د. عومەر عەلی ئەحمەد*
یه‌كێك له هۆكاره كاریگه‌رییه‌كانی تێكچوونی په‌یوندیی نێوان مرۆڤه‌كان بابه‌تی ئیره‌یی بردن و حه‌سودی بردنه به‌وانی تر، هاوكات تژییه به رق و كینه و هه‌ندێكجار سه‌رده‌كێشێت بۆ نابووتكردنی به‌رانبه‌ر و سڕینه‌وه و له‌ناوبردنی.
هه‌رچه‌نده ئه‌م دوو چه‌مكه پێكه‌وه به‌كارده‌هێنرێت به‌ڵام له راستیدا هه‌ریه‌ك له‌م چه‌مكانه له یه‌كدی جیاوازن و واتای تایبه‌تی خۆیان هه‌یه. بە گوتەی دکتۆر شەرەش، ئیره‌یی هەستێکە کاتێک هه‌ستی پێده‌كه‌یت كه دەترسیت شتێک کە هی تۆیه لێت بسەندرێتەوە، لە کاتێکدا حه‌سودی هەستێکە کاتێک روودەدات کەسێکی تر شتێکی هەبێت کە تۆ بۆ خۆت دەتەوێت و نییته. حه‌سودی هەمیشە لە ئەنجامی بەراوردکاری کۆمەڵایەتییدا روودەدات، واتە کاتێک مرۆڤ خۆی بەراورد دەکات لەگەڵ کەسێک و هەمیشە هەڵوێستێکی خراپی نەرێنی بەرامبەر بە ئەوانی تر لەخۆدەگرێت، هاوكات زیاتریش دەڕوات بەو پێیەی سەرکەوتنی ئەویتر یان ئەوانی تر، توڕه‌ی ده‌كات و هەوڵدەدات لەناویببات، بەبێ گوێدانە ئەخلاقیبوونی ئەو ئامڕازانەی بەکاریدەهێنێت.
ئیره‌یی هەستێکە کاتێک هه‌ستی پێده‌كه‌یت كه دەترسیت شتێک کە هی تۆیه لێت بسەندرێتەوە، لە کاتێکدا حه‌سودی هەستێکە کاتێک روودەدات کەسێکی تر شتێکی هەبێت کە تۆ بۆ خۆت دەتەوێت و نیته
ئیرەیی غەریزەیەکی زگماکییە و پاڵنەرێکە بەرەو هاندان، هەوڵدانه بۆ باشترین، پەرۆشبوون بۆ ئەوەی خۆشمان دەوێت و دەرگایەک بۆ کێبڕکێ. له‌م باره‌وه ئیستەر پێرێل (دەروونناس و نووسەر) دەڵێت: « ئیرەیی دەتوانێت لە فۆرمە توندڕەوەکانیدا مەترسیدار بێت، بەڵام خودی هەستەکە بە تەواوی ئاساییە. هەستێکی گشتگیریی مرۆڤە، هەروەها یەکێکە لەو هەستە زۆرانەی کە بەشێکن لە ئەزموونێکی خۆشەویستی،» به‌ڵام ئه‌و كاته مه‌ترسیداره كه ده‌بێت به ئیره‌یی پاتۆلۆژی كه بریتییە لە هەستکردن بە ناڕازیبوون لەوەی مرۆڤ هه‌یه‌تی بە بەراورد بەو شتانەی کەسانی دیکە هەیانە، ئەمەش ده‌بێته هۆی هەستکردن بە رەتکردنەوە، توڕەیی، یان دڵتەنگی و ناڕەزایی دروست دەکات.
هۆکارەکانی ئیرەیی پاتۆلۆجی وه‌ك پێشبڕکێ و نه‌بوونی ئاسایشی ده‌روونی بۆ له‌ده‌ستدانی خۆشه‌ویستی كه‌سێك، پێداویستییە دابیننەکراوەکانی منداڵی، تێپەڕین بە ئەزموونە نەرێنییەکانی پێشوو. هه‌موو ئه‌و هۆكارنه واده‌كه‌ن مرۆڤ ئاگر له په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌ربدات.
ئه‌وه‌ی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی جێگه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانه، ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان مه‌ترسی لهبهریهكههڵوهشانیان له‌سه‌ره و هۆكاری كاریگه‌ریش بۆ ئه‌م بابه‌ته، هه‌م ئیره‌یی بردنه و هه‌م حه‌سودی. ئه‌م گرفته له‌ڕووی ئیمانیشهوه كێشه‌ی خۆی هه‌یه و له‌م باره‌وه فه‌قێیه‌كی وه‌ك له‌یسی سهمەرقهندی دەڵێت: ”حه‌سود پێنج سزا وەردەگرێت وه‌ك : خەمێکی نا کۆتا، بەڵایەک کە پاداشتی نادرێتەوە، سەرزەنشت و لەسەری ستایشی ناکرێ، تووڕەیی یەزدان و داخستنی ده‌رگای سه‌ركه‌وتنه‌كان له‌سه‌ری.»
بابه‌ته‌كه هه‌ر ئه‌وه‌نده نییه، له‌وه زیاتر ده‌ڕوات و بوهتان و درۆ و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌ی تێده‌كه‌وێت. هاوكات ده‌بینین حه‌سودی بهڕادهیهكە، گواستراوه‌ته‌وه بۆ دنیای مه‌جازی، ئه‌وه‌تا له سۆشیال میدیا خه‌ڵكانێكی زۆر هه‌میشه خه‌ریكی خۆ نواندن و نیشاندانی ژیانێكن كه له فه‌نتازییا ده‌چێت تاوه‌كو واقیع، ئه‌مه‌ش بۆته ده‌ردێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی و خه‌ڵكانێك زۆر حه‌سودییان پێده‌به‌ن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و كه‌سانه له ژیانێكدا ده‌ژیین پێچه‌وانه‌ی ئه‌و نمایشه‌یه.
هه‌رچه‌نده توێژینه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئیره‌یی بردن له‌لای ژنان زیاتره له پیاوان، ئه‌ویش به‌هۆی گۆڕانكارییه هۆڕمۆنییهكانی جه‌سته‌یانه‌وه‌یه، كه خانمان له كاتی سوڕی مانگانه‌یاندا زیاتر هه‌ست به ئیره‌ی ده‌كه‌ن، به‌ڵام راستییه‌كه ئه‌وه‌یه، كێشه‌ی ره‌گه‌زێكی دیارییكراو نییه و په‌یوه‌ندیی به سروشتی ئینسانه‌وه هه‌یه. جیا له‌وه‌ش ئه‌م بابه‌ته له‌و ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی كه كه‌متر خهڵكهكەیان سه‌رقاڵه و زۆرتر بێكارن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارده‌هێنن ئه‌م بابه‌ته زیاتره و چه‌قی كێشه‌كانه، چونكه خه‌ڵكی به‌جارێك وه‌كو كامێرای چاودێری به‌دوای شتی تایبه‌تی یه‌كتردا ده‌ڕۆن و له‌م گهڕانهیاندا هه‌م غیره له به‌رانبه‌رییان ده‌كه‌ن و هه‌م حه‌سودی به یه‌كتر ده‌بەن. له كۆتایدا كێبڕكێیان ده‌بێته ململانێ و ملشكاندن و له‌یه‌ك دووركه‌وتنه‌وه ئاژاوه و ئازاردن و سڕینه‌وه‌ی یه‌كتر.
*توێژه‌ر و مامۆستای زانكۆ
ئیرەیی غەریزەیەکی زگماکییە و پاڵنەرێکە بەرەو هاندان، هەوڵدانه بۆ باشترین