رۆڵی خراپی هۆکانی راگەیاندن لە تێکچوونی شیرازەی خێزانەکاندا

10:37 - 2024-07-24
هیوا یوسف
148 خوێندراوەتەوە

هیوا یوسف

رۆژانە چەندین رووداوی ناخۆش لەم هەرێمەدا دەبیستین و دەبینین روودەدات کە هۆکاری سەرەکی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە، ئەمە لەکاتێکدا شیرازەی خێزان رۆژ بە رۆژ، بەرەو هەڵدێر و چارەنووسێکی ترسناک دەڕوات، هەرچەندە خێزان یەکێکە لەو شانازییە گەورانەی کورد کە لە کۆنەوە تا ئێستا، لەدوای خاک و دۆزە رەواکەی شانازی پێوەکردووە.
 بابەتی تەبایی و رێزگرتن، لەنێو خێزانی کورد کە ئێستا»تیکتۆک»و هاوشێوەکانی خەریکە ئەو شانازییە گەورەیە لە کورد بستێننەوە. بپرسە چی بکرێت تا ئەم کێشانە چارەسەر بکرێن و ئەم رووداوانە دووبارە نەبنەوە؟ دیارە چەند لایەنێکی سەرەکی رۆڵی گرنگیان هەیە لەمەڕ ئەم بابەتە کە بە خاڵ و ریزبەندی دەیانخەینەڕوو. 
ئەرکی نوخبە و رۆشنبیران 
ئەرکی نوخبە و رۆشنبیران هەوڵی جددی بدەن بۆ سنووردارکردنی بەکارهێنانی ئەو ئەپڵیکەیشنانە لەلایەن خێزانەکانەوە کە کەمێکی دیکە بە شێوەیەکی درێژتر باس لە ئەرکی دایک و باوک دەکەین لەم بابەتەدا. هەوڵیش بدرێت لە خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بە یاسا ئەو ئەپڵیکەیشنانە سنووردا بکرێت لە سەرانسەری هەرێمدا پاشان لەم کاتەدا لەڕێی رۆژنامەکان و سەرجەم میدیا و پێگە بیستراو و بینراوەکانی هەرێمی کوردستان هەوڵی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە بدەن.

رۆڵی سەرەکی دایک و باوک 
ئەم بەشەی بابەتەکە زۆر گرنگە و پێویستە دایک و باوکەکان بە جددی وەریبگرن، چونکە پەیوەندییدارە بە تاک بە تاکی منداڵ و رۆڵەکانیان! باشترین رێگا کە دایک و باوکان لەم قۆناخەدا بیگرنەبەر ئەوەیە، سنووردارکردنی بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەو منداڵانەی لەخوار تەمەنی یاسایین بۆ بەکارهێنانی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی و بەتایبەتی «تیکتۆک». گرنگیشە رێگا جۆراوجۆرەکانی پەروەردەکردن بە شێوەیەکی سەردەمیانە بگرنەبەر بۆ پەروەردەکردنی رۆڵەکانیان. رۆڵی دایک و باوک لە پەروەردەکردنی منداڵان فرەلایەنە و بۆ گەشەکردن و خۆشگوزەرانییان زۆر گرنگە لێرەدا چەند لایەنێکی سەرەکی دەخەینە ڕوو:
1. پاڵپشتی پەروەردەکردن و سۆزداری
دایک و باوک خۆشەویستی و چاودێریی و پاڵپشتی سۆزداری پێشکەش دەکەن، وا بەستەیەکی گرنگ دروست دەکەن کە یارمەتی منداڵان دەدات هەستی متمانە بە خۆبوونیان لا دروست ببێت.
2. دانانی سنوور و دیسیپلین
 دانانی سنووری روون و دیسیپلینی بەردەوام منداڵان فێری رەفتاری قبووڵکراو دەکات و یارمەتییان دەدات پەرە بە خۆگرتن و رێزگرتن لە کەسانی دیکە بدەن.
3. پەروەردە و گەشەپێدانی هزری
 دایک و باوک رۆڵێکی سەرەکی دەگێڕن لە هاندانی فیکریی و پشتگیرییکردن لە فێربوون و رەخساندنی دەرفەتی پەروەردەیی کە گەشە بە لایەنی پەروەردەیی دەکات.
4. رەفتار و هەڵسوکەوتی دایک و باوک
دایک و باوک وەک نموونە بۆ منداڵەکانیان کار دەکەن کاریگەرییان لەسەر رەفتار و هەڵوێست و بەهاکان هەیە لەڕێگەی کردار و گرفتارەکانیانەوە.
5. دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایییەکان
دابینکردنی پێداویستییە سەرەتایییەکانی منداڵان وەک خۆراک، شوێنی نیشتەجێبوون، جلوبەرگ و چاودێریی تەندروستی کە خاڵی بنەڕەتین بۆ تەندروستی جەستەیی و خۆشگوزەرانییان.
6. چاندنی بەها و ئەخلاق
دایک و باوک بەها کەلتووری و ئەخلاقییەکان دەگوازنەوە کە رێنمایی تێگەیشتنی منداڵان بۆ راست و هەڵە دەکەن و یارمەتیدەرن لە داڕشتنی کارەکتەری خۆیان.
7. پشتیوانییکردنی گەشەپێدانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی
دایک و باوک ئاسانکاری بەریەککەوتنە کۆمەڵایەتییەکان  دەکەن وەک هاوڕێیەتی و بەشدارییکردنی کۆمەڵگا،  یارمەتی منداڵان دەدەن فێری کارامەیی کۆمەڵایەتی و هاوسۆز و هاوکاری دەبن.
8. داکۆکیکردن و پاراستن
دایک و باوک داکۆکی لە مافەکانی منداڵەکانیان دەکەن و سەلامەتییان مسۆگەر دەکەن، چ لە ڕووی جەستەیی و چ لە ڕووی سۆزدارییەوە، لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا.
بە گشتی رۆڵی دایک و باوک زۆر گرنگە لە پەروەردەکردنی هەموو لایەنەکانی گەشەی منداڵدا، لە تەمەنی کۆرپەییەوە تا هەرزەکاریی و تا تەمەنی گەورەیی، ئەمەش بناغە بۆ سەرکەوتن و خۆشگوزەرانی داهاتوویان دادەنێت.
رۆڵی راگەیاندنەکان چییە؟
بەداخەوە راگەیاندنەکان نەیانتوانیوە رۆڵێکی کاریگەر و جوان ببینن لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە کە لەم وڵاتەدا روو دەدەن، هەموو ئامانجێکیان کۆکردنەوەی لایک  و کۆمێنتە، بێ گوێدانە شیرازەی خێزان و رێزی نێوان تاکەکانی خێزان، بۆیە پێویستە راگەیاندن و میدیاکان سانسۆر بخەنە سەر هەندێک بابەت و رێگە نەدەن بەم شێوازە باس بکرێت، بەهەمان شێوەش ئەرکی دایک و باوکانە رێگە نەدەن بە بەکارهێنانی سەرجەم تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بەبێ هیچ سانسۆرێک کە هۆکارە بۆ زیادبوونی کێشە کۆمەڵایەتییەکان لەم هەرێمەدا!

 

بەداخەوە راگەیاندنەکان نەیانتوانیوە رۆڵێکی کاریگەر ببینن لە چارەسەرکردنی ئەم کێشانە کە لەم وڵاتەدا روو دەدەن

وتارەکانی نوسەر