ره‌نگه ناونیشانێكی له‌م جۆره سه‌رنجڕاكێش بێت، چونكه ئه‌وه‌ی باوه، باسكردنی دیوه خراپه‌كانی به‌كارهێنانی ئامێره ئه‌لكترۆنییه‌كانه، له‌كاتێكدا وه‌ك هه‌مووان ده‌زانین ئه‌م بابه‌ته هه‌م لایه‌نی ئه‌رێنی هه‌یه و هه‌م لایه‌نی نه‌رێنی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زه‌قكراوه‌ته‌وه لایه‌نه نه‌رێنییه‌كه‌یه‌تی. لە روانگەی کۆمەڵناسییەوە، ئامێری ئەلکترۆنی تەنها ئامرازێک نییە، بەڵکو بەشێکە لەو ژینگە کۆمەڵایەتییەی کە تاکەکان لەگەڵیدا کارلێک دەکەن و کاریگەرییان لەسەرە. ئامرازێکە بۆ پەیوەندیکردن و پێکهێنانی ناسنامە و پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، چونكه ئامێرە ئەلکترۆنییەکان رۆڵیان هەیە لە داڕشتنی شوناسی کەسی لەڕێگەی دروستکردنی پرۆفایلی سۆشیال میدیا و شێوازی گوزارشتكردن له خود.
گه‌ر بمانه‌وێت نووسینێكی بابه‌تی و زانستی بنووسین، ده‌بێت پشت به سه‌رچاوه ره‌سه‌نه‌كان ببه‌ستین، له‌م نێوه‌نده‌دا یه‌كێك له هه‌ره كاریگه‌ریترین سه‌رچاوه‌كان ئه‌و توێژینه‌وه زانستییانه‌ن كه به‌شێوه‌یه‌كی (پراکتیکی) و به وه‌رگرتنی سامپڵێكی زۆری توێژینه‌وه یان به توێژینه‌وه‌ی ئه‌زموونگه‌ری به‌ڵگه زانستییه‌كانییان ده‌خه‌نه‌ڕوو. لێره دوو توێژینه‌وه‌ی زانستی كه له زانكۆكانی ئه‌مریكا به ئه‌نجام گه‌یه‌ندراون نیشان ده‌ده‌ین، وه‌ك به‌ڵگاندنێك بۆ پێشه‌كییه‌كه‌مان.
توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م/ توێژەرانی بەشی زانستە کۆمەڵایەتییەکان و میدیا لە زانکۆی میشیگان توێژینەوەیەکیان لەسەر 3258 هەرزەکار ئەنجامدا، بۆ بەراوردکردنی ئەو هەرزەکارانەی کە بێبەشبوون لە ئینتەرنێت، لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بە ئازادی بەکاریدەهێنن و خێزانەکانیان یارمەتیان داون و کاتەکانیان کۆنتڕۆڵ كردووه.
ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی توێژینه‌وه‌كه پێگه‌یشتووه:
1. ئەم كه‌ناڵانه بەشدارن لە پێکهێنانی شوناس، هه‌روه‌ها پشتگیریی کۆمەڵایەتی دابیندەکەن و زانیاری و دەرفەت بۆ بەشداریکردنی هەرزەکاران دەڕەخسێنن. جگە لەوەش هەر سەعاتێک کە هەرزەکارێک بە بەکارهێنانی مۆبایلەکەی بەسەری دەبات، 21 خولەکی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکانیدا هەبووه، بۆیه یارمه‌تیده‌ره له دروستكردنی په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تییدا.
2. توێژینەوەکان ئەوەیان پشتڕاستکردۆته‌وه، کە ئەو هەرزەکارانەی کە لە تەکنۆلۆژیاکانی ئەمڕۆ دابڕاون، بەهۆی کۆنترۆڵکردنی دایک و باوکیان، زیاتر لە هاوتەمەنەکانیان، دابڕاوترن.
3.سه‌باره‌ت به بەرێزگرتنی خود و کارلێککردن لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان، له‌ناو خێزان و قوتابخانەدا کێشەیان هەبووه.
4. ئەوانەی بێبەش بوون لە ئینتەرنێت، ئاستی تەندروستی دەروونی و عه‌قڵییان، بە بەراورد بەو کەسانەی کە ئینتەرنێتیان بەکارهێناوە، رێژەیه‌كی کەمتر بووە.
5. هەروەها دەرکەوتووە کە بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و مامناوه‌ند، کاتێکی زیاتر لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکانییان بەسەر دەبەن، ئەمەش بە پێچەوانەی ئەو شێوازەی کە ده‌یانوت په‌یوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو ده‌بات.
توێژینه‌وه‌ی دووه‌م/ لە سەرەتای ساڵی 2022، راپرسییەک دەریخستووە کە 71 %ی منداڵان و هەرزەکارانی ئەمریکی لە نێوان تەمەنی 2 بۆ 17 ساڵیدا یاری ڤیدیۆیی دەکەن، ئەمەش وایکردووە توێژەرانی پزیشکی دەروونی لە زانکۆی ڤێرمۆنت گەورەترین راپرسی ئەنجام بدەن بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەرییەکانی ئەم یارییانە لەسەر مێشکی گەشەسەندووی منداڵان و هەرزەکاران. بۆ ئه‌م بابه‌ته توێژەران 2217 منداڵیان وەرگرتووە، نموونەکە دابەشکرابوو بەسەر دوو گروپدا: گروپێک لەو منداڵانه پێکهاتبوو کە لانیکەم 21 سەعات لە هەفتەیەکدا یاریان دەکرد، گروپەکەی تریش ئەو منداڵانەیان لەخۆگرتبوو کە هەرگیز یاری ڤیدیۆییان نەکردووە.
بە پێچەوانەی ئەو باوەڕە باوەوە، سکانی MRI ی منداڵانی گروپی یەکەم سیگناڵی بەهێزتری لە بیرەوەری کارکردن نیشان داوه، کە بەرپرسە لە پرۆسێسکردنی بینین، سەرنج، بیرەوەری و توانا مەعریفییه‌كان. هاوكات جەختیان لەسەر گرنگی چاودێرییکردن کردەوە کە تا چەند یارییە ڤیدیۆییەکان کاریگەرییان لەسەر گۆڕانکارییەکانی رەفتار، یان دەمارەکان هەیە، بەو پێیەی هەندێک یاری هاندەری رەفتاریی توندوتیژن.
*مامۆستای زانكۆی سلێمانی
دەرکەوتووە کە ئەوانەی بێبەش بوون لە ئینتەرنێت، ئاستی تەندروستی و عەقڵییان بە بەراورد بەو کەسانەی کە ئینتەرنێتیان بەکارهێناوە، رێژەیەکی کەمتر بووە