بیرۆكه‌ی دامه‌زراندنی پەرلەمان له‌دوای راپه‌رین، ئه‌و راستییه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئەوەی كه هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندا بوو، زۆربه‌ی یاساكانی عیراق وێڕای كۆنبوونیان، ناته‌بابوون له‌گه‌ڵ پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی گه‌لی كوردیشی تێدابوو.
هه‌ر جۆره زیانگه‌یشتنێك به ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی به‌هۆی سیستمی هه‌ڵبژاردن كه به بنه‌مایه‌كی دیموكراسی داده‌نرێت، كۆی گه‌لی كورد به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه تیایدا زه‌رمه‌نده
له سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردن بۆ خولی یه‌كه‌می پەرلەمان، دوو خاڵی جوان بۆ مێژوو تۆمار كرا:
یه‌كه‌م: پێشوازی گه‌رموگوڕی هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن (19ی ئایاری 1992) كه رێژه‌ی زۆرینەی ره‌های دانیشتوان به‌شدارییان كرد.
دووه‌م: به‌رزی ئاستی پەرلەمانتاران كه كه‌سانی به ئه‌زموون و شاره‌زای له‌خۆگرتبوو.
ئێستاش وابڕیاره له 20 ئۆکتۆبەر، هه‌ڵبژاردن بۆ پەرلەمان بكرێت، پرسیار ئەوەیە به به‌راورد له‌گه‌ڵ خولی یه‌كه‌می پەرلەمان، ئایا رێژه‌ی به‌شداریی ده‌نگده‌ر و كوالیتی كاندیده‌كان له چ ئاستێكدایه؟
بۆ باشتركردنی دۆخی پەرلەمانی ئاینده، لێره‌دا چه‌ند پێشنیازێك بۆ لایه‌نه به‌رپرسه‌كان ده‌خه‌مه‌ڕوو.
- كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و رێكخراوه چاودێره‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه، پێویسته سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه به‌شداره‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه له ورده‌كارییه یاساییه‌كان و چۆنێتی خۆپارێزی له هه‌ر پێشێلكارییه‌ك، به‌تایبه‌تی دیارده‌ی ته‌زویری ده‌نگ و هه‌ڕه‌شه و گوشار له ده‌نگده‌ران.
له‌هه‌مانكاتدا په‌ره‌پێدانی هۆشیاریی شێوازی ده‌نگدان له‌ناو جه‌ماوه‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی شایسته هه‌ڵبژێرن، خۆیان له خراپ به‌كارهێنانی ده‌نگ و بانگه‌شه‌ی نادروست بپارێزن.
- داواكاری گشتی به‌شێوازێكی توندتر چاودێریی دۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، بۆ بنبڕكردنی ته‌زویر و سزادانی هه‌ر لایه‌ن و كاندید و بانگه‌شه‌كارێك كه یاسا و رێنماییه‌كان پێشێل ده‌كات.
-كاندیده ده‌رچووه‌كان خولی هۆشیاریی یاساییان بۆ بكرێته‌وه، چونكه زۆربه‌یان ده‌رچووی كۆلیژی یاسا نین ئه‌مه‌ش به كه‌موكوڕییه‌كى گه‌وره داده‌نرێت. پەرلەمانتار كه ئه‌ركی سه‌رشانییه‌تی تاوتوێی بڕگه‌كانی ره‌شنوسی یاساكان و به‌شداری له په‌سه‌ندكردنیدا ده‌كات، پێویسته خاوه‌نی ئه‌زموونێكی قووڵی یاسایی بێت.
-حزب و لایه‌نه به‌شداره‌كانی حكومه‌ت، پێویسته پڕۆژه‌كانی خزمه‌ت به خه‌ڵك و گه‌شه‌پێدانی دیموكراسی و حكومڕانی پێشكه‌ش به‌داواكاری گشتی بكه‌ن، تا سبه‌ی له بەرامبه‌ر به‌ڵێنه‌كانیان به خه‌ڵك لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. ره‌خنه‌یه‌كی توند كه رووبه‌ڕووی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌بێته‌وه، په‌نابردنه بۆ ده‌یان دروشمی وه‌ك خزمه‌ت به خه‌ڵك و بره‌ودان به ئاوه‌دانی و ره‌خساندنی كار‌و بژێوی، به‌ڵام دوای چوار ساڵیش رێژه‌ی ئه‌و گرفتانه له هه‌ڵكشاندان، ناڕاستی له‌گه‌ڵ رای گشتی ده‌چێته خانه‌ی پێشێلی ده‌ستوور و یاساوە، كه‌واته ده‌بێ لایه‌نێكی یاسایی به‌دواداچوون و لێپێچینه‌وه بۆ به‌ڵێن و پڕۆژه‌كانی پێش هه‌ڵبژاردن بكات.
نه‌بوون یاخود سستی له‌م پرۆسه‌یه‌دا، فاكته‌رێكی سه‌ره‌كییه بۆ ساردبوونه‌وه و داكشانی رێژه‌ی به‌شداریی جه‌ماوه‌ر له ده‌نگدان بۆ پەرلەمان.
- له‌كاتی داڕشتنی ره‌شنووسی یاساكاندا، پرس و راوێژ به كه‌سانی پسپۆڕی بواره‌كه بكرێت، به ئامانجی له‌به‌رچاوگرتنی پره‌نسیپه‌كانی مافی مرۆڤ و رۆچوون له ورده‌كاریی هه‌ر بوارێك كه یاسای بۆ داده‌نرێت. به‌داخه‌وه وه‌ك پسپۆڕێكی یاساكانی میدیا ده‌ڵێم: سه‌رجه‌م یاساكانی بواری میدیا له پەرلەمانی كوردستان، نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتووانه ئه‌رك و مافه‌كانی تیادا جێگه بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی نه‌شیاوی خوڵقاندووه بۆ ئه‌وه‌ی له كه‌لێنی كه‌موكوڕییه‌كاندا، میدیا له‌بری ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م و به‌شێك له چاره‌سه‌ری پرسه‌كانی كوردستان، چه‌ندینجار بووه به ئامرازێك بۆ گه‌رمكردنی پێكدادانی سیاسی و كەلتوری و ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تیش، یاخود كه‌لێن له یاساكان، بواری ره‌خساندووه بۆ ئازاردانی میدیاكاران و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی سنووری ئازادی راده‌بڕین.
هه‌ربۆیه تاوانه‌كانی بڵاوكردنه‌وه له‌سایه‌ی كه‌موكووڕی له یاساكان و شێوازی جێبه‌جێكردنی، به‌ره‌و ئاقارێكی مه‌ترسیدار رۆیشتووه.
پراكتیزه‌كردنی ئه‌م خاڵانه و راوێژ له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆڕی ناوخۆی و خه‌مخۆرانی بیانی، گره‌نتییه بۆ پەرلەمانێكی تۆكمه كه خاڵی پۆزه‌تیڤی حزب و لایه‌نه به‌شداره‌كان و ئه‌زموونی حكومڕانیش بێت له كوردستان.
هه‌ر جۆره زیانگه‌یشتنێك به ناوبانگی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی به‌هۆی سیستمی هه‌ڵبژاردن كه به بنه‌مایه‌كی دیموكراسی داده‌نرێت، كۆی گه‌لی كورد به‌ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆنه‌وه تیایدا زه‌رمه‌نده، كه‌واته فه‌رموو با رێگای ڕاست و دیموكراسی هه‌ڵببژێرین.
*[email protected]