له سه‌رەتای ئابی 2014 دانیشتوانی شنگال و ده‌وروبه‌ری كه زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردانی ئێزدین له‌لایه‌ن گروپی توندڕه‌وی داعش روبه‌رووی توندترین شێوه‌ی توندوتیژیی و كوشت و بڕ بوونه‌وه، به‌هۆیه‌وه جگه له ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زاركه‌س، هاوكات هه‌زارانیان لێ كۆمه‌ڵكوژكرا و هه‌روه‌ك هه‌زاران كچ و ژنی كوردیش كران به كه‌نیزه‌ك و هه‌زاران پیاو و منداڵیش به‌دیل كه‌وتنه ده‌ست ئه‌و گروپه و روبه‌رووی توندترین شێوه‌ی چه‌وساندنه‌وه بوونه‌وه.
له دوای رزگاركردنی شنگال له كۆتایی ساڵی 2015 دا ناوه‌ندی قه‌زای شنگال رزگاركرا، دواتر له كۆتایی 2017 ته‌واوی ناوچه‌كانی باشووری ئه‌و شاره له تیرۆرستان ئازادكرا. چاوه‌ڕوان ده‌كرا ئاواره‌و لێقه‌وماوانی ناوچه‌كه كه له 17 كه‌مپی جیاواز و شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و كامپێكی گه‌وره له‌سه‌ر شاخی شنگال به ناوی سه‌رده‌شت نیشته‌جێبوون، بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و شوێنه‌واری په‌لاماری تیرۆرستانی داعش چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه‌و ئازادكردنی كچ و ژن و پیاوانی ئێزدی كه كه‌وتبوونه ده‌ست گروپی تیرۆرستی داعش، به‌ڵام سه‌رباری نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانی ناوچه جیاوازه‌كانی شنگال و ده‌وروبه‌ری، هاوكات ناوچه‌كه روبه‌رووی ململانێی و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی توندی سیاسی و سه‌ربازیی و تایفیی و نه‌ته‌وه‌یی بۆته‌وه كه پێده‌چێت كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه جێبهێلێت و ئه‌وانه‌یشی كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ترسی گه‌ڕانه‌وه‌یان زیاتر ببێت.
به‌پێی ئاماری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی كوردانی ئێزدی له عیراق نزیكه‌ی 550 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، ژماره‌ی ئه‌و ئێزدییانه‌ی به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ئاواره بوون 360 هه‌زار كه‌س بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌وانه‌ی تائێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كانی خۆیان 150 هه‌زار كه‌سێك ده‌بن.
به‌هۆی رووداوه‌كانی دوای ریفراندۆمی ئه‌یلولی 2017، هێزی پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌كه به‌ته‌واوی كشانه‌وه، له بری ئه‌وان هێزه عیراقییه‌كانی وه‌ك حه‌شدی شه‌عبیی كه چه‌ند گروپێكی جیاوازن له‌گه‌ڵ سوپای عیراق ناوچه‌كانیان كۆنترۆڵكرد و هێزێكی دیكه‌ش به ناوی (یه‌به‌شه و ئاسایشی ئێزدخان) له‌ناوچه‌كه دروستبوون. ئه‌مه سه‌رباری دوو هێزی دیكه كه پێشتر له ناوچه‌كه بوون و له شوێنی خۆیان مانه‌وه كه فه‌رمانده‌كانیان مام و برازای یه‌كترن به ناوه‌كانی قاسم شه‌شۆ و حه‌یده‌ر شه‌شۆ كه یه‌كه‌میان سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌و ئه‌ویدیكه‌شیان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه مووچه‌ی بۆ دابین ده‌كرێت.
