شمشێری دارین

09:55 - 2024-07-06
ستران عەبدوڵڵا
154 خوێندراوەتەوە

ستران عەبدوڵڵا


رەخنەگرتنی بێ کۆتا و دوور بەدوور لە سیاسەتدا هیچ نییە و هیچی لێ شین نابێت، چۆن مەدح و ستایشی بۆش و بێ بنەما جێی هیچ ناگرێت، ئاواش رەخنەی دوورەپەرێز و دووری خۆپارێزی بێ بەشداری راستەوخۆ و پراکتیکی، بێ فێربوون و دەرس وەرگرتن و هەڵە و راستکردنەوە هیچ ئیعتبار و ئەرزشێکی نییە. 
ئەوەی لە مەیدانی نەبەردی راستەوخۆ دا نییە و زامدار و گرفتار نابێت شمشێری تیژ و گەورە و درێژە. بەڵام بە چی ئەچێت کە لە کۆڕی عەمەلیدا خۆی و شمشێری تاقینەکردبێتەوە؟ ئارەقی نەڕشتبێت و پێوەی هیلاک نەبێت؟!
بیست ساڵە سەددام روخاوە و لە شەتڕەنجی سیاسیدا نەیاری کورد و کوردستان دەسکەوت کەڵەکە دەکەن، کەچی هەن لە دوورەوە هەڕەشە دەکەن و رەخنە دەگرن کە بۆ شتەکان لە بەغدا بۆ کوردستان بە دڵی کورد نین . برام لە بەغدا بێت یان کوردستان خوا کێو نەبینێت بەفری تێ ناکات. شەڕ بە سەربازەکانتان مەکەن مادام بە قەرار و ئیمزا نایەنکەنە فەرماندەی بڕیاردەر . خۆتان بچنە مەیدانی بەغدا و قورسیی ئەرکەکان ببینن.
شمشێرتان تیژکەن و خەنجەرتان لە کالان دەربێنن لە جیاتی ئەوەی شمشێری دارینی دۆن کێشۆتی لە دوورەوە راوەشێنن و خەنجەر لە کا بدەن.
نابێت و ناکرێت و قابیلی قبوڵ نییە کیلۆی بەچەند کە رۆژێک نەهاتنە بازاڕی بێ رەحم مامەڵەوە و سەودایەک بکەن؟

وتارەکانی نوسەر