خوله‌كانی هه‌ڵبژاردن، لێره‌دا گه‌ڕان به دوای شیوەیەکی تر بۆ زامنكردنی مافی پێكهاته‌كان بە رێگەیەکی دیموکراسییانە، بووه پێویست.
مه‌ڵبه‌ندی 3ی هه‌ولێری ی.ن.ک لای خۆیه‌وه پشتگیریی مافی نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی توركمانی مه‌سیحی له كوردستان كردووه، هه‌ر بۆیه لیستی هاوپه‌یمانیی دیمكراتی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ساڵی 2005 ژماره‌یه‌ك توركمانی له‌خۆ گرتبوو ئه‌گه‌رچیش كۆتا بۆ توركمان و ئه‌رمه‌نه‌كان نه‌بوو، بەڵام ئه‌وان له‌و لیسته‌دا هه‌بوون.
ی.ن.ک كاری جیدی كردووه بۆ لادانی هه‌ر به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م توركمان، پەیڕهوكردنی مافه‌كانیان له‌نێوانیدا هێنانه پێشه‌وه‌یان بۆ كاری حكومی، چونكه ئه‌وان دووره‌په‌رێز بوون و هه‌ر خه‌ریكی كار و كاسبی خۆیان بوون ، ئه‌وان کەسانی بازرگانی بوون، كار و كاسبی خۆیان بوون و بۆیه سروشتیان ته‌نها گوێگرتن بووه له ده‌سه‌ڵات بۆ پاراستنی بازرگانییه‌كانیان، دواتر بنكه‌ی كەلتوری توركمانی له رێكخستنه‌كانی ی.ن.ک له‌ناو كۆمیته حزبییه‌كانی یه‌كێتیدا دامه‌زرا، بنكه‌ی كەلتوری گرنگرین جێگەیە بۆ پاراستنی ناسنامه‌ی توركمان، ئه‌وه‌ش هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و متمانهیەیە كه به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیان هه‌بووه.
ی.ن.ک داوای بەشداریی نەکردنی کۆتاکانی نەکردووە
ی.ن.ک داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سیستمی كۆتای نه‌كردووه، به‌ڵكو داوایكردووه كه هاوسه‌نگی له دابه‌شكردنی كورسی كۆتاكان هه‌بێت له پارێزگاكانی هه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌كایه‌ی دادپه‌روه‌ری.
هێنانەکایەی سیستمی كۆتا لەو کاتەدا تایبه‌ت بوو به قۆناغێكی دیاریكراو بۆ بنیادنانی كۆمه‌ڵگەیه‌كی نیشتمانی و دیموكراتی، تێگه‌یشتنمان بۆی هه‌ڵقوڵاوی بڕوامانە به پێكه‌وه‌ژیان و رێزگرتن له یەكتری و پابه‌ندبوون به بنه‌ماكانی ده‌ستوور و پڕكردنه‌وه‌ی هه‌ر كه‌لێنێك كه دێته پێشمان و پڕۆسه‌ی سیاسی په‌ك ده‌خات.
وه‌رگێڕانی: فوئاد عوسمان
روخاندنی رژێمی بەعس، ئامانجی گەلانی کورد و عەرەب و تورکمان بوو