بوونی هێزی جیاجیا له شنگال
بوونی ئه‌و هه‌موو هێزه به ئه‌جێندای جیاوازه‌وه، ناوچه‌كه‌ی روبه‌رووی ململانێ و گرژی نوێ كرده‌وه و پرسی هێوركردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كانیشی خسته‌ژێر دڵه‌ڕاوكێ و گرفت، بۆیه له دوای رزگاركردنی هه‌موو ناوچه‌كان له ده‌ست تیرۆرستانی داعش، تائێستا ژماره‌یه‌كی كه‌می خه‌ڵكی ئه‌و شار و لادێ و كۆمه‌ڵگایانه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، 17 كه‌مپ هه‌یه كه ئاواره و لێقه‌وماوانی ئێزیدخانی لێ نیشته‌جێیه و ده‌كه‌ونه نزیك شاره‌كانی دهۆك و زاخۆ، له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و حكومه‌تی عیراق و رێكخراوه مرۆییه‌كانه‌وه هاوكاریی ده‌كرێن تائێستا وه‌ك پێویست نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه شنگال، ئه‌وانه‌یشی گه‌ڕاونه‌ته‌وه زۆربه‌یان خه‌ڵكی ناوه‌ندی قه‌زای شنگال و شارۆچكه‌ی سنونێن، خه‌ڵكی ناوچه‌كانی خوار قه‌زای شنگال تائێستا وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و ئه‌وانه‌یشی گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت دانیشتوانی پێشووی كۆمه‌ڵگاكانی (گر زه‌رك و سیبا شێخ خدر و گربه‌نات و گر عوزێر و..تد) هه‌ر له‌ناو شاری شنگال و سنونێ و ده‌وروبه‌ری له‌خانوه جێماوه‌كان نیشته‌جێ بوون.
چاوه‌ڕوان ده‌كرا دوای ئازاكردنی گرنگی پێبدرێت
له دوای رزگاركردنی شنگال و ده‌وروبه‌ری، چاوه‌ڕوانده‌كرا ناوچه‌كه به‌گشتیی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بایه‌خ و گرنگیی تایبه‌تی پێبدرێت. هه‌ر له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه كه به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه وێران ببوون تا ده‌گاته هێوركردنه‌وه‌ی باری ده‌روونی خه‌ڵكه‌كه و هه‌وڵدان بۆ گیڕانه‌وه و رزگاركردنی كچ و ژن و پیاو و منداڵانی ئێزدی كه كه‌وتنه ده‌ست گروپی تیرۆرستی داعش، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 7 ساڵی رابردوو ده‌بینرێت به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان بوو، بگره ناوچه‌كه روبه‌ڕووی گرژی و ململانێی سیاسی و سه‌ربازیی و ته‌نانه‌ت ئیقلیمی بۆته‌وه و پێده‌چێت ئه‌وه‌ش درێژه بكێشێت.
ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا حكومه‌تی عیراق بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه ته‌رخان بكات، به‌ڵام تائێستا هیچ بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه نییه، بگره به‌هۆی ململانێ سیاسییه‌كانه‌وه گرفتی ئیداره‌دانی شاره‌كه و ده‌ستنیشانكردنی قایمقام و به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی سنونێ و ناوچه‌كانی دیكه. هێز و گروپه جیاوازه‌كانیش به‌رده‌وام لووله‌ی تفه‌نگیان به‌رامبه‌ر یه‌كتر راگرتووه، ئه‌مه وایكردووه ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه زه‌حمه‌ت بێت.
له‌گه‌ڵ بوونی هێزی نزیك له پارتی دیموكراتی كوردستان و چه‌ند هێزێكی دیكه له ناوه‌ندی شنگال، هاوكات ژماره‌یه‌ك گروپی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌كه دروستكراون كه كاریگه‌ری گه‌وره‌یان له‌و ده‌وروبه‌ره هه‌یه، له‌وانه هێزێك بۆ عه‌ره‌به شیعه‌كان، توركمانه شیعه‌كان، كورده شیعه‌كان، هێزێك بۆ هۆزه سوننه‌كان به‌ناوی حه‌شدی وه‌ته‌نی و چه‌ندین هێزی دیكه‌ی چه‌كدار له‌چوارچێوه‌ی حه‌شدی شه‌عبیدا.
له‌گه‌ڵ ئه‌و ململانێ سیاسی و تایفییه‌ی ناوچه‌كه، هاوكات به‌هۆی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیی و نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ر ئێزدیه‌كاندا هات، كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی ئێزدییه‌كان به‌رامبه‌ر موسڵمانانی نیشته‌جێی ناوچه‌كه دروستبووه، بۆیه ده‌بینین له گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكی شنگال و ده‌وروبه‌ریدا، تائێستا كوردانی موسڵمان و عه‌ره‌بی سوننه‌ی ناوچه‌كه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ئه‌مه له كاتێكدا له ساڵی 2013 ژماره‌ی دانیشتوانی ناوه‌ندی قه‌زای شنگال 88 هه‌زار كه‌س بووه له‌سه‌روو 60 %یان كوردی موسڵمانی سوننه‌و و عه‌ره‌بی سوونه‌بوون! ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ته‌نها كوردانی ئێزدیی و كه‌مینه كورده شیعه‌كه‌ی شنگال و ده‌وروبه‌رێتی كه هاتوونه‌ته‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، چونكه له‌گه‌ڵ هاتنی داعش ئه‌وانیش روبه‌رووی توندوتیژیی و كوشتن بوونه‌وه.
هێزه چه‌كداره جیاجیاكانی شنگال
به‌پێی زانیاریی نوێ، ئه‌و هێزه چه‌كدارانه‌ی له شنگال هه‌ن به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌ن:
1-هێزی حه‌شدی شه‌عبی،. ژماره‌یان دیار نییه، چونكه هێزی جیاوازن و له‌لایه‌ن سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
2-هێزه‌كانی سوپای عیراق، له‌نزیك شنگال-ن، ئه‌وانیش چه‌ند هێزێكی سه‌ر به هه‌ردوو فیرقه‌ی 20 و 16ی عیراقن.
3-هێزه‌كانی (یه‌به‌شه ئاسایشی ئێزیدخان) له‌ناو شنگال و سنونێ و شارۆچكه‌كانی شنگال و سه‌ر شاخی شنگال كه ئێستا شارێكی گه‌وره‌ی لێ دروستكراوه به ناوی سه‌رده‌شت. به‌پێی خه‌مڵاندن ژماره‌یان له‌نێوان 3500 بۆ 4000 هه‌زار چه‌كدار ده‌بن. ئه‌و هێزانه به‌شێكیان له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبیه‌وه موچه‌یان بۆ دابین ده‌كرێت به‌پێی رێككه‌وتنی هه‌ردولا.
4-هێزێكی قاسم شه‌شۆ كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستانه. باره‌گایان له شه‌رفه‌دینه له‌بن شاخی شنگال. ژماره‌یان وه‌ك خۆیان باسیان كردووه نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت.
5- هێزێك به‌ناوی هێزی پاراستنی شنگال (هێزه‌كه‌ی حه‌یده‌ر شه‌شۆ) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌وه مووچه‌یان بۆ دابینده‌كرێت. باره‌گایان له‌نزیك ناحیه‌ی سنونه له رۆژهه‌ڵاتی شنگال. وه‌ك خۆیان بڵاویانكردۆته‌وه ژماره‌یان زیاتر له هه‌زار چه‌كدار ده‌بێت.
-6جگه له‌چه‌ند هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی (عه‌ره‌بی شیعه و سوننه) هاوكات چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له كوردی ئێزدی و كوردی شیعه‌ی ناو شنگال پێكهێنراوه، به‌ڵام ژماره‌یان كه‌مه‌و به نزیكه‌ی 750 چه‌كدارێك ده‌خه‌مڵێنرێن.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی نوسینگه رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزدی له ئابی 2021 ژماره‌ی ئێزدییه شه‌هیدبووه‌كانی شه‌ڕی داعش 1293 كه‌س بوون، ژماره‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال كه تائێستا دۆزراونه‌ته‌وه 82 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵن.
ئه‌و ئێزدییانه‌شی كه كۆچیان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات 100 هه‌زار ئێزدین. هه‌روه‌ك به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه ژماره‌ی رفێنراوه‌كان شه‌ش هه‌زار و 417 ئێزدین، له‌وانه سێ هه‌زار و 548یان مێ و دوو هه‌زار و 869یان نێرن. هه‌روه‌ك هاتووه كه كۆی ئه‌و رفێنراوانه‌ی رزگاركراون سێ هه‌زار و 550 كه‌سن، 1206یان ژن و 339یان پیاون هه‌روه‌ها 1094یان منداڵی كچ و 956یان منداڵی كوڕن. ژماره‌ی ئه‌و ئێزدییه رفێنراوانه‌ی له لایه‌ن داعشه‌وه شه‌هیدكراون و ته‌رمه‌كانیان دۆزراونه‌ته‌وه 104 كه‌سن